کوردی           عربی

كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا‌

31/10/2018

Monday‌

به‌درووشمی تۆش هاوكار بە لە ئاوەدانكردنەوەی بناری قەندیل" كەمیپینی هاوكاری بۆ كارەساتی سروشتی بناری قەندیل ڕاگه‌یه‌ندرا
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 31/10/2018 له‌ بناری قه‌ندیل كه‌مپینیك ڕاگه‌ندرا. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بنتری قه‌ندیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌مپینیكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانه‌نی ئه‌و ناوچانه‌ ڕاگه‌یاند.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

وەك دەزانن بناری قەندیل ئەو بنارەیە كە لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیركاریەكانی دوژمنان‌و داگیركەرانی كوردستان بەرخودانی كردووە‌و دەكات. لە هەر كات‌و ساتێك لەم بنارە خۆڕاگرەدا هێرشێك پێك هاتبێت هەم گەلی بناری قەندیل، هەمیش گەلەكەمان لە چوارپارچەی كوردستان خاوەن هەڵوێست‌و ئیرادە‌و خۆڕاگری، بە ویژدان بووە‌و ئەركی سەردەمیانە‌و نەتەوەیی‌و مرۆیی خۆیان پێك هێناوە، تا ئێستا هەموومان دەست لە ناودەست بناری قەندیلمان پاراستووە‌و لێرە بەدوایشەوە دەیپارێزین. 
بێگومان كوردستان بەهۆی پێكهاتە سروشتیەكەیەوە زۆر جار رووبەڕووی كارەساتی سروشتی دەبێتەوە. لە ئەمڕۆشدا وەك دانیشتوانی بناری قەندیل، رووبەڕووی كارەساتێكی سروشتی بوینەوەتەوە. 
لە بەرواری 26 ـ 10 ـ 2018 كارەساتێكی سروشتی بەهۆی بارینی بارانێكی بەخوڕ كە بە گوێرەی كەسە شارەزاكانی ناوچەكە نزیكەی 100 ساڵە كارەساتی وای بە خۆیەوە نەبینیوە، لە بنارەكەماندا روویدا لە هەرسێ ناوچەی سورەدێ، ناودەشت‌و باڵاییان. لە ئەنجامی ئەم كارەساتەدا لە گەڵ ئەوەی خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەكەوتەوە، بەڵام بەداخەوە زەرەرو زیانێكی زۆری ماددی لە هەموو روێكەوە لەم بنارە كەوت. كە زەرەرو زیانەكان بە گشتی بریتین لە: لە كەرتی گشتی:
1 ـ رێگای (27) گوند پەكی كەوتووە. 
2 ـ (12) پرد روخاون.
3 ـ كارەبای نیشتمانی هەرسێ ناوچەكە بە تەواوی پچڕاوە.
4 ـ ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە (15)گوند پەكی كەوتووە.
5 ـ (3) بنكەی تەندروستی،(2) قوتابخانە‌و(3) مزگەوت روخاون.
6 ـ بە دەیان جۆگەی ئاودێری وێران بوون.
لەگەڵ ئەوانەدا زیانە ماڵیەكانی خەڵك: بە دەیان ماڵ وێران بون‌و ڕوخاون، هەروەها لە رەزوباخ، ئاژەڵ، مێش هەنگ، موڵك، ئۆتۆمبێل، دوكان. كە سەرچاوەی داهات‌و بژێوی ژیانی خەڵكن وێران بوون‌و لەناوچوو. 
بۆیە وەك شارەوانی بناری قەندیل‌و ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل لە چوارچێوەی كەمپین (تۆش هاوكار بە لە ئاوەدانكردنەوەی بناری قەندیل) بانگەوازی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی ئێراق، لایەنە سیاسیەكان، رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كەسایەتیە خاوەن هەڵوێست‌و گەلەكەمان دەكەین هاوكاربن بۆ ئاوەدانكردنەوە‌و سڕینەوە‌و نەهێشتنی تەواوی كاریگەری زیانەكانی ئەم كارەساتە. بۆ ئەوەی هەموومان ببینە هاوكار بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخەی كە بەسەر خەڵك‌و دانیشتوانی بنارەكەمان هاتووە. كەمپینەكەمان لە ئێستادا بۆ ماوەی مانگێك رادەگەنین، بە گوێرەی گەیشتنی هاوكاریەكان‌و هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوە‌و قەرەبووكردنەوەی دانیشتوان ئەنجام‌و سوپاسی‌و پێزانیمان رادەگەیەنین. 
بۆیە داوا لە هەر دام‌و دەزگا، رێكخراوو كەسێك دەكەین كە دەیەوێت هاوكاریمان پێ بگەیەنێت كە بریتین لە پێداویستیەكانی ئاوەدانكردنەوە كە بگەیەنرێنە شارەوانی بناری قەندیل، هەروەها هاوكاری ماددی كە بگەیەنرێن بەم ناوو نیشانانە. 
حساب بانكی لە سلێمانی، هەولێر، زاخۆ، بە ناوو نیشانی بانكی: 14652
گەرمیان: 07702907764
سلێمانی: 07701564418
راپەڕین: 07509983793
هەولێر: 07736945757
 كەركوك: 07701323245
شارەزوور: 07507370695
شارەوانی بناری قەندیل:07708947677
سوپاسی بێ پایانمان بۆ هەموو ئەوانەی كە بەدەم كەمپینەكەمانەوە دێن‌و هاوكاریەكانیان بۆ تێپەڕاندنی كاریگەریەكانی ئەم كارەساتە دەگەیەنن.

هاوسەرۆكایەتی شارەوانی بناری قەندیل
ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل
هاوكاریتان ئه‌ركێكی ویژدانی و مرۆییه‌
لەگەڵ سڵاو رێز


















چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك