کوردی           عربی

پەکەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا چی دەکات؟‌

22/12/2018

Monday‌

سەلمان کۆچەری


بڕیاری كشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان و سوریا بڕیاری تاک لایەنەی ترامپ نیە بەڵکو ئەمریکا کە جولەیەکی جیهانی سیاسی و ئابوری هەیە, هەر بڕیار و کاردانەوەیەکی  دەرئەنجامی دەیان ڕاپۆرت و توێژینەوە و زانیاری هەواڵگیریە بۆیە ناکرێ بەو سانایە شیکردنەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و خۆرئاوا بکرێت, ئەو نیشانەو کاردانەوە نەرێیانەی دوای کشانەوەی ئەو هێزانە دروست دەبێت دۆخی سوریا ئاڵۆزتر دەکەن و بگرە لێرەوە ئەمریکا زیاتر لە جاران دەیەوێت جێگەی خۆی لە سوریادا بکاتەوە ئەوەش بە پشگیریکردن لە هەموو ئەو پارت و گروپە ئۆپۆزیسیۆنانەی هێزی چەکداری و شەڕکەریان هەیە, جۆرێکی تر هێزی سەرمایە دەکاتە بەدیلی بوونی ئەو هێزانەی پاشەکشەیان پێدەکات.
تا ئێستا کەجەکە یان بڵێین پەکەکە هیچ لێدوان و پەیامێکی راستەوخۆی لەسەر ئەو بڕیارەی ئەمریکا نەداوە و لەو بابەتەش میدیایانە قسەی لەسەر ناکەن, بەو پێیەی پەکەکە بەر لە دەرکەوتنی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بنیادێکی کەلتوری و زیهنی دروستکردووە و جوڵانەوەکانیشی بەپێی داخوازی ئەمریکا و روسیاش نەبووە بۆیە پەکەکە وەک یەکێتی و پارتی نابێت دوای شکستی ریفراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبەر پەراوێزخستنیان لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ بێ ئیرادە بمێنن بەڵکو ئێسا لە خۆرئاوا زیهنیەتێکی شۆرشی و ئومی دروست بووە هەرچەند تورکیا بەهێزتر بێت و ئەمریکا لەرووی هێزی ئامادەییەوە پاشەکشە بکات واناکات پەکەکە بێ ئیرادە بکات, بەڵکو دەیان هێز لە چوارچێوەی خەبات و بەرخودان ناوی جۆراوجۆر کە سەرچاوەکەیان قەندیلە لە ئامادەیی روبەڕوبوونەوەی هەر ئەگەرێکن.
بەدەر لەو هێزە بنیادیەی پەکەکە لە خۆرئاوا دروستی کردووە, ئەمریکا بۆ مانەوەی لە خۆرئاوا و سوریا یان شام ناتوانێت دەستبەرداری پەکەکە بێت, بەڵکو بەدیوێکی تر ئەمریکا مامەڵەیەکی تاریک و نەبینراو لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە و پەکەکە دەکات کە لەدواتردا ئەو شۆرشەی پێ بەهێزتر و گەورەتر دەبێت, ئەمریکاش لەوە تێگەیشتووە کە پەکەکە هێزێکی بەئیرادەو ستراتیژە و بەهیچ فشارێک بنیادەکانی شۆڕشەکەی ناوەستێنێت.
ئەوەی دەبێت ئاماژەی پێبکرێت هەتا تورکیا ئەو سیاسەتە درێژەپێبدات, مەترسی ئیمپڕیاڵی خۆرئاواش لەسەر کورد بمێنێت پەکەکە لە قەندیل هێز دوای هێز بەرهەم دەهێنێت و کەجەکەش پێیەکی لە قەندیل و پێیەکی لە خۆرئاوا و باکور دەبێت.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌" دیدارێکی ئاسایی نەبوو..." ...

‌( بەڕای من پەکەکە یەکێکە لە دواکەوتوترین ئەحزابی ناسیۆنالیستی ناوچەکە…...

‌مانگرتنی بێسنوور وه‌كوو چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن...

‌3ی ئاب خاڵی وەچەرخان لە عەقڵی تاكی كورد...

‌ئه‌رته‌شی ئازاد یان ئه‌رته‌شی تیرۆریست؟...

‌ده‌نگدانه‌، ده‌نگدانه‌...

‌تا بەرەو بەرزی چیاكان دەرۆین دیمەنی سروشت جوانتر دەنوێنن...

‌دوو هه‌ڵوێست یه‌ك ئامانج...

‌هێرش و دەستدرێژی ڕێژیمی تورکیا و ئەردۆغان بۆ سەر عەفرین و باکووری سوور...

‌ئه‌مریکا بۆ بێده‌نگه...

‌گه‌ل له‌ باشووری كوردستان مێژوو ده‌نوسێته‌وه‌...

‌پیلانی مەترسیدارتر بەپێشەنگی پارتی بەڕێوەیە...

په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك