کوردی           عربی

بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان‌

18/11/2018

Wednesday‌



ته‌ڤگه‌ری ئازادیی لەبەرواری 16 / 11 / 2018 بە ئامادەبونی هەردوو هاوسەرۆکی گشتی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی وئه‌ندامانی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی جڤاتی گشتی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی چڕوپڕ رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان هه‌ڵسه‌نگێندرا، هەتا ئێستا هەرێمەکە بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی لەناو گێژاوێکی قوڵدا  ژیان دەکات و زلهێزەکانی جیهانیش وەکو ئەمەریکا ـ ڕوسیا ـ بەریتانیا ـ فەرەنسا و ئەڵەمانیا، کورد وەکو کارتێک بەکار دێنن و ئاینده‌ی گه‌لی كورد ڕوون نییه‌، نزیک بونەوەیان بە ئامانجی سود وەرگرتن له‌تواناكانی گه‌لی كورد و جوگرافیاكه‌یه‌تی نەوەکو چارەسەریی پرسه‌كانی، بزوتنەوەی ئازادی کوردیش بە ڕابەرایەتی (ڕێبەر ئۆجالان)  پرسی کوردی گەیاندووه‌تە قۆناغێک کە گەل ببێتە خاوەن ئیرادەی خۆی، بەڵام مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئەم پێشکەوتنەی پێ قبوڵ ناکرێ بۆیە لە هەوڵی دروستكردنی ئاسته‌نگی بۆ ئه‌و تێكۆشانه‌دایە، بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دژی به‌رپرسه‌كانی شۆڕشی گه‌لی كورد له‌ (كه‌جه‌كه‌ به‌ڕیز جه‌میل بایك ــ له‌ پ ک ک دوران كاڵكان وله‌ هه‌په‌گه‌ موراد قه‌ره‌یڵان) ئەوەبڕیارێكه‌ دژی هه‌موو گه‌لی كورد نه‌ك ته‌نها به‌رپرسه‌كانی په‌كه‌كه‌، ئه‌وه‌ش دەسەلمێنی کە ئەمەریکا لەگەڵ چارەسەری کێشەی گەلی کورددا نیە، دەیەوێ پرسی کورد وەکو کارتێک بەکار بهێنێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وی ده‌بێت دژایه‌تی بكرێت و ڕێگری له‌كاره‌كانی بكرێت ده‌سه‌ڵاتدارنی ده‌وڵه‌تی توركیاو به‌تایبه‌تی فاشیزمی ئاكه‌په‌یه‌ كه‌ جگه‌له‌ وێرانكردنی شاروشارۆچكه‌كانی باكوری كوردستان و پڕكردنی زیندانه‌كانی توركیا له‌تێكۆشه‌رانی خه‌باتی دیموكراتی، داگیركردن و وێرانكردنی عفرین و زۆر شوینی ڕۆژئاوای كوردستان، داگیركردن و بۆردومانی هه‌رێمی كوردستان و ێرانكردنی گونده‌كان به‌تایبه‌تی ناوچه‌ سنوریه‌كان، هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌رشه‌نگال و شه‌هیدكردنی شۆڕگیری دێرینی ئێزیده‌یه‌كان (مام زه‌كی) وڕۆژانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ڵكی له‌شوێنه‌جیاجیاكان ده‌بنه‌ قوربانی سیاسه‌تی شه‌ره‌نگێزی ده‌وڵه‌تی توركیا. له‌هه‌مانكاتدا پشتگیری له‌گروپه‌ تیرۆریستیه‌كانی وه‌ك داعش وپێشخستنی تیرۆر له‌سه‌ر ده‌ستی ئاردۆغان و ئاكه‌په‌ به‌ڕێوه‌ده‌چیت نه‌ك كادرو شۆرشگێڕانی په‌كه‌كه‌، چونكه‌ هه‌ركه‌س ده‌زانیت له‌ڕۆژئاوای كوردستان و له‌شه‌نگال و زۆر شوێنی تری باشووری كوردستان شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌سه‌ر ده‌ستی گریلاكانی په‌كه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو وه ‌تیرۆریستان تیكده‌شكا، ئێمه‌بڕیارێكی به‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ڵه‌ ده‌بینین و تاكو دواڕاده‌ هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ری نیشان ئه‌ده‌ین ده‌بێت گه‌له‌كه‌شمان به‌رامبه‌ر بڕیارێكی به‌و ڕه‌نگه‌ هوشیار بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت چونكه‌ ئه‌وه‌ ‌ته‌نها دژایه‌تی په‌كه‌كه‌ نیه‌ به‌ڵكو بڕیارێكی دژبه‌هه‌مووگه‌لی كورده‌، پێویستیشە گەلی کورد ئەم  دەرفەتانه‌ لە دەست خۆی نەدات و ئەو دەسکەوتانەی لە رۆۆژئاواو باشور بە دەستیهێناوە لە پێناو بەرژوەندی حیزبیدا لە دەستی نەدا و هێز و لایەنە سیاسیەکانیش بە پەرتەوازەیی و تاک ڕەوێتی نەمێننەوە و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئەگەر بەم شێوەییەی ئێستا کە لە ژێر کاریگەری سیاسەتی دەوڵەتاندا کار دەکەن گۆڕانكاری دروست نه‌بێتگەورەترین زیان به‌ر گەلی کورد دەكه‌وێت.
بابەتێکی تر کە گفتوگۆی لەسەر کرا ئەنجام دانی کۆنفرانسی هەرێمەکان و بەستنی کۆنگرەی داهاتووی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادی بوو ، قۆناغی یەکەم  کۆنفرانسی هەرێمەکان ئەنجام بدرێ و پاشان کۆنگره‌ی گشتی، کە لە هەرێمەکاندا ئامادەکاری تەواو کراوە بە شێوەیەکی سیستەماتیک كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئاماده‌كاریش كراوه‌ له‌كاتی خۆیدا گۆنگره‌ ببه‌ستین.
بابەتێكی تر پیشنیارو و پلاننامەی داهاتو دانرا، ئەو ڕوداوو پرسە گرنگانەی ئەم  قۆناغە هەڵوێستی جدی لەسەر وەرگیرا ، شەهید کردنی سێ کەسی سڤیل لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچەی بادینان چیای ـ مه‌تینا بە توندی شەرمەزارکرا و ڕەحنەی توند لە بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئێراق و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان گیرا.
بەردەوامی گۆشەگیری سەر ڕێبه‌ر ئۆجالان ئەمەش پرسێکی گرنگی گەلی کوردە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و  بە پشتگیری هاوپەیمانەکانی ئەنجام دەدرێ، گۆشەگیری سەر ڕێبه‌ر ئۆجالان زەوت کردن وبن پێ کردنی ناسنامەوبه‌هاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌و داکۆکی کردن لە ڕێبه‌رئۆجالان ئەرکی هەمو تاکێکی کوردە.
  هەروەها لە سەر پێدانی زەوی و ئەو بڕە پارەیەی کە 48 ملێۆن دینارە بەو پەرلەمانتارانەی کۆتایان بە کارەکانیان هات وەکو نادادیەک هەڵسەنگینرا بە تایبەتی لەم قۆناغەدا زۆربەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە لەناو قەیران و نەهامەتیدا دەژین بە زۆر موچەکانیان پاشەکەوت دەکرێت، به‌تایبه‌تی مامۆستایان له‌دۆخی خراپدا ژیان ده‌كه‌ن ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ له‌ دۆخێكی باشدا نیه‌ و كه‌رتی ته‌ندروستیش به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌ی دروستكراوه‌وه‌ بێ به‌شه‌ له‌زۆر خزمه‌تگوزاری و بێ ده‌رمانی كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌خۆشخانه‌كانه‌، نه‌بوونی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه‌، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر بێ كاری له‌هه‌ریمی كوردستان هه‌یه‌ خه‌ڵكی له‌ بێكاریدا نیشتیمانی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن وڕێگه‌ی سه‌خت ده‌گرنه‌به‌ر به‌دوای ژیاندا، بەڵام پێدانی ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ به‌ پەرلەمانتارەکان کە گوایە نوێنەری خەڵکن لەم کاتە ناسکەدا ئەوە پێچەوانەی دیموکراتی و دادپەروەریە.
 بابه‌تیكی تری گفتۆگۆی له‌سه‌ر كرا ناڕوونی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌به‌جێی ناكۆك ناوده‌برێت، كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌خوازن خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ له‌شوینی خۆیان ده‌ربكه‌ن وعه‌ره‌بی هاورده‌كان كه‌دوای جێبه‌جێكردنی هه‌ندێ له‌مادده‌ی 140 گه‌ڕێنرابوونه‌وه‌ شوینه‌كانی خۆیان به‌ڵام جاریكی تر به‌زانایی ئه‌خوازن هه‌ندێ له‌وانه‌ بهێننه‌وه‌ گونده‌ كورد نشینه‌كان له‌وناوچانه‌ به‌تایبه‌تی له‌ختی نێوان مه‌خموورــ كركوك، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه‌ جم وجوڵی چه‌ته‌كانی داعش له‌وناوچانه‌ ده‌ستی پیكردووه‌و له‌زۆر شوێن به‌ئاشكرا بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌بۆسه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و دڵه‌ڕاوكێی لای خه‌ڵكی دروست كردووه‌‌، ده‌بێت هه‌رچی زووه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم بابه‌تیكی تری گفتوگۆی كۆبونه‌وه‌ بوو، كه‌ده‌بێت پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دوور له‌ملانێی حزبی شه‌رت وزروفی ئێستای ناوچه‌كه‌و گه‌لی كورد له‌به‌رچاو بگریت و له‌گۆر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت و له‌ژێرگاری گه‌ری ووڵاتانی ده‌ره‌كی نه‌یه‌ته‌ دروستكردن به‌ڵكو ئه‌زمونی خراپی كابینه‌ی پێشوو له‌به‌رچاوبگیرێت تاكوبتوانیت ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكات و له‌گه‌ل عێراقیش په‌یه‌وندیه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێته‌ بنه‌مای پێكهێنان و به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و پله‌و پۆستی حزبی.


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
2018/11/18


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟...

‌ دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حزب مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌...

‌لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری ...

‌رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان-ەوە...

‌باهه‌موومان خاوه‌ن له‌شه‌هیده‌كانمان ده‌ركه‌وین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك