کوردی           عربی

هەڵکوتانەسەر کەناڵی (NRT) به‌هه‌ر پاساوێك بێت مایەیی مەحکومکردنە‌

27/01/2019

Sunday‌

بۆڕای گشتیی؛

دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی لە شێلادزێ و داخستنی نوسینگەکەی لە دهۆک شکاندنی یاسای کاری رۆژنامەنوسییە چونکە بەپێی یاساکە هەموو دەزگا و میدیایەک ئازادە لە رووماڵکردنی رووداوەکان. دەسەڵات هەر چۆنێک بیەوێت ئەو یاسایە بۆ بەرژەوەندی خۆی بە کار دەهێنێت. بۆ داخستنی هەر کەناڵ و دەزگایەکی میدیایی پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە سەرخەت نەک لەلایەن لایەنێکی دیاریکراوەوە ئەو کارە بکرێت.
مسۆگەر، هەڵکوتانەسەر کەناڵی (NRT) به‌هه‌ر پاساوێك بێت پێشێلكاریه‌كی روونه‌ له‌دژی مافی رۆژنامه‌وانان و ئازادیی راده‌ربڕینه‌، بەهەموو شێوازێک جێی مەحکومکردنە. بەداخەوە؛ دەسەڵات هەر کاتێك زانی دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە بەرژەوەندی ئەو لێدوان نادات، فشار دەخاتە سەر ئەو دەزگایەوە و نایەوێت بەردوام بێت لە کارکردن. ئێن ئاڕ تی بە گوێرەی یاسای ڕۆژنامەنووسی هەرێمی کوردستان کاریکردووە، بەڵام ئەوە ناسروشتییە کە هەڵبکوتیتە سەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دەستبکەیت بە ڕەشبگیریی میدیاکاران.

وه‌كو ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ شەرمەزاردەکەین و پێویستە بەزووترین کات ئەو هێزە بەئەرکی خۆی هەستێت کە پاراستنی گیان و ماڵی هاوڵاتیانە، نەک داخستی کەناڵێکی میدیایی وەک NRT.

دەستەی راگەیاندنی تەڤگەری ئازادیی
27\01\2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

‌هاوسەرۆکی هەرێمی بادینانی تەڤگەری ئازادیی و چەندین کەسایەتیتر دەزگیر ک...

‌میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد...

‌راپەڕینى جەماوەرى شێلادزێ دژ بە داگیرکاریى، پێویستە هەموو باشوور بگرێت...

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك