کوردی           عربی

ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991‌

29/01/2019

Wednesday‌


ئه‌وه‌ی له‌شیلادزێ ڕوویدا په‌یامێكی گرنگی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ
 ته‌واوی داگیركه‌ران و ئه‌و هێزانه‌شی گرێدراویانن. كه‌چه‌ند په‌یامێكی گرنگی دا.
یه‌ك ده‌ركه‌وت داگیركه‌رانی كوردستان هه‌ر داگیركه‌رن وبۆ گه‌لی ئێمه‌ چ جیاوازیه‌كیان نیه‌ له‌گه‌ڵ حزبی به‌عسی له‌ناوچوو، دووه‌م گه‌لی ئێمه‌ش هه‌مان ئه‌و گه‌له‌یه‌ كه‌به‌درێژایی مێژوو به‌رخۆدانی كردووه‌وته‌سلیم نه‌بووه‌و تاكوئێستاش به‌بوێری له‌سه‌رپێی خۆی وه‌ستاوه‌و هه‌ركات بخوازێت ئیراده‌ی هه‌یه‌ بۆهه‌ڵگیرسانی شۆڕش وئاماده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌. خاڵی سییه‌میش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ماوه‌ی 28 ساڵی ڕابووردوو له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وده‌سه‌ڵاتی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی و كه‌سیدا هه‌وڵی داوه‌ ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌ بشكێنێت و ته‌سلیمی داگیركه‌رانی بكات. به‌ڵام خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو وێرانكاری و شه‌هید دان و داگیركاری  بۆیان ده‌ركه‌وت‌ ئه‌م حكومه‌ته‌هی خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ نیه‌ و نایپارێزێت، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ بۆخۆی بڕیارئه‌دات له‌پاراستنی خۆی، ئه‌وه‌ی ڕوویدا  به‌رز ڕاگرتنی ئیراده‌ی ڕاپه‌ڕینه‌و ڕقی په‌نگخواردووی زیاتر له ‌20 ساڵی داگیركاری ده‌وڵه‌تی  توركیایه‌ وده‌بێت هه‌ر هێزولایه‌نێكیش ئه‌و ڕاستیه‌ باش بزانێت ئه‌و گه‌له‌ خاوه‌ن ئیراده‌یه‌و توانای خۆپاراستنی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ته‌سلیم بووه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه‌ نه‌ك ئه‌و گه‌له‌، ئه‌وه‌ی ڕێگری وچه‌واشه‌كاری ئه‌كات ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌سلیم كاره‌ كه‌هه‌میشه‌ بۆپاراستنی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاركاریه‌كانی‌ پشتی به‌داگیركه‌رانی كوردستان به‌ستووه‌. ماوه‌ی 20 ساڵه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بیانوی جیاجیا باشوری كوردستانی داگیركردووه‌و جیاواز له‌به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وسامانی ئه‌م گه‌له‌ هێزی له‌شكری هێناوه‌ته‌ سه‌رخاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر ڕۆژ فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردۆمان ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی شه‌هید ئه‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستیان نه‌بووه‌و نییه‌ به‌ڵكو پاساوی بێ بنه‌ماشیان بۆده‌هێننه‌ه‌وه‌، ئه‌وه‌ش شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌ داگیركاری و خاوه‌ن ده‌رنه‌كه‌وتنه‌ له‌به‌هاو نرخ و خاك وگه‌لی باشوری كوردستان. له‌دوا لێدوانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌رخۆدان و تێكۆشانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو به‌ئیراده‌ی شیلادزێ كه‌ به‌گێره‌شێوێن ناویان ده‌بات و هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات له‌وانه‌ی به‌شداریان كردووه‌ كه‌ئه‌وه‌ش هاوشێوه‌ی ووته‌كانی ئاردۆغانه‌ ئیتر واتایه‌ك نامێنێت بۆ ئه‌و حكومه‌ت وده‌سه‌ڵاته‌، ئیتر ده‌بێت هه‌ركه‌س ئه‌و ڕاستیه‌ بزانێت دژایه‌تی ‌داگیركاری وخاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له‌شه‌هید وقوربانی ڕێگری لێبكرێت و به‌چه‌واشه‌كاری ناوببرێت ئیتر واتایه‌ك نامێنێت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌پارێزن و هێشتاش واده‌زانن ئه‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ هی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌ڵوێستێكی به‌و ڕه‌نگه‌ پێویسته‌ ئیدانه‌و سه‌ركۆنه‌بكرێت، هه‌رئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ته‌سلیم كاره‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ڕه‌شبگیری خه‌ڵكی تێكۆشه‌رو خاوه‌ن هه‌ڵوێست، چه‌ندین خه‌ڵكی چالاكی سیاسی وحزبی و ڕیكخراوه‌یی وڕاگه‌یاندنكار ڕاپێچی زیندان كراون، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا چه‌ند هه‌ڤاڵ و ئه‌ندامی ئێمه‌ هه‌ن و سه‌لامه‌تیان له‌ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ئاسایشی( پ د ك)ه‌، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌كلتوری شۆڕشگیڕی ئه‌و گه‌له‌ ئه‌ترسێت وبه‌به‌رنامه‌ ماوه‌ی 28 ساڵه‌ ئه‌یه‌وێت ئه‌و گه‌له‌ چه‌واشه‌ بكات وئیراده‌ی ڕاپه‌ڕین وڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی لێ بگرێت، كلتۆره‌ شۆڕشگێڕییه‌كه‌ی بگۆڕێت به‌ته‌سلیم بوون، به‌ڵام خه‌ڵكی شیلادزێ و دێره‌لووك ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كرد، ئیتر ده‌بێت گه‌له‌كه‌مان له‌ته‌واوی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی له‌برادۆست، بامه‌رنی ، سیده‌كان، ئامێدی،دهۆك. زاخۆ له‌شكری توركیا له‌ ته‌واوی شوێنه‌كانی تروه‌ده‌ربنرێن، هه‌مووئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌خوازن نرخێك بۆخۆتان بهێڵن، هه‌موو كه‌سایه‌تی دڵسۆزو شۆڕشگێڕ، ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پشتیوانی له‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ بكه‌ن و گڕو تینی ئه‌و به‌رخۆدانیه‌ مه‌زنتربكه‌ن. وه‌ك چۆن ده‌زانین هیچ هێزێك ناتوانێت ئیراده‌ی تێكۆشان تێكبشكێنێت ئاواش ده‌زانین وه‌ك به‌هاری 1991 سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێت، ئه‌و جاره‌یان به‌سه‌ر فاشیزمی ئاكه‌په‌و ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌و هێزانه‌شی گرێدراوی ئه‌و ده‌وڵه‌‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ن.
 

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
2019/1/28

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك