کوردی           عربی

رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان-ەوە‌

26/11/2018

Wednesday‌

رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان ەوە
بۆ راى گشتى:
ئێمە وەک تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان کە لە 17 ـ 10 ـ 2014 دامەزراوین، کۆنگرەى دامەزراندیشمان لە پارێزگاى سلێمانى بەست، بە ئامادەبوونى ئەندامانى تەڤگەر لە هەموو پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانء ئێراق. وەک هێزێکى دیموکراتی نەتەوەیى کارو خەباتى خۆمان دەست پێکردء تا ئێستاش بەردەوامین. لەگەڵ ئەوانەدا لە هەر قۆناخء پرسێکى کە هاتۆتە پێشەوە بە بۆچوونء هەڵوێستء پرۆژە هەوڵى چارەسەریمان داوە، لە ئاستى جەماوەری هێزێکین کە هەمیشە لە ناو جەماوەرء لەگەڵ خەڵکى بەش مەینەت بووین، لە ئاستى پەیوەندى سیاسىء دبلۆماسیشدا لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەکانى باشورى کوردستان لە پەیوەندیدا بوینء لە پەیوەندیداین بۆ گەیاندنى پەیامء پرۆژەکانمانء کارى هاوبەش، لەرووى یاساییەوەء بۆ وەرگتنى مۆڵەت بەگوێرەى یاساى ژمارە 17ى ساڵى 1993 بۆ ئەوەى تەڤگەرى ئازادیش وەک هەر لایەنێکى سیاسى تر بکەوێتە چوارچێوەى رێساء یاساکانى هەرێمەوە، هەر لە دواى بەستنى کۆنگرەى دامەزراندن لە 2014 لە رێگەى پارێزەرەکانمانەوە سەردانى لایەنى پەیوەندیدارمان لە پارێزگاى سلێمانىء وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کردووە، بەگوێرەى رێنماییەکان تەواوى بەڵگەکانى پێویست لە ناوى دەستەى دامەزرێنەر، بەرنامەو پەیرەوى ناوخۆى تەڤگەر، تەواوى ئەو بەڵگانەى بۆ ئەو مەبەستە پێویستنء داوایان لێکردووین لە رێگەى پارێزەرەوە بە بێ کەموکورتى تەواو کراونء پێشکەش کراون. 
لە دواى تەواو بوونى هەموو ئەو رێکارە یاساییانە چاوەڕێى وەڵامبوینء چاوەڕێى وەڵامین! لە لایەنى پەیوەندیدار. بەڵام تا ئێستا وەڵامێکى نوسراوو فەرمیمان پێ نەگەیشتووە، نە ئەوەى قبوڵ کراوین یان قبول نەکراوین، بێگومان بەبێ ئەوەى هۆکارى ئەو بێ وەڵامیەشمان بێ رابگەیەنن، واتە تا ئێستا هیچ ئاگاداریەکمان پێ نەگەیشتووە. لەگەڵ هەموو ئەوانەدا وێراى ئەوەى کە کارو خەباتى خۆمان بەردەوام کردووە. بەتایبەتیش دواى ئەوەى کە لە پەرلەمانى ئێراق یاساى پارتە سیاسیەکان دەرچوو بە ژمارە(35)ى 2015 کە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى ئێراق ئەرکدار کرابوو بۆ ئەو مەبەستە. ئێمەیش لە چوارچێوەى ئەوەدا سەرلێدانى فەرمى خۆمان دەستپێکردء دواى تەواوکردنى رێکارە یاساییەکانء بەستنى کۆنگرەى فەرمى کە یەکێک لە رێکارەکانى ئەم یاسایەیە لە 19 ـ 1 ـ 2018 بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، بە ژمارە (139) وەک لایەنێکى سیاسى فەرمى پەسەند کراین، گومانى تێدا نییە بە گوێرەى ئەو یاسایە بۆت هەیە لە هەر شوێنێکى هەرێمى کوردستانء ئێراق کار بکەیت. هەروەها بە گوێرەى یاساى ژمارە (35) ى (2015) پەرلەمانى ئێراق پەسەندى کردووە، جێگاى سەرنجە نوێنەرى هەموو لایەنەسیاسیەکانیش لە پەسەندکردنى ئەو بڕیارەدا ئامادەبوونء پەسەند کراوە. 
دواى ئەو قۆناخەش جارێکى تر هەم لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێممان ئاگادار کردۆتەوەء سەردانمان کردوون، بۆ وەرگرتنى وەڵام سەبارەت بە مۆڵەت لە هەرێم،هەم بۆ ئاگادارکردنەوە کە ئێمە وەک لایەنێک فەرمیەتمان وەرگرتووە. دواى ئەوەش لە زۆربەى شارەکانى هەرێمى کوردستان بە کەرکوکء دوزء خانەقینیشەوە، بارەگاى فەرمیمان کردۆتەوەء هەموو  بارەگاکانیشمان لەلایەن کۆمسیۆنەوە سەردانى کراوەء هیچ گرفتێکى یاساییمان نەبووە. 
لە چەند رۆژى رابردوو بەڵگەء بڕیارێک بڵاو بۆتەوەء ئێستا رۆژەڤێکى گەرمى دروست کردووە، بە گوێرەى ئەو بڕیارە ئەو لایەنە سیاسیانەى کە لە هەرێمى کوردستاندا مۆڵەتیان نییە بارەگاو نوسینگەکانیان دابخەن، یان دادەخرێت. بەتایبەتیش ئەمڕۆ سەر لە بەیانى 26 ـ 11 ـ 2018 بەرپرسى ئاسایشى رزگارى هاوکات لەگەڵ شاندێکى سەردانى بارەگاکەمانیان کرد کە دەکەوێتە سنورى ئاسایشى رزگارى، لەو سەردانەدا پرسیارى بون یان نەبوونى مۆڵەتى کردووە، دواى ئەوەى تەواوى ئەو زانیاریانەى کە لە سەرەوە ئیشارەتمان پێ کردووە بۆمان روونکردۆتەوە، دواتر ئەوەى پێ راگەیاندین کە ئێمە بڕیارمان لایە، واتە ئەگەر مۆڵەتى ئێوە نەبێت چاوەڕێى جێ بەجێ کردنى ئەو بڕیارە بکەن کە داخستنى بارەگاکەتانە. 
ئێمە وەک تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان نزیکەى (4) ساڵە کارو خەبات دەکەین، نە وەک تەڤگەرء نە هیچ ئەندامێکمان هیچ کارء چالاکیەکى دەرەوەى یاسای هەرێمى کوردستانء ئێراقیشمان نەکردوەو نایکەین. بە پێچەوانەوە هەمیشە کارو چالاکیەکانمان لە چوارچێوەى یاساء رێساکان بوونء خەباتى دیموکراتىء نەتەوەیىء مرۆیى بوون، ئەمە بۆ هەر کەسء لایەنێک ئاشکرایەء بێگومان گەلء دۆستء لایەنگرانء کەسایەتیەکانء لایەنەکانیش ئەو شایەتیەمان بۆ دەدەن. بۆیە لە ئێستاشدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە بە فەرمى، هۆکارى نافەرمى نەبوونى تەڤگەر بۆ ئێمە وەک تەڤگەرء بۆ راى گشتى رونبکەنەوەء راى بگەیەنن. سەرەڕاى ئەوە ئێمە وەک تەڤگەرى ئازادى بە گوێرەى یاساى پارتە سیاسیەکان لە هەرێمء ئێراق خۆمان بە فەرمى دەزانین. 
دەستەى هاوسەرۆکایەتى تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان
26 ـ 11 ـ 2018 سلێمانى


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟...

‌ دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حزب مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌...

‌لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری ...

‌باهه‌موومان خاوه‌ن له‌شه‌هیده‌كانمان ده‌ركه‌وین...

‌بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

‌ئۆباڵی شکستی گۆڕان بەملی کێ؟...

‌بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵەح بە بۆنەی ئەركدار بوونتان بە سەرۆك كۆماری عێر...

‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكر...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك