کوردی           عربی

سەربازێكی تورك لەسەر سوچی گەڕەكەكەمان و خوێندنگەش لە پایتەخت ‌

29/10/2018

Wednesday‌


سوپای توركیا لە ناو خاكی هەرێم زیاتر لە 10 گوند لە ژێر كۆنتڕۆڵیدایە و بەپێی وتەی بەرپرسانی ناوچەكە وەك سیدەكان و شیلادزێ و ئامێدی و برادۆست، باس لەوەدەكەن كە 20 بارەگای سەربازی هەیە و بە قووڵایی 35 بۆ 40 كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێمەوە.

ژمارەیەكی زۆری بارەگای سوپای وڵاتێكی تر هەروەها ژمارەیەكی زۆری سەرباز هی وڵاتێكی تر، لە ناو خاكەتدا دەبێت جێی هەڵوەستەكردن بێت نەك بێدەنگبوون، داخڵ بونی سەربازی توركیا بۆ ناو خەڵك و بۆ ناو بازاڕەكان و بۆ ناو مزگەوت و ماڵەكان كە هیچ یاسایەك رێگەیان پێنادات بوونیان هەبێت، جێی مەترسیە. 

بەدەر لەمە دەرخستنی كەرەستەی سەربازی، كەرەستەی قورسی سەربازی و بە ئاشكرا گواستنەوەی لە نێوان شارۆچكە و گوندەكان ئەمە رادەستكردنی خاكی هەرێمە بە توركیا، ئەگەرنا دەبوو بەرپرسان و حكومەتی هەرێم بە تایبەت لە بەرامبەر بوونی سوپا و كەرەستەی سەربازی بەو حەجمە گەورەیە وەڵامی هەبوایە، ئەگەر بابەتەكە پاراستنی خاكی توركیایە لە پەكەكە و چالاكیەكان كە لە هەرێمەوە ئەنجام دەدرێت، دە با هێزی پێشمەرگەش با لە ناو خاكی توركیا بونی هەبێت، تا ئەوانیش پارێزگاری لە خاكی هەرێم بكەن و رێگە نەدەن هێرش بكرێتە سەر ناوچەكانی هاوسنور.

هەبونی سەربازی تورك لە ناوچەكەدا دەرونی یەك بە یەكی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانەی بەرەو مەترسی بردوە، ئەوان هەموو كات چاوەڕێن تەواوی ناوچەكە ببێتە سەرباز و شەڕێكی قورس ببینن، ئەوان لە ترسدا ماڵەكانیان چۆڵكردوە و وازیان لە كاری ئاژەڵداری و كشتوكاڵ هێناوە، رەزو باخ و بێستانەكانیان بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی توركیاوە سوتاون و لەناوچوون، حكومەتی هەرێم دەبێت خەمی هاووڵاتیانی خۆی هەڵگرێت و لە پێناو ئارامی و ژیانی منداڵانی ناوچەكە بێتە دەنگ، بەڵام بە داخەوە حكومەت بێجگە لەوەی بونی توركیای لە ناوچەكە كردۆتە راستی، لە هەولێری پایتەختی هەرێم رێگەی بە كردنەوەی قوتابخانەی مەعاریفی توركی داوە، ئەوەش لە كاتێكدایە حكومەتی توركیا رێگە نادات خوێندن تەنانەت لە خوێندگەیەكی باكوری كوردستانیش بە زمانی كوردی بێت.

ئاییندەی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەجێندای سیاسی و پەروەردەیی توركیاوە ناڕونە و ئەوەی لەبەرچاومانە بەیانیەك لەخەو بەخەبەر دێین سەربازێكی تورك لەسەر سوچێكی گەڕەكەكەمانە و منداڵەكانمان بەهۆی خوێندن و كلتور و بونی خوێندنگە و سەربازی توركیا، لە زمان و كولتور و خاكی خۆمان دادەبڕێن، وردە وردە حكومەتی هەرێم بەرەو ئامانجەكەی چەند ساڵەی توركیا دەمانبات.


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌ له‌ بازیان بۆ پشتگیرى عه‌فرین چادر هه‌ڵدرا...

‌نەجیبە عومەر: ڕێبەر ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ئیرادە...

‌رەژاک"شه‌ره‌ف و ناموس خاک و وڵاته‌، نه‌ک ژن"....

‌بێریڤان محەمە: ێکۆشانی عەفیرن سەرکەوتنی ژنە لە هەموو جیهاندا...

‌هۆکاری شکستەکانی گەلی کورد و سەرکەوتنی...

‌سه‌مای زه‌مه‌نی سوور...

‌با کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی بکەینە دروشم و بیدەین بەگوێی پاڵەوانەکانی ف...

‌بەسێ هۆزات:پارتی ڕیفراندۆمی کردووەتە ڕۆژەڤ بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات...

‌ئەو فیشەکە!...

‌كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كورد كۆتایی هات و كۆمیته‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كاری بۆكۆنف...

‌ شاندێكی ژنانی باكور بۆكۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ژنی كورد له‌باشوورن...

‌هه‌ڤاڵ زیلان، ئیرادەی ئازاد و هێزی ڕاستیینه‌ی جوانترکردنی ژیانە...

123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك