کوردی           عربی

بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟‌

10/12/2018

Monday‌

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو جۆرج هێربێت واكێر بوش( جۆرج بوشی باوك) مردو چه‌ند هاوڵاتی و نووسه‌رو رۆژنامه‌وان ناوی حاجی و پاڵه‌وان و رزگاركه‌ریان پێێ به‌خشیوه‌و ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساو بۆچوونیی ئازادانه‌ی خۆیانه‌و  به‌ڵام باسكردنی هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ به‌ توانج وپه‌لارو به‌ بێتێگه‌یشتتن جێێ سه‌رنجه.
راسته‌ له‌ ساڵی 1991  ئه‌مریكا له‌ به‌ر به‌رژه‌وندی خوێ و، پاراستنی دۆستانی له‌ كه‌نداو، هێزی زیاتری هیناو گه‌یشته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ قاودانی سه‌دام حسه‌ین له‌ كوێت و، ئه‌وه‌ش بووه‌ هوێ هه‌ره‌سهێنانی سوپای عێراق و، هاوڵاتیان له‌ باشورو ناوه‌راستی وڵات هه‌لیان بۆ ره‌خساو، ده‌ستیان گرت به‌سه‌رشاره‌كان و، راوانانی پۆلیس و ئه‌ من و به‌عسییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مرێكا كه‌ زانی سه‌ركه‌وتنی گه‌ل له‌ به‌رژه‌وه‌ندیان نییه‌،  شه‌ریان راگرت و به‌ سه‌دامیان وت وه‌رن با رێكبكه‌وین و، سه‌دامیش لاوازو نابووت بوو نوێنه‌ره‌كانی ناردو، له‌ ژێر خیوه‌تی سه‌فوان له عێراق به‌ هه‌موو داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا رازی بوو، له‌ پاش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ پر شه‌رمه‌زارییه، هێزه‌كانی سه‌دامی دیكتاتۆر كه‌وتنه‌ گرتن و كوشتنی خه‌ڵكی راپه‌ریوی عێراق‌ و، ئه‌گێرنه‌وه‌ئه‌وه‌نده‌ كوژراو هه‌بوو سه‌گ و پشیله‌ لاشه‌كانیان ئه‌خوارد.
له‌ كوردستان و هه‌ر له‌ هه‌مه‌مان ساڵدا {1991}  گه‌لی قاره‌مانی كوردستان هه‌ڵسان به‌ راپه‌رینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ئادار، راپه‌رینێكی سه‌راپاو گشتگیر بوو، رۆژانه‌ رۆڵه‌كه‌كانی گه‌ل به‌ پاڵپشتی هێزه‌ شۆرگێره‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كان رائه‌په‌رێن وشارو شوێنی تازه‌یان ئازاد ئه‌كردو، راپه‌رین درێژه‌پێده‌ری تێكۆشان و به‌رخودانی گه‌ڵی كوردستان بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك و گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌دیهێنانی مافه‌ره‌واكانی.
به‌ڵێ، ئه‌مریكا، وڵاتێكی ئیمپریالیزمه‌و، هه‌موو كات ئه‌یه‌وێت ده‌سه‌لاتی په‌ره‌بسه‌نێت و، له‌ رێێ هێزه‌وه به‌ تایبه‌ت هێزی سوپا ده‌ستبگرێت به سه‌ر خاكی 

وڵاتانی تره‌وه‌و، سیاسه‌تی ئیمپریالیزم‌، سیاسه‌تێكی بێ ئه‌خلاقانه‌یه‌ چونكه‌ وڵاتانی به‌هێز هه‌وڵ ئه‌ده‌ن وڵاتانی لاوازی بێ هێز بتاسێنن و، هه‌رچی سامانیان
هه‌یه‌ ببه‌ن و، له‌م باره‌یه‌وه‌ { فلادمیر ئیلتچ لێنین} ئه‌ڵێت : ئیمپریالیزم بڵندترین قوناغه‌كانی سه‌رمایه‌دارییه‌.
بوش پاڵه‌وان نه‌بوو به‌ڵكو تاوانباری جه‌نگ بوو، با به‌ چه‌ند دێرێك ( مشتێك له‌ خه‌روارێك) ئه‌م پاڵه‌وانه‌ به‌ هه‌وادارانی بناسێنین :
بوش له‌ ساڵی 1944 بۆ مولازم له‌ سوپای ئه‌مریكاو، به‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی له‌ جۆری ( گرومان تی. بی. ئێف ئه‌فێنجێر) هێرشیكرده‌ سه‌ر داموده‌زگاكانی جاپۆن و، هه‌زاران كه‌س بوونه‌ قوربانی و، بوش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی تووشی لێدان بوو به‌ربووه‌وه‌و، به‌ په‌ره‌شووت خوێ رزگاركردو، هه‌روا له‌و جۆره‌ كارانه‌و خه‌ڵك كوشتن به‌رده‌وام بوو.
هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتی په‌نه‌ما كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی دوو ملیۆنه و‌، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا دوو بۆمبیان خسته‌خواره‌وه‌و، قورسی هه‌ر بۆمبێك (1000) ره‌تڵ بوو، گه‌ره‌كیی كرێكارانی هه‌ژاری گرته‌وه‌و، بووه‌ هوێ كوشتنی (4000) هه‌زار هاوڵاتی و، نزیكه‌ی 50000 به‌بێ خانوو مانه‌وه‌و، سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا به‌نزیینیان كرده‌سه‌ر 30 ته‌رمی كوژراوه‌كان و، ئاگریان تێبه‌رداو سووتێنران و، پاشان بوونه‌ خۆراكی سه‌گه‌یل.
ئۆرلاندۆ بوش ( هاوڵاتییه‌كی كوبی) بوو، له‌ كاتی شۆرشی كوبا له‌ ساڵی 1959 هه‌ڵهات و، چووه‌ ئه‌مریكاو، له‌ ساڵی 1968 وه‌ ده‌ستگیر كراو به‌ 10 ساڵ سزادراو، پاشان له‌ ساڵی 1972 ئازاد كراو چووه‌ فه‌نزویلاو، دیسانه‌وه‌ به‌ هوێ ته‌قاندنه‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی كوبی به‌ { 73} سه‌رنشین و، له‌ ناویاندا تیمێكی وه‌رزشی كوبا Fencing  گیراو سزادراو، له‌ دوای چه‌ند ساڵێك به‌ هوێ مافه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ به‌ره‌ڵا كراو، گه‌رایه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكاو.جاریكی تر گیراو، به‌ پێێ فه‌رمانێكی ""پاڵه‌وان"" بوش ئازاد كرا.
سه‌رۆك بوش داوایكرد یارمه‌تی سه‌دام حوسه‌ێن و عێراق بدرێت به‌ پاره‌و چه‌ك و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ فه‌رمانی ده‌ركردو، ئه‌وه‌ بوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ 73 رێكه‌وتننامه‌ی چه‌كی‌ له‌ گه‌ڵ عێراق به‌ست، زوربه‌ی چه‌كه‌كان مه‌ترسیدار بوون ( چه‌كی بیولوجی و كیمیاوی) و، هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ به‌ناو قه‌رزو، له‌ رێێ( ئه‌ته‌لانتا بانك) چه‌ندین ملیۆن دۆلاریان پێشكه‌ش به‌ رژێمی سه‌دامی دیكتاتۆر كردو، ئاگری شه‌ری عێراق – ئێرانیان زیاتر خۆش كردو، سه‌دام هه‌مان یارمه‌تییه‌كه‌ی جورج بوش له‌ ئه‌نفالی گه‌لی كوردستان به‌كار هێناو، پێویسته‌ هه‌موو كه‌س بزانێت ئه‌مریكا به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندی خوێ ئه‌گه‌رێت.
تاوانه‌كانی جورج بوش زۆرن و، بێ له‌ كوشتن و یارمه‌تیدانی رژێمه كۆنه‌په‌رست و‌ دیكتاتۆره‌كان، تاوانی تر هه‌یه‌ وه‌ك: گیچه‌ڵی سیكسی، بازرگانی به‌ ماراجوناو ماده‌ هوشبه‌ره‌كان و،زۆر شتی بێ ئه‌خلاقانه‌.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك