کوردی           عربی

میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد‌

29/01/2019

Sunday‌



بۆكۆچی دوایی میر تەحسین بەگ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی میر تحسین بەگ-مان پێگه‌یشت.
دیاره‌له‌كاتێكی وادا كه‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تیش گه‌لی كوردی خاوه‌ن باوه‌ڕی ئێزدی به‌دۆخێكی شه‌ڕو ئاڵۆزیدا ده‌گوزه‌رێت له‌ده‌ستدانی میر تحسین خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ به‌ر ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێت، میر تحسین كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی ئێزدی له‌هه‌موو كاته‌ ناڕه‌حه‌ته‌كاندا گه‌له‌كه‌ی خۆی به‌جێ نه‌هێشت و له‌گه‌ڵ خه‌می گه‌له‌كه‌یدا ژیانی كرد، دیاره‌ له‌ته‌مه‌نی ژیانی ئه‌ودا دوافه‌رمان له‌سه‌ر خوشك وبرا ئێزدیه‌كان به‌ڕێوه‌برا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌یانتوانی ئیراده‌ی میر تحسین بشكێنن و بۆساتێكیش پشتی له‌گه‌له‌كه‌ی نه‌كرد وله‌گه‌ڵ ئێش وئازاره‌كانی ئه‌وان ده‌ژیا. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی ته‌واوی هه‌ڤاڵانمان له‌ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌تی خوشك و برا ئێزدیه‌كانمان ده‌كه‌ین و له‌خودای مه‌زن داوا ده‌كه‌ین دواخه‌متان بێت و ڕۆحی میر تەحسین بەگیش شاد بێت.


ده‌سته‌ی دین و باوه‌ڕیی
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
29/01/2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

‌هاوسەرۆکی هەرێمی بادینانی تەڤگەری ئازادیی و چەندین کەسایەتیتر دەزگیر ک...

‌هەڵکوتانەسەر کەناڵی (NRT) به‌هه‌ر پاساوێك بێت مایەیی مەحکومکردنە...

‌راپەڕینى جەماوەرى شێلادزێ دژ بە داگیرکاریى، پێویستە هەموو باشوور بگرێت...

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك