کوردی           عربی

راپەڕینى جەماوەرى شێلادزێ دژ بە داگیرکاریى، پێویستە هەموو باشوور بگرێتەوە‌

26/01/2019

Wednesday‌


دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بە درێژایى چەندین ساڵە بەشێکى زۆرى باشورى کوردستانى داگیرکردووە و هەر دەچێت لە چوارچێوەى پیلانێکى چەپەڵدا دەیەوێت ئەم داگیرکاریە بەردەوامى پێ بدات، رۆژانەش بنکەو بارەگا، ژمارەى سەربازان، چەک، تەقەمەنى، دام و دەزگا سیخوڕیەکانى فراوانتر دەکات. لە رۆژى داگیرکاریەوە تا ئێستا بە بیانوى جیا جیا بە شێوازى بۆردومانى هەوایى، ...هتد، چەندین هاوڵاتى کردۆتە قوربانى. 
ئەم داگیرکاریە زۆربەى شوێنەکانى باشورى کوردستانى گرتۆتەوە بە تایبەت هەرێمى بادینان، ناوچەى شێلادزێ، ئامێدى، کانی ماسى، باتوفە، سیدەکان هتد. بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە، رۆژانە هێزى زیاتر دەهێنێتە ئەم ناوچانەو بەردەوامى بە بۆردومانەکان دەدات. لەگەڵ ئەو بۆردومانەنەدا رۆژانە گەلەکەمان لە باشورى کوردستان، بە تایبەت لەو هەرێمانەدا قوربانى زۆر دەدات لە رووى گیانى و ئابوریەوە. وێراى ئەوەى کە پیلانێکى فراوانى هەیە بۆ دەرکردنى گوندنیشانى ئەم ناوچانە، بەو هۆیەشەوە رۆژانە رووبەرووى زەخت و فشارى جۆراو جۆر دەکرێنەوە. دوا جاریش فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى فاشیستى تورک لە چەند رۆژى رابردوو جارێکى تر هەرێمى شێلادزێ، دێرەلوکیان بۆردومان کردوو لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتى شەهید بوون. ئەمڕۆش کەسوکارى شەهید و برینداران، خەڵکى بە هەڵوێستى ناوچەکە لە دژى ئەو داگیرکارى و هێرشە فاشیتانانەى دەوڵەتى تورک دەستیان بە راپەڕین کردووە بۆ دەرکردنى ئەو هێزە داگیرکەرە. 
وەک تەڤگەرى ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان لەگەڵ ئەوەى جارێکى تر شەهیدانى ئەو هێرشانە بەبیر دێنینەوە، هیواى هەرچى زووتر چاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین، لە هەمان کاتدا پشتگیرى و پشتیوانى خۆمان بۆ ئەو راپەرینە دەردەبڕین و دەڵێین کە پێویستە ئەو راپەڕینە فراوان و بەردەوام بێت، تا ئەو کاتەى سەرجەم بنکە و بارەگاکانى دەوڵەتى فاشیستى تورک لە باشورى کوردستان بەدەر دەنرێن. 
بێگومان لە رابردووشدا وەک تەڤگەرى ئازادیی بۆ کۆتایى هێنان بەم داگیرکاریانە خاوەن هەڵوێست بوینە لە پرۆژە، چالاکى جۆراو جۆر تێکۆشانمان کردووە، لە بەرامبەر ئەو هەڵوێست و تێکۆشانەشمان زۆر جار قوربانى زۆرمان داوە و رووبەڕووى ئاستەنگى، زەخت و فشار کراوینەتەوە. لە ئێستاشدا جارێکى تر دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگى ئەو جەماوەرە خاوەن هەڵوێستە. 
لە کۆتایدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەم راپەڕین و ناڕەزاییە بە هۆشیاریەوە لە بەرامبەر هەر دەست تێوەردانێک بەردەوامى پێ بدەن و فراوانی بکەین. هەروەها داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەین کە تا ئێستا وێراى ئەوەى بێ دەنگ بووە و بێ هەڵوێستیشى زۆر جار بۆتە هاوکارى داگیرکاریەکان، ئیتر بێتە بەرەى جەماوەرەوە و هەڵوێستى جددى بنوێنێت، چونکە ئیتر رق و کینى جەماوەر گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە، چیتر ئەم بێ هەڵوێستیە لە هیچ هێزێک قبوڵ ناکات. لەم کاتەدا پێویستە حکومەتى ئێراقیش لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەى گەل لەم ناوچەیەدا هەوڵەکانى زیاتر بکات بۆ کۆتایى هێنان بەم سنوربەزاندنانە.


دەستەى بەڕێوەبەرایەتى 
تەڤگەرى ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
26/01/2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك