کوردی           عربی

دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حزب مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌‌

10/12/2018

Tuesday‌


 هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ساڵێکە له‌ناو قه‌یرانه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کاندا به‌ دۆخێکی ئاڵۆز و بێچاره‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه‌ له‌ ئه‌نجامی حوکمڕانی شکست خواردووی ٢٧ساڵە و هه‌ڵپه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ت و حزبیه‌کان به‌رهه‌م هێنراوه‌ و باجه‌که‌شی به‌به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان داوێتی، دیسان ده‌بینین دوای نزیکه‌ی 70ڕۆژ به‌سه‌ر (هه‌ڵبژاردن)ی په‌رله‌مانی هه‌رێمیی کوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت وەلێ له‌ جێگه‌ی ئه‌وه‌ی وانە له‌ ڕابردوو وه‌ربگیرێت و به‌شوێن چاره‌سه‌ری کێشه‌ و قه‌یرانه‌کان بکه‌ون و هەندێک ئه‌و باره‌ قورسه‌ که‌مبکه‌نه‌وه‌ که‌ خستویانه‌ته‌ سه‌ر شانی هاوڵاتیان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ جارێکی تر حزبه‌کان له‌ ناو شه‌ڕی قورسی دابه‌شکردنی پۆست و پله‌دا نقوم بوون، له‌ناو هه‌مان ئه‌وهێزانه‌دا، تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ تایبه‌تیه‌کان پێک نه‌هاتووه‌، حکومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر خۆی بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین بار به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه، دەردەکەوێت کە به‌ کۆبونه‌وه‌کان تا ماوه‌یه‌کی تریش کات به‌ڕێده‌کرێت.

 ده‌بوو گۆڕانکاریی بکرێت؛ له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له‌و هه‌موو نا دادپه‌روه‌ریانه‌ی وه‌ک بڕینی موچه‌، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێکاریی، زیادبوونی تیرۆر، کۆچی خه‌ڵکی بۆ ڕێگه‌ی هاتوونه‌هات و.....هتد، له‌ هەموو ئەمانە مه‌ترسیدارتر، هه‌وڵی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌ بۆده‌ستگرتنه‌وه‌ به‌سه‌ر کۆی ناوه‌نده‌کانی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن و جومگە هەستیارەکانی هه‌رێمیی کوردستان، به‌تایبه‌ت (پ.د.ک) که‌ جارێکی تر خه‌ریکی داتاشینی هه‌یکه‌لی حکومڕانیی هه‌رێمه،‌ به‌ به‌رگی خۆیدا، هه‌روه‌ها دیاریکردنی دوو باڵاترین و به‌کاریگه‌رترین پۆستی هه‌رێم، که‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکیی حکومه‌ت بۆ هه‌مان حزب، ئەوەش هه‌رێمیی کوردستان به‌ره‌ و تاکڕه‌ویی و مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌و حزبه‌ له‌ 27ساڵی ڕابردوودا زۆرترین به‌رپرسیارێتی به‌رده‌که‌وێت له‌و شکسته‌ی له‌ حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان دا هاتووه، ڕازیبوونی لایه‌نه‌کان به‌دابه‌شکارییەکی له‌و شێوه‌یه‌، ئاڕاسته‌کردنی هه‌رێمه‌ بۆ مه‌ترسی گه‌وره‌ و‌ ئاینده‌یه‌کی تاریکتر و پاشه‌کشه‌ی یەکجارەکی له‌ ئازادیی و ئاستی دیموکراتیی.

ئێمه‌ وه‌ک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی له‌ ڕابردوشدا ئه‌وه‌مان خستووەتە ڕوو، که له‌ ئه‌نجامی عه‌قڵیه‌تی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه،‌ هه‌روه‌ک چۆن له‌ 27ساڵی ڕابردوو هه‌رده‌م گه‌له‌که‌مان له‌ناو نه‌هامه‌تیدا ژیاوە، به‌هه‌مان شێوه‌ ئەگه‌ر ئه‌م عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازیی و به‌رژه‌وه‌ندی پەرستیە کۆتایی نه‌یه‌ت، ئاینده‌ نه‌ک باشتر نابێت، به‌ڵکو دەبێت چاوەڕێی خراپتر بکەین، به‌داخه‌وه‌ له‌جێی به‌ره‌وپێشچوون هه‌رێمیی کوردستان له‌ پاشه‌کشه‌ی گه‌وه‌ره‌تردایه‌، قه‌یرانه‌ سیاسی، ئابووری، ئیداری، ئه‌منیی و کۆمەڵایەتیەکان تا دەچێت ئاڵۆزی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان خراپتر ده‌بێت، ده‌ستێوه‌ردانی داگیرکەران بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان به‌تایبه‌ت لەلایەن تورکیاوە به‌رفراوانتر ده‌بێت، بەتایبەتی لە سەر کەرکوک و شەنگال و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە، هه‌رچی ده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین و کاری سیاسی زیاتر ده‌بێت، نزیکترین نمونه‌ش؛ ئه‌و هێرشانه‌ن له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا کرانه‌ سه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان که‌ هۆکاره‌که‌ی ته‌نها تێکۆشانی ئازادانه‌یه،‌ له‌پێناو ئازادیی و باشکردنی ژیانی کۆمه‌ڵگه‌دا، ئێمه‌ به‌رده‌وام ڕێگه‌چاره‌مان خستۆته‌ به‌رده‌م گه‌له‌که‌مان و هێزه‌ سیاسیه‌کان، هه‌روه‌ک له‌پێناو ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ ڕووه ‌و خراپی زیاتر هەنگاو نەنێت له‌ 17_10_2018پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ریمان بۆ ڕایگشتی ڕاگه‌یاند، له‌ ئێستاشدا پێمانوایه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ک به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌ و هه‌رچی زووتره‌ په‌رله‌مان ده‌ست به‌کاره‌کانی بکات، حکومه‌تێکی دیموکراتیی پێکبهێنرێت، کاری له‌پێشینه‌ی باشترکردنی گوزه‌رانی خه‌ڵک و کۆتایی هێنان به‌ گه‌نده‌ڵی و سته‌مکاریی ده‌سه‌ڵاتداران بێت، به‌رنامه‌کانی له‌ جێگه‌ی هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبەت و حزبیی، به‌ڵکو بیرکردنەوە له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌کان بێت، چونکه‌ گه‌له‌که‌مان و دۆخی هه‌رێم و ناوچه‌که‌ش بەرگەی لەوە زیاتر ناگرێت، له‌ ئێستادا له‌ پێناو دیاریکردنی ئاینده‌یه‌کی ڕۆشن بۆگه‌له‌که‌مان ده‌بێت حکومڕانی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ ئاڕاسته‌ی دیمو‌کراتیی دا هه‌نگاو بنێت، ده‌بێت دام و ده‌زگاکان له‌جێی به‌حزبی کردن به‌دیموکراتیی بکرێن و لانی که‌م زۆرترین لایه‌نی سیاسی و پێکهاته‌ جیا جیاکان به‌هاوسه‌نگی به‌شداربن له‌ ناوه‌نده‌کانی بڕیاردان و به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته‌ باڵاکان، هه‌رێم به‌ره‌و کرانه‌ و دیموکراتیی بوون ببرێت و به‌رنامه‌ی حوکمڕانی پێداویستی هاوڵاتیان و باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بێت.

له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا ئێمه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بانگه‌وازی بۆ چالاکی سه‌رتاسه‌ری ده‌که‌ین، تاکو به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی بتوانرێت گه‌وره‌ترین فشار دروست بکات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له‌ته‌واوی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و هه‌رتاک و لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ین، هه‌وڵ بده‌ین بۆ پێکهێنانی هێزی سێهه‌م، وه‌ک هێزێکی دیموکراتیی بۆ ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی خه‌ڵک و ئاڕاسته‌کردنیان به‌ئاڕاسته‌یه‌کی دیموکراتیانه‌، بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، تاکو له‌وه‌ زیاتر هه‌رێمیی کوردستان له‌گێژاودا ژیان نه‌کات، بۆ ئه‌وه‌ش گرنگه‌ له‌که‌مترین ماوه‌دا ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ بێنه‌ لای یه‌ک و تێکۆشانمان یه‌ک بخه‌ین له‌پێناو داخوازی گه‌له‌که‌ماندا.


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی 
2018/12/10


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

‌بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟...

‌لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری ...

‌رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان-ەوە...

‌باهه‌موومان خاوه‌ن له‌شه‌هیده‌كانمان ده‌ركه‌وین...

‌بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك