کوردی           عربی

بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین‌

14/02/2019

Wednesday‌




لە 20مین ساڵڕۆژی‌ پیلانگێڕیی نێو دەوڵەتی‌ لەسەر رێبەری‌ مرۆڤایەتی‌ رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەرخۆدانی‌ ئیمراڵی‌ سڵاو دەکەین، تەواوی‌ شۆڕشگێڕانی‌ لە چواردەوری‌ دورگەی‌ ئیمراڵی‌ گیانی‌ خۆیان کردە مەشخەڵکێکی‌ ئاگر و سەرکەوتنی‌ پیلانگێڕییان ئاستەنگکرد، سەری‌ رێزو نەوازش لە بەردەم گڵکۆی‌ پیرۆزییان دادەنەوێنین، لێرەشەوە سڵاوو پشتگیریی خۆمان جارێکی‌ تر لە کەسایەتی‌ ژنە تێکۆشەر و پێشەنگی‌ سەردەم لەیلا گوڤەن، ناسر یاغز و تەواوی‌ مانگرتوان دووبارە دەکەینەوە، دەڵێین بە رۆحی‌ بەرخۆدانی‌ سەردەم لە کەسایەتی‌ ئێوەدا سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین، ئازادیی رێبەر ئۆجەلان مسۆگەر دەکەین. 15ی‌ شوبات رۆژی‌ شوم، پەڵە رەشەکەی‌ مێژوو شەرمەزار و رسوا دەکەین.

پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی‌ 20 ساڵ تێپەڕ دەکات، پێ دەنێتە 21 یەک ساڵیەوە، کە لەلایەن هێزە هەگەمۆنە جیهانیەکان بە هاوکاریی دەوڵەتە دەسەڵاتپارێزەکانی‌ ناوچە، هێزە نۆکەرە ناوخۆییەکان بە رێوەچوو، ئەنجامی‌ پیلانگێڕیی دەستگیرکردنی‌ جەستەیی‌ رێبەر ئۆجەلانی‌ لێ کەوتەوە، بەڵام بە تێکۆشان و بەرخۆدانی‌ رێبەرایەتی‌ لە ئیمراڵی‌، تەواوی‌ تێکۆشەران، وڵاتپارێزان لە سەرتاسەری‌ کوردستان و جیهان پیلانگێڕان لەوە زیاتر نەیانتوانی‌ ئامانجەکانیان بپێکن. لە کاتێکدا کە ئامانجی‌ سەرەکیان کۆتایی‌ هێنان، لەناوبردنی‌ هیڵی‌ ئازادیی گەلی‌ کورد، بەیەکەوە ژیانی‌ گەلان بوو. بە پێچەوانەوە بەرخۆدانی‌ رێبەر ئۆجەلان لە زیندانی‌ تاکەکەسی‌ وێڕای‌ بارودۆخی‌ دژوار بەتایبەت بە پێشکەشکردنی‌ مانیسفێستەکانی‌ بۆ مرۆڤایەتی‌، تێکۆشانی‌ ئازادیی هەنگاو هەنگاو پیلانگێڕیی رووبەڕووی‌ پوچەڵکردنەوە، شکستی‌ گەورە کرایەوە. وێرای‌ ئەوەش ساڵ بەساڵ فیکر و رامانی‌ رێبەری‌ مرۆڤایەتی‌ بە تەواوی‌ کوردستان، جیهان لە هەڵکشان، پێشکەوتن، تۆمارکردنی‌ سەرکەوتنی‌ بێ وێنە دایە، زیندان بۆ رێبەر ئۆجالان نەک نەبووە شوێنی‌ سنوردارکردن، پاشەکشە کردن، بەڵکو بووە شوێنی‌ قەڵەمبازێکی‌ مێژوویی، لە ئەمڕۆدا لەسەر ئاستی‌ جیهان تێزەکانی‌ کە لە زیندانەوە پێشی‌ خستن بۆ مرۆڤایەتی‌ بووەتە ئیلهامی‌ هێزو پێشکەوتن بۆ پێکەوە ژیانیی گەلان. 
تەواوی‌ ئەو دەستکەوت، سەرکەوتن، بەرخۆدانانەی‌ کە دەکرێن بۆتە ترس و خۆفێکی‌ گەورە بۆ تەواوی‌ پیلانگێڕان بەتایبەتی‌ دەوڵەتی‌ فاشیستی‌ تورک و هێزە هاوکارەکانی‌. 
له‌باشووری كوردستانیشدا؛ به‌هاوپه‌یمانێتی داگیركاریی توركیا و هێڵی خیانه‌تكاریی و به‌كرێگیراویی هێزه‌ كوردییه‌كاندا به‌ ڕێگه‌ی قه‌ده‌خه‌كارییه‌كان و ره‌شبگیرییه‌كان و سه‌ركوتكردنی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیوی شێلادزێ ده‌خوازن رێگیریی له‌ پێشكه‌وتنی ره‌وتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی رۆحی به‌رخۆدانڤانیی خه‌ڵكی وڵاتپارێزی باشووری كوردستان گه‌شه‌ نه‌كات. 

له‌كاتێكدا ئێمه‌ وه‌ك تەڤگەری ئازادیی هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانیی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان به‌ پێشه‌نگایه‌تی "له‌یلا گۆڤه‌ن و ناسر یاگز" و چالاكوانانی ئازادیی و زیندانیانی سیاسی به‌رز و پیرۆز ده‌بینین، وێڕای سڵاوی به‌رخۆدانڤانی له‌ هه‌موو مانگرتووانی قاره‌مانی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ شكۆداره‌، به‌ بڕیاردارییشه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ هیچ داپڵۆسین و قه‌ده‌خه‌كارییه‌ك ناتوانێت رێگیریی ئه‌وه‌مان لێبكات كه‌ بۆ هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام پیلانگێڕان و پیلانگێڕیی 15ی شوبات ریسوا و به‌رنه‌فره‌ت بده‌ین. 

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌؛ بانگه‌وازیی له‌ سه‌رجه‌م گه‌له‌كه‌مان، كه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و هێزه‌ دیموكراتیخوازه‌كانی هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی باشووری كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌گوڕ و تینه‌وه‌ به‌شداریی له‌ چالاكییه‌كانی شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و ریسواكردنی پیلانگێڕیی 15ی شوبات و پیرۆز ڕاگرتنی به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی مانگرتووان بكه‌ن.


دەستەی‌ هاوسەرۆکایەتی‌
تەڤگەری‌ ئازادیی کۆمەڵگەی‌ کوردستان
14 ـ 2 ـ 2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك