کوردی           عربی

ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان‌

30/12/2018

Tuesday‌



لە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە باشوری کوردستان کە لە 25 / 9 / 2017 ئەنجامدرا کە کاریگەریەکانی لەساڵی 2018 رەنگی دایەوە جگە لەوەی نیوەی خاکی باشوری کوردستان رادەستی حکومەتی عیراق کرایەوە، ئیرادەی خەڵکی هەرێمەکەش دووچاری گەورەترین بێ باوەڕی و نائومێدی بوو و دەسەڵاتی دەوڵەتە داگیرکەرەکان زیاتر بەهێز بوون، پێگەی هەرێمیش لە گۆڕەپانی عیراقدا زیاتر لاواز بوو، کار گەیشتە ئەوەی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان جارێکی تر 180 پلە زمان و هەڵس و کەوتیان بەرامبەر ناوەند بگۆڕێ، هەروەها دوای ئەو کارەساتە دەستبەجێ‌ ناوچە كێشه‌له‌سه‌ره‌کان تەسلیم بە هیزە عێراقیەکان کراوەیەوەو زۆر بە داخەوە لە ئێستاشدا بەرێوەبەرانی‌ ئەو ناوچانە لەهەندی شوین مامەڵەیەکی‌ خراپ لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکاندا دەکەن هەرچەندە ئەو کات ئێمە خەڵکی‌ کوردستان و دەسەڵاتدارانی‌ ئەو هەرێمانەمان لەو مەترسیە ئاگادارکردەوە و پرۆژەو نەخشەریی چارەسەریمان پیشخست، بەڵام هیزەکانی دەسەڵات گوییان پی نەدا. ئەگەرچی تەڤگەری ئازادییی کەبە درێژایی زیاترلە 3 ساڵ لە هەوڵی مۆڵەت وەرگرتندا بوو لە هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فشار زیاتر هیچ وەڵامێکی پۆزەتیفی نەبوو.

تەڤگەری ئازادییی دوای سەرلێدانی کۆمیسێۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە بەغداد بە کەمترین ماوە مۆڵەتی ڕەسمی و یاساییی وەرگرت و هەرلەسەرەتای ئەمساڵ‌دا توانی کۆنگرەی دەمەزراندن لەچوارچیوەی فەرمییەتدا ببەستیت بەئامادەبوونی زیاتر لە1050 ئەندام. لەساڵ‌ی 2018 دا دووهەڵبژاردن ئەنجام دران, یەکیک لە12/5 بۆ پەرلەمانی عیراق و تەڤگەری ئازادییش لەگەڵ لیستی نەوەی نوێ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد، له‌ كاتێكدا له‌ به‌رانبه‌ر كاندیده‌كانمان زۆرترین خروقات و ته‌زویر كرا به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئەندامێکی تەڤگەری ئازادیی بۆ پەرلەمانی عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. 

 هه‌روه‌ها له‌ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیشدا کە لە 30/9 دا ئەنجام درا کەمترین خەڵک بەشداریان تێدا کرد ،هەرچەندەش تەڤگەری ئازادیی بە شێوەیەکی ڕەسمی و یاسایی وەکو قەوارەیەکی سیاسی ویستی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ببێت، بەڵام بە بڕیارێکی سیاسی و نا یاسایی لیستی تەڤگەری ئازادییان قەدەغە کرد، چونکە تەڤگەری ئازادیی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکاندا تێدەکۆشا بە پشت بەستن بەئیرادەی جەماوەر، بەڵام حیزبە دەسەڵاتدارە وابەستەکانی هەرێمی کوردستان دژی ئیرادەی ئازادیی خەڵک بون بۆیە بەهەمو شێوەیەک کەوتنە دژایەتی تەڤگەری ئازادیی ولیستەکەیان قەدەغەکرد، تەڤگەری ئازادیی بۆ پرسە سیاسی و بەڕێوەبەرایەتی و ئابوری پڕۆژی چارەسەریی پێشکەش بە جەماوەر و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵات لەگەڵ چارەسەری کێشەکاندا نەبوو پڕۆژەکەی تەڤگەری ئازادییشیان قبوڵ نەکرد، ڕۆڵی ئۆپۆزیسێۆنیش ڕۆڵێکی شکلی و بی کاریگەر بوو نەیانتوانی ڕێ لە ساختەکاری و گەندەڵیەکانی دەسەڵات بگرن، ئەمانیش لە گەشتن بە دەسەڵات دا پرسە گرنگەکانی خەڵکیان لە بیر کرد و پێگەی هەردوو حیزبیان زیاتر بەهێز کرد، ئەوەتا بۆ زیاتر لە 3 مانگە هەڵبژاردن کراوە بەڵام حکومەت پێک نەهاتووە، هۆکارەکەش تەنها دەسەڵات نیە بەڵکو لاوازی هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتیشن. لەلایەکی تره‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمی (توركیا-ئێران) له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تادێت زیاتر ده‌بێت و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حكومه‌ت و دام و ده‌زگاكان بێ ئیراده‌تر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ مه‌ترسیه‌كان بۆ به‌رقه‌راربوونی ئازادیی و دیموكراسی له باشوری كوردستان و عێراق زیاتر ببن.

کێشەی موچەی فەرمانبەران و نەبوونی هه‌لی كارو خزمەتگوزاری و ئارامی کە هەتا ئێستا چارەسەر نەکراوە کاریگەریەکی زۆری خستوەتە سەر ژیان وگوزەرانی خەڵک و بێکاریەکی زۆری خوڵقاندووە تەنانەت کار گەیشتوەتە ئەوەی چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی تری لێ کەوتوەتەوە وەکو جیابونەوەی خێزان و ژن کوشتن و پەنا بردن بۆ چونە دەرەوەی وڵات و خۆ تەسلیم کردن بە قەدەرێکی زۆر خراپ و نادیار.

هیرشی سەربارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن حکومەتی هەرێمه‌وه‌ جگەلە سیاسەتی خۆ تەسلیم کردن بە داگیرکەران لەم هەرێمەدا هیچ واتایەکی نییە. ئەمه‌ش لەکاتێکدایە کەلەگەڵ‌ گۆرانکاریەکانی ناوچەكه‌دا گەلەکەمان پێویستی بەیەکریزی و یەکگرتوویی هەیە، بەڵام بەداخەوە هەندێ هێزو لایەن نابەرپرسانە مامەڵه‌‌ لەگەڵ‌ ئەو دۆخەدا دەکەن و خزمەتی بەرژەوەندیەکانی داگیرکەران ده‌كه‌ن‌ و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆشی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی تری كوردستان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ناكرێت ده‌وڵه‌تی توركیا له‌وه‌زیاتر گۆشه‌گیریی له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجالان دابنێت و چاره‌سه‌ریه‌كانی نادیده‌ بگرێت كه‌ ده‌توانین بڵێین له‌ غیابی ڕۆڵی ڕێبه‌ر ئۆجالاندا مه‌ترسی زیاتر له‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت، هه‌ربۆیه‌‌ یه‌كڕیزیی و گوتاری هاوبه‌شمان پێویستیه‌كی حه‌تمییه‌ له‌م قۆناغه‌دا.

 لەئیستادا تەڤگەری ئازادیی سەرەرای ئەو فشارانەی بەپیلانی داگیرکەران لەسەری بەریوە دەبریت بەڵام لەبەستنی کۆنفراسی هەریمەکانیدایە و ئامادە کاری دەکات بۆ بەستنی کۆنگرەی سێهەمی, ئەوەش نیشانی ئەدات کەتەڤگەری ئازادیی لەگەڵ‌ گۆرانکاریەکاندا لەئامادەکاری نوێبونەوەدایەو خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو.

تەڤگەری ئازادیی لەپلاننامەو پرۆژەو نەخشەڕێکانیدا بۆ ساڵی داهاتوو خۆی ئامادە دەکات بۆ پێشەنگایەتی داخوازی و نارەزایەتیەکانی جەماوەر كه‌ بێگومان بانگه‌وازیی له‌ هێزه‌سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵیی مه‌ده‌نیی و كه‌سایه‌تییه‌ ئازادیییخوازه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ له‌به‌رانبه‌ر به‌م بارودۆخه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆدانانی نه‌خشه‌ڕێیه‌كی چاره‌سه‌رییه‌كی دیموكراتیانه‌.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
30/12/2018


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

‌بوش پاڵه‌وان و حاجییه‌ یان تاوانباری جه‌نگه‌؟...

‌ دیاریکردنی دوو پۆستی باڵا بۆ یه‌ک حزب مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌...

‌لێدوانی نوێنه‌ری توركیا له‌ ناوخاكی هه‌رێمی كوردستان پێشێلی سه‌روه‌ری ...

‌رونکردنەوەیەک لە تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان-ەوە...

‌باهه‌موومان خاوه‌ن له‌شه‌هیده‌كانمان ده‌ركه‌وین...

‌بەلاغی کۆتایی کۆبونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی خۆڕاگریی کۆبانێ...

‌كه‌مپینێك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بناری قه‌ندیل ڕاگه‌یه‌ندرا...

‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ چارەسەری دیموكراتیانەی قەیرانەكانی باشووری كوردستان ‌و ع...

‌ئه‌نجامی ڕیفراندۆم ده‌سكه‌وت بوو یان له‌ده‌ستدان؟...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك