کوردی           عربی

ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌

09/02/2019

Sunday‌

بۆ رای‌ گشتی‌: 
ئەنجامی‌ کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌
دەستەی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ تەڤگەری‌ ئازادیی لە بەرواری‌ 08/02/2019 کۆبونەوەی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ ئەنجامدا، کۆبونەوە بە سەرپەرشتی‌ هاوسەرۆکان ‌و بەشداری‌ تەواوی‌ ئەندامانی‌ دەستە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی‌ پاکی‌ شەهیدان دەستی‌ پێکرد. لە کۆبونەوەکەدا بە شێوەیەکی‌ بەرفراوان پرسەکانی‌ رۆژ‌، بارودۆخی‌ سیاسی‌، ئابووری‌ و کۆمەڵایەتی‌ هەڵسەنگێنران، بەتایبەت لەم قۆناغەی‌ ئێستا کە سیاسەتێکی‌ تایبەت لەسەر ناوچەکە بەڕێوەدەچێت. دوای‌ نرخاندنێکی‌ بەرفراوان لەسەر بارودۆخی‌ سیاسی‌، دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ قۆناغی‌ ئێستای‌ رێکخستنەکانی‌ هەڵسەنگاند، بەتایبەت قۆناغی‌ بەستنی‌ کۆنفرانسەکان کە بە پێی‌ پێوانەکانی‌ پەیماننامەی‌ تەڤگەری‌ ئازادیی بەبێ دواکەوتن بەڕێوەچوون، بە سەرکەوتنی‌ گەورە پێناسە کران. لە کاتێکدا لە هەموو لایەکەکەوە تەڤگەرەکەمان ڕووبەڕووی‌ هێرش ‌و ئاستەنگی ‌و ئۆپەراسیۆنی‌ قەدەغەکاری‌ دەبێتەوە، هەموو ئەم زەخت ‌و فشار‌ و دەستگیرکردنانەی‌ سەدان لە ئەندام ‌و دۆستانمان نەبوونە ئاستەنگ لە بەرامبەر بەجێکردنی‌ پێوانەکانی‌ رێکخستنەکانمان ‌و بەستنی‌ کۆنفرانسەکانمان سەرکەوتنی‌ گەورە و نیشانەی‌ ئیرادە ‌و باوەڕی‌ هەڤاڵان ‌و دۆستانمانە، کە لە بەرخوداندان لە بەرامبەر سیستەم ‌و سیاسەتی‌ نادیموکراتی‌ ‌و قەدەغەکار.

لەگەڵ ئەوەی‌ لە زاری‌ هێرشکارانەوە ئەوە پشت راست کراوەتەوە کە بە رێککەوتن ‌و هەڕەشەکانی‌ دەوڵەتی‌ فاشتی‌ تورک تەواوی‌ ئەو هێرش ‌و قەدەغەکاریانەی‌ سەر تەڤگەر بەرێوەچووە ‌و بەرێوە دەچێت، هۆکاری‌ سەرەکی‌ ئەم هێرش ‌و پیلانانە هێڵی‌ تێکۆشان ‌و بەرخودانی‌ تەڤگەرەکەمانە کە پێشەنگایەتی‌ بۆ هێڵی‌ دیموکراتی‌ ‌و بەرخودان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هێرشانە راستی‌ سیاسەتی‌ ئەو لایەنانەی‌ باشتر دەرخستووە، پەیامەکانی‌ خەڵک کە رۆژانە پێمان دەگات، دەستنیشانی‌ راستی‌ ‌و حەقیقەتی‌ تێکۆشانمان دەکەن ‌و پشتگیری‌ دەردەبڕن. ئەمە وێڕای‌ نیشانەی‌ سەرکەوتنی‌ زیاتری‌ خەبات ‌و تێکۆشانمانە، لەگەڵ ئەوەشدا هێز‌و باوەڕیەکی‌ زیاترمان پێ دەدات بۆ بەردەوامیدان بە کار و خەبات. ئەوەش دەستنیشان کرا کە ئەم هەڵمەتی‌ قەدەغە کاریە کە زەنگێکی‌ مەترسیدارە لە هەرێم، نەک بۆ تەڤگەر بەڵکو بۆ هەموو دەنگە ناڕازی‌ ‌و دیموکراتیخوازەکان، بەڵام کۆبونەوە ‌و پشتگیری‌ ئەو خەڵکە خاوەن هەڵوێستە زیاتر ئەرکدارمان دەکات بۆ خاوەن دەرکەوتن لەم هێڵی‌ تێکۆشانە.

لە کۆبونەوەکەدا نرخاندنی بەرفراوان لەسەر بارودۆخی‌ سیاسی‌، ئابووری‌ ‌و پاراستنی‌ کرا کە ئێستا ناوچەکە‌و هەرێمەکەی‌ پێیدا تێپەڕ دەبێت، بەتایبەت دوای‌ تێپەڕبوونی‌ 132 رۆژ لە ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ هەرێمی‌ باشوری‌ کوردستان هێشتا حکومەت پێکنەهاتووە، لە کاتێکدا کە لە هەڵمەتەکانی‌ پڕوپاگەندەی‌ هەڵبژاردنەکاندا هەریەک لەو حزبانەدا کۆمەڵێک دروشمی‌ بریقەدار دەبیستران‌و دەدرا بە گوێی‌ خەڵک بۆ ئەوی‌ بچنە سەر سندوقەکانی‌ دەنگدان، بێگومان ئەگەر بە رێژەیەکی‌ کەمیش بوبێت ‌و لە ئاستێکی‌ هەرە بەرزدا ساختەکاریش کرابێت، بەڵام خەڵک ئەرکی‌ خۆی‌ بەجێ هێنا، ئەوەی‌ جێگەی‌ سەرنجە لە ئێستا دوای‌ ئەوەی‌ چەندین خولی‌ کۆبونەوەی‌ مەکتەب سیاسیەکان، دوو قۆڵی‌‌و چەند قۆڵی‌ بەرێوەچووە. بەڵام جگە ململانێ بۆ بەدەستهێنانی‌ پۆستی‌ زیاتر‌و جاوازتر‌و بەدەستهێنانی‌ ئیمتیازات هیچ شتێکی‌ تر رێگر نییە لە بەردەم پێکهێنانی‌ ئەم حکومەتە چاوەڕوان کراوە. ئەمەش بۆتە هۆکارێکی‌ ئەساسی‌ کە رۆژ بەرۆژ تەواوی‌ سێکتەرەکانی‌ سیستەم ‌و بارودۆخی‌ خەڵک بەرە‌و خراپتر دەچێت، بەتایبەتیش تا دەچێت کێشە کۆمەڵایەتیەکان روو لە زیادبوون بکات. لەلایەکی‌ تریشەوە هەم لە ناوخۆ بە تایبەت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان پێگەی‌ کورد رووبەڕووی‌ پاشەکشەیەکی‌ مەترسیدار دەبێتەوە، بەتایبەت لەسەر ئاستی‌ ئێراق ئەمە لە رەوشێکی‌ مەترسیدار دایە کە بۆتە هۆکارێکی‌ سەرەکی‌ بۆ زیاتر لاواز بوون ‌و لاواز بینینی‌ کورد. 

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی‌ پارێزگاکانی‌ هەرێم کە لە وادەی‌ خۆیدا ئەنجام نەدراوە‌و نادرێت، ئەمەش بۆتە هۆکارێکی‌ تری‌ سەرەکی‌ بۆ خراپبوونی‌ بارودۆخی‌ خەڵک‌و رانەپەڕاندنی‌ ئیش‌و کارەکان، بێگومان راسیتەکی‌ حاشا هەڵنەگرە هەوڵ ‌و ئاستەنگیەکانی‌ دەسەڵات بۆ دواخستنی‌ ئەم هەڵبژاردنانە دەگەرێتەوە بۆ سیاسەتی‌ نادیموکراتی‌ بە مەبەستی‌ ئەوەی‌ کە دەسەڵاتی رەهایان لەدەست نەدەن. هەروەها ئەنجومەنەکانیش بکەونە بۆشاییەکی‌ یاساییەوە ‌و بونەتە ئەنجومەنی‌ کاربەڕێکەر‌و بڕیارەکانیش بوون بە بەڕیاری‌ ناوەندی‌، ئەمەش بۆ دەسەڵات دەستکەوتێکی‌ باشە بۆ ئەوەی‌ کە دەسەڵاتەکان لە ناوەند‌و مەرکەزدا بمێنێتەوە‌و شۆڕ نەبێتەوە بۆ پارێزگا‌و قەزاو ناحیەکان. 

لە بەشێکی‌ تری‌ نرخاندنەکان پرسی‌ ناوچە کێشە لەسەرەکان تایبەت کەرکوک کەوتە بەر باس‌و گفتوگۆی‌ لە بارەوە کرا، بێگومان ئەو ناوچانە بەتایبەت کەرکوک لە بواری‌ ئەمنی‌، ئابوری‌، کۆمەڵایەتی‌‌و ئیداریەوە رۆژ لەدوای‌ رۆژ بەرەو خراپتر دەڕوات، هۆکاری‌ سەرەکی‌ ئەم بارودۆخە بە شێوەیەکی‌ سەرەکی‌ هەردوو حزبی‌ دەسەڵاتە کە بونەتە ئاستەنگ لە بەردەم بەرێوەچوونی‌ میکانیزمی‌ بەرێوەبردن‌و دابەشکردنی‌ پۆستەکان بە تایبەت پۆستی‌ پارێزگاری‌ کەرکوک، کە تا ئێستا هەردوو حزب لە ململانێیەکی‌ دژواردان بۆ بەدەستهێنانی‌ ئەم پۆستە. ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە پارێزگاری‌ کەرکوک کە ئێستا بە وەکالەت لە سەر ئەرکە، ئەم دەرفەت‌و ململانێیە باش دەقۆزێتەوە‌و تەواوی‌ ئەو کارانەی‌ کە لە ژێر دەسەڵاتیدایە دەیکات، بەهیچ شێوەیەک خزمەت بە نەتەوە‌و پێکهاتەکانی‌ کەرکوک ناکات. هەڵبەت هۆکاری‌ سەرەکی‌ بۆ ئەم بارودۆخە رێکنەکەوتن‌و ناکۆکیو ئەو بۆشاییەیە کە لە نێو لایەنە کوردیەکان هەیە، ئەمەش وای‌ کردووە کە خەڵکی‌ ناوچەکە و کەرکوک بەتایبەتی‌ کورد‌و خەڵکی‌ هەژار‌و کەم دەرامەت باجەکەی‌ بدەن‌و رۆژانە ئەم بارودۆخە تا دەچێت خراپتر بێت. بێگومان لەم بارودۆخە نالەبارە هەردوو حکومەتی‌ هەرێم‌و حکومەتی‌ ناوەند لێی‌ بەرپرسن لە کاتێکدا کە ئەوەندە باس لە فرۆشتنی‌ نەوت‌و سامانی‌ ئەم ناوچەیە‌و کەرکوک دەکرێت‌و ترافیکی‌ دبلۆماسی‌ بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەوەندە باس لە پێشیڵکاریەکانی‌ پارێزگار‌و رەوش‌و بارودۆخی‌ خەڵکی‌ ناوەچەکە ناکرێت‌و گرنگی‌ پێ نادرێت بۆ باشتر کردنی‌. 

هەر لە کۆبونەوەدا باس لە بارودۆخی‌ ئێراق کرا کە لە دوای‌ هەڵبژاردنەکاندا رەوش‌و بارودۆخی‌ ئەگەر لە حکومەتی‌ هەرێم خراپتر نەبێت باشتر نییە، هۆکاری‌ ئەم تێکچوون‌و خراپ بوونە دەگەرێتەوە بۆ دەستتێوەردانە دەرەکیەکان‌و نەبونی‌ ئەقلیەت‌و سیاسەتی‌ دیموکراتی‌ بەرێوەبردن کە بتوانێت ئێراق بەرێوە ببات‌و بارودۆخی‌ خەڵک بەرەو باشتر ببات. ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە دژواری‌‌و زۆری‌‌و زەحمەتی تەنگ بە خەڵکی‌ ئێراق هەڵبچنێت‌و لە ئێستادا لە رەوشێکی‌ نالەباردا بژین. 

بێگومان هەموو ئەو لاوازیانە هەم لە حکومەتی‌ ئێراق‌و هەمیش حکومەتی‌ هەرێم بۆتە هۆکارێکی‌ سەرەکی‌ بۆ دەستێوەردان‌و داگیرکاری‌ زیاتر بە تایبەت لەلایەن دەوڵەتی‌ داگیرکەری‌ تورکیاوە، وێرای‌ ئەوەی‌ کە لە هەردوو پەرلەمانی‌ هەرێم‌و بەغدادا بڕیار بۆ دەرخستنی‌ بنکە‌و بارەگای‌ هێزە دەرەکیەکان هەیە، بەتایبەتی‌ هێزی‌ دەوڵەتی‌ فاشیستی‌ تورک کە بۆتە مەترسیەکی‌ گەورە بۆسەر سەروەریەکانی‌ خاکی‌ ئێراق بەگشتی‌‌و هەروەها کۆمەڵکوژکردنی‌ خەڵک‌و تێکدانی‌ بارودۆخی‌ ئێراق‌و هەرێم. ئەمە وێرای‌ ئەوەی‌ کە خەڵک بەگشتی‌ لەو داگیرکاریە‌و بارودۆخە نارازیە‌و ئەمەش لە کەسایەتی‌ راپەڕینەکەی‌ خەڵکی‌ تێکۆشەری‌ شێلادزێ دەرکەوت‌و ئەو پەیامە بە ئاشکرا راگەیەندرا بۆ هەموو لایەک کە ئەم داگیرکاریانە بەهیچ شێوەیەک جێگەی‌ قبوڵکردن نین‌و پێویستە هەر کەسێک هەڵوێست وەربگرێت‌و تێکۆشان بۆ دەرکردنی‌ ئەم هێزە فاشیستە بە ئەرکی‌ خۆی‌ بزانێت.

لە کۆبونەوکەدا وێرای‌ ئەوەی‌ جارێکی‌ تر گۆشەگیری‌ سەر رێبەر ئۆجەلان شەرمەزار‌و رسوا کرا، هەروەها لە کەسایەتی‌ لەیلا گوڤەندا بەرخودانی‌ تەواوی‌ مانگرتوان لە کوردستان‌و دەرەوەی‌ وڵات سڵاو کرا‌و بەرز نرخێنرا، دەستنیشانی‌ ئەوەکرا کە پێویستە هەرکەس‌و لایەنێک لە بەرامبەر ئەو تاوانەی‌ دەوڵەتی‌ فاشتی‌ تورک ‌و بۆ بوون بە وەڵام خاوەنداری‌ لە بەرخودانی‌ مانگتوان بکات‌و هەڵوێست‌و تێکۆشان‌و پشتگیریەکان زیاتر‌و فراوانتر بکرێن بۆ شکاندنی‌ گۆشەگیری‌. 

لە کۆتایی‌ کۆبونەوەدا سەبارەت بەم بارودۆخەی‌ کە لە هەرێمی‌ باشوری‌ کوردستان‌و ئێراقدا دەگوزەرێت، کە لە رابردووش تەڤگەری‌ ئازادیی خاوەن پرۆژە بووە، جارێکی‌ تر بانگەوازی‌ لەوە کرا کە ئەم پەرتەوازەییە جگە لە بە هێزبوونی‌ دەسەڵات خزمەت بە هیچ لایەک ناکات ‌و مێژووش رەحم بە کەس ناکات، بۆیە بانگەوازی‌ لە‌و لایەنەنا دەکەین کە خۆیان لە بەرەی‌ ئۆپۆزسیۆن دەبیننەوە‌و بانگەشەی‌ بۆ دەکەن، هەوڵدانەکان باشتر‌و زیاتر بکەین بۆ پێکهێنانی‌ بەرەیەکی‌ دیموکراتی‌، تا بتوانین لە بەرامبەر ئەم قۆناغە‌و مێژوو بە ئەرکی‌ خۆمان هەڵسین. 

دەستەی‌ بەرێوەبەرایەتی‌
تەڤگەری‌ ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
09/02/2019
 


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

‌هاوسەرۆکی هەرێمی بادینانی تەڤگەری ئازادیی و چەندین کەسایەتیتر دەزگیر ک...

‌میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد...

‌هەڵکوتانەسەر کەناڵی (NRT) به‌هه‌ر پاساوێك بێت مایەیی مەحکومکردنە...

‌راپەڕینى جەماوەرى شێلادزێ دژ بە داگیرکاریى، پێویستە هەموو باشوور بگرێت...

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك