کوردی           عربی

ئه‌وه‌ دام و دەزگاکانی حکومەته‌‌ پێشێلی یاسا دەکات، نەک ئێمە‌

12/02/2019

Sunday‌


بۆ ڕای گشتی

دوای ئەوەی لە بەرواری(١٧/١٠/٢٠١٤)دا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کە خاوەنی دیدگه‌یەکی نوێیە، بۆ سیاسەت و بەڕێوەبردن، کۆنگرەی دامەزراندنی خۆی بەست.

دواتر؛ ڕاستەوخۆ سەردانی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی یاساو ڕێساکانی حکومەتی هەرێم مۆڵەتی یاسایی بەدەست بهێنێت، کە خۆی لە یاسای ژمارە(١٧ی ساڵی ١٩٩٣) ی پەڕلەمانی هه‌رێمی کوردستاندا دەبینێتەوە، کە تایبەتە بە پێدانی مۆڵەت بە پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان، کە سەرجەم ڕێککارە یاساییەکانمان لە رێگەی پارێزەرەکانمانەوە گرتوەتە بەر.

بیگومان تەڤگەری ئازادیی هەر لە رۆژی دامەزراندنیەوە تاکو ئێستا بۆ سەرجەم کێشەکانی کۆمەڵگەخاوەن پڕۆژەوهەڵوێستی خۆی بوە. لە دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقەوە یاسای ژمارە(٣٦ی ساڵی ٢٠١٥)دەرکرا، کە تایبەت بوو بە پێدانی مۆڵەت بە پارت و ڕێکخراوە سیاسیەکان لە سەرجەم عێراقدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە، تەڤگەری ئازادیی داوای مۆڵەتی لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، سەرئەنجام لە ماوەی دوو مانگدا و لە (٤/١٢/٢٠١٧)دا مۆڵەتی پارتی سیاسی بە تەڤگەری ئازادیی درا، کە بە پێی ئەم مۆڵەتە بۆی هەیە کارو خەباتی خۆی ئەنجام بدات و بنکە و بارەگای هەبێت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دا.

هەرچەندە بە ماوەیەکی کەم لە دوای دامەزراندنمانەوە داوای مۆڵەتمان لە حکومەتی هەرێم کردوە، بەڵام تا ئێستا هیج وەڵامێکی فەرمیمان نەدراوەتەوە، سەرئەنجام لە بەرواری(٢٧/١١/٢٠١٨)دا بە بڕیارێکی جێگری سەرۆکی حکومەت بە بیانوی نەبونی مۆڵەت سەرجەم بارەگاکانمان داخران، بۆ ئەو مەبەستە لە بەرواری(٥/١٢/٢٠١٨) سەردانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان مان لە عێڕاق کرد بۆتانە دان لەو بڕیارە، کۆمسیۆن لە بەرواری(١١ /١٢/٢٠١٨) بە نوسراوی ژمارە(١٨/٣٢١)ئاگاداریی حکومەتی هەرێم دەکاتەوە، کە تەڤگەری ئازادیی پارتێکی فەرمیە و لای کۆمسیۆن تۆمارە بە ژمارە(١٣٩) لە بەرواری (٤/١٢/٢٠١٧)مۆڵەتی پێدراوە و مافی هەیە لەسەرجەم عێراق و هەرێم کارو خەباتی خۆی بکات.

 سەرەڕای ئەوەش جارێکی دیکە لە بەرواری(٢٠/١/٢٠١٩)دا سەردانی وەزارەتی ناوخۆمان کرد بۆ ئەوەی ڕونکردنەوەمان بدەنێ، چونکە پاش تێپەڕینی چوار ساڵ بەسەر وادەی پێشکەشکردنی داواکەمان بۆ مۆڵەت تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە، لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی ناوخۆ بە نوسراوی ژمارە(١٠٣١)لە بەرواری (٢١/١/٢٠١٩) داوا لە ئاسایشی هەرێم دەکات وەڵامی داواکەی تەڤگەری ئازادیی بداتەوە، چونکە وەزارەتی ناوخۆ لە ڕابردودا بە نوسراوی ژمارە (٦٥٥٤) لە بەرواری (١٧/٤/٢٠١٦) داوای ڕەزامەندی لە ئاسایشی هەرێم کردبوو، بەڵام بێ وەڵام مابونەوە.

لە بەرواری(٢٣/١/٢٠١٩)سەردانی پارێزگای سلێمانیمان کردوە بۆ داواکردنی نوسراوی جەخت کردنەوە لە وەزارەتی ناوخۆ، چونکە دوای مۆڵەتەکە یەکەم جار لە پاریزگای سلێمانیەوە بەرزکراوەتەوە، بەڵام داوای جەختکردنەوەکە لە لایەن پارێزگاری سلێمانیەوە هەتا ئێستا بەڕێ نەکراوە و لەوێش مامەڵەکانمان بۆ ڕایی ناکرێت، لە بەرواری(٢٤/١/٢٠١٩)سەردانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کراوە، کۆتا جاریش سەر لە نوێ دۆسیەیەکی تازەمان لە بەرواری(٣٠/١/٢٠١٩ ) پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردوە و سەرجەم مامەڵەکانمان پێشکەش کردون بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.

لێرەوە بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، کە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت بە بڕیاری حزبەکان بەڕێوە دەبرێن، ئەوە ئەوانن پێشێلی یاسا دەکەن نەک ئێمە، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی خۆمان بە بزوتنەوەیەکی یاسایی و فەرمی دەزانین، چونکە دوای ئەوەی ڕێککارە یاساییەکان ئەنجام بدەیت، ئەگەر تا سێ مانگ وەڵام نەدرێیتەوە ئەوا بە پێی یاسا مۆڵەت پێدراویت، لەسەر ئەو بنەمایە جارێکی تر دوبارەی دەکەینەوە کە ئێمە فەرمین، دەمانەوێت ئەوەش ڕابگەیەنین کە ڕۆژانە زەخت و فشار لەسەر ئەندام و لایەنگرانمان هەیە و بە بێ بونی (بڕیاری دادوەر) زۆر جار ئەندام و لایەنگرانمان دەست گیر دەکرێن.

دووباره‌ بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، کە مەترسی گەورە هەیە لەسەر ئازادیی ڕادەڕبڕین وئازادیی کاری سیاسیی و لە کەدارکردنی دیموکراسی لەم هەرێمە، هەروەها پاراستنی گیانی ئەندام و لایەنگرانمان لە ئەستۆی ئەم دەسەڵاتەدایە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
١٢ /٢/٢٠١٩


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

‌ئەنجامنامه‌ی کۆبونەوەی‌ دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ته‌ڤگه‌ری ئازادیی...

‌ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ زیندوو ڕاگرتنی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991...

‌هاوسەرۆکی هەرێمی بادینانی تەڤگەری ئازادیی و چەندین کەسایەتیتر دەزگیر ک...

‌میر تەحسین بەگ لە تەمەنی 86 ساڵی كۆچی دوایی كرد...

‌هەڵکوتانەسەر کەناڵی (NRT) به‌هه‌ر پاساوێك بێت مایەیی مەحکومکردنە...

‌راپەڕینى جەماوەرى شێلادزێ دژ بە داگیرکاریى، پێویستە هەموو باشوور بگرێت...

‌لە ساڵرۆژى تیرۆرکردنیان، نمایشکردنى فلمى ساکینە جانسز قەدەخە دەکرێت!...

‌ساڵی 2018 ساڵێکی پڕ لە قەیران و نائومێدی بوو بۆ باشوری کوردستان...

‌باوکی محمد عبداللە هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆچی دواییکرد...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك