کوردی           عربی

ئەوان لە کوێن؟‌

11/11/2018

Wednesday‌

ئاوات نەسرەدین



ئەوان لە کوێن؟
من یەکەم کەسم بێ بەرامبەر
بێ هیچ خەڵات و سوپاسێ،
پێتان دەڵێم،
ئەوان لە کوێن.
من یەکەم کوردی بێموڕاڵ و 
خاکفرۆش وخۆفرۆشم،
ئەو سەرشۆڕیە قبووڵ ئەکەم،
بێ دوو دڵی پێتان دەڵێم 
ئەوان لەکوێن.
ئەوان لە قەندیلن.. قەندیل!.
ئەگەر توانیتان بچنە ئەوێ
بە ئارامی تیا گوزەرکەن،
ئەوا بیکەن.. ئەوان لەوێن،
ئەگەر توانیتان مانگ و 
ئەستیرەکان یەخسیر کەن،
ئەوا بیکەن.. ئەوان لەوێن
ئەگەر توانیتان ئەو بەورانە،
ئەو هەڵۆی پشتی هەورانە،
بە کەمتیار چەقەڵەکانتان دەسگیر کەن،
ئەوا بیکەن.. ئەوان لەوێن،
ئەگەر توانیتان هەرەس بە ڕەوەز بێنن، 
تەواوی کێوەکان بڕمێنن،
بیانڕمێنن.. ئەوان لەوێن،
ئەگەر توانیتان سەری قەندیل نەوی کەن
توولەڕێگا و سەری چیاکان کەوی کەن
ئەوا بیکەن.. ئەوان لەوێن،
گەر توانیتان داربەڕوو ڕیشەکێش کەن،
داروباری ئەو دەڤەرە..
بەپۆستاڵە گڵاوەکانتان بێنوێژکەن
بیکەن بیکەن.. ئەوان لەوێن،
بچن بچن ئەوان لەوێن،
لە قەندیلن قەندیل.
ڕەنگە تەنها لە قەندیل و چیاش نەبن،
لە زۆر شوێن بن کە ئێوەی زۆر زۆر بچوک 
ناتوانن دەستی کورتتان پێیان بگا،
بچنە ناو دڵی ملیۆنان مرۆڤی کوردەوە، 
بچنە ناو لوولەی تفەنگی 
سەدان هەزار گەریلای کچ و خورتەوە
بچنەناو دڵی هەزاران دایکە شەهیدەوە
بچنە دڵی شوان و گاوان و عەگیدەوە
بۆ نازانن ئەوان لەکوێن؟
ڕنووە بەفر ماوە..
شوێنپێی ئەوانی لەسەر نەبێ،
بن دەوەنێ ماوە..
جێ ئاگردانی ورچانێکی ئەوان نەبێ،
ئەشکەوت هەیە.. 
ڤێلا و کوشکی ئەوان نەبێ،
بن بەرد ماوە.. 
سەنگەری شەرەفی ئەوان نەبێ،
لە کاره کێویەکان بپرسن،
من دڵنیام ئەوان هەزاران جار.. 
قەڕەیڵانیان بینیوە،
چاوی هەڵۆکان هەڵکۆڵن،
بەچاوی ئەوان تەماشاکەن،
هەر ئەوان بایکیان بینیوە،
بچنە بڵندترین شوێنی ئاسمان،
کاڵکان لەوێوە ئەبینرێ،
ئەرێ گەلۆ ئێوە بڵێن: 
خۆر دیل ئەکرێ؟
یا ئەستێرە لە ئاسمانا زنجیر ئەکرێ؟.
کە ئاپۆتان لێ ڕفاندین،
گەل هەڕەشەی کرد وتی
کارێک دەکەین
ژیان لە خۆمان حەرام و 
هەموو دنیاش تاریک ئەکەین،
لەوکاتەوە تا ئەم حەنە،
کەس نازانێ ئیمڕالی.. 
قوتابخانەیە یان زیندان،
کەسیش ناوێرێ پەنجەی 
لەڕووی ئاپۆیا درێژ کا
لەترسی ئەوەی گەل دنیایان 
لێ نەکاتە تاریکستان!.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌کۆتایی پرۆژە...

‌شاجوانی نیشتیمان...

‌میرنشینی خاک و خۆڵ ...

‌نامەکانی فێرناردۆ هەوڵێک لە پێناو نوسینەوەی ئازارەکانی منداڵان و ژنان...

‌یاسا لاستیك...

‌جەستەی بارین بۆنی میسکی لێدێ......

‌ئێمەکوردین...

‌کچێک لەوکۆڵانەیە ...

‌فیدان چیتر وەڵامی تەلەفۆن ناداتەوە...

‌نامەیەک لە عەفرینەوە...

‌شەبەك...

‌كەناڵی ئاریان تیڤی دەستی بەپەخش كرد...

په‌ڕه‌یله‌ 4
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك