کوردی           عربی

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەهید‌

16/03/2019

Wednesday‌



١٦ ئازاری ١٩٨٨ یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی سەدەی پرتاوان وکۆمەڵکوژی سەدەی رابردووە کەلەسەرخاکی کوردستان لەبەرامبەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی ئەنجامدراوە، ئەو کارەساتە ناخ هەژێنە لێکەوتەی شەڕێکی خوێناوی دوو دەوڵەت و دەسەڵاتی نەتەوەوەگەراو مەزهەبگەرای بەعس و رژێمی ئێرانی بوو، کە ماکینەی شەریان بەچەک و جبەخانەی دەوڵەتانی رۆژئاوایی و ئەمریکاو روسیا دەچەرخاو کۆمەڵکوژی و تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان پێئەنجام ئەدا هەڵەبجە و خەڵکە کەی سروشت و بنیادەکەی بەمرۆڤ و بوونەوەرەکانیەوە لەلایەن فرۆکەکانی رژێمی بەعسەوە لەچەند خولەکێکدا بەچەکی قەدەغەکراوی کیمیای کۆمەڵکوژکران کەدیمەنی ئەوتاوانە کەم وێنەیە هەرگیز لەیادەوەری مرۆڤی کورد و مرۆڤایەتیدا وون نابن، ئەو کۆمەڵکوژیە تەنها تاوانێک نیە بەتەوێڵی رژێمی نەتەوەگەرای بەعسی عێراقی ئەوسەردەمە بەڵکو تاوانێکی هاوبەشی سیستەمی جیهانی و ئەودەوڵەتانەش کە ئەو چەکانەیان پێدان ولەئاستی کارەساتەکەشدا بێدەنگ بێ هەڵوێست بوون ، لەمێژووی کۆن ونوێدا گەلی کورد لەلایەن ئەودەوڵەتە داگیرکەرانەوە رووبەروی چەندین کۆمەڵکوژی ولەناوبردنی رەگەزی کراوەتەوە تاوانی ئەنفال کەبەدەیان هەزار ژن ومنداڵی کوردی تیادا شوێن بزرکرا لەهەمان ساڵدا بوو کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجەی تیادائەنجامدرا و تائێستاش ژن ومنداڵ و جێماوانی ئەو کارەساتە پێوەی دەناڵێنن، کۆمەڵکوژی گەلی دەرسیم و سنەو شەنگال و کۆبانی و عەفرین تادەگاتە رۆژی ئەمرۆ بەردەوامە ستەمکاران وداگیرکەران هەرگیز چاویان بەسروشتی ژیان و پێکەوەیی جوانی و ودەوڵەمەندی ئەم خاکە هەڵنایە وبەردەوام لەبۆسەدان،لەئێستاشدا دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا وهاوکارە تتیرۆریستیەکانیبەردەوامن لەپیلانگێری و کۆمەڵکوژی و داگیرکاریەکانی بەتایبەت لەسەر رۆژئاوای کوردستان،ئیدی کاتی ئەوە هاتووە سارێژی ئەوبرینە گەورانەی گەل بکرێت و ئە کۆمەڵکوژیانە رابگیرێت ئەویش بە گەرانەوە بۆ راستینەی مێژووی هەزاران ساڵە و بەبنەماگرتنی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگاو پێکەوەیی بوون وشکاندنی سنورەکانی پارچەگەری و پەرتبوون و دورکەوتنەوە لە بەرژەوەندخوازی و وابەستەیی بەداگیرکەران دەکرێت،گەرەنتی ئەوەش بە گەرانەوە بۆ میراسی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ئەو گەلە ی کەخۆی پێ پاراستووەو لەسەرپێیان ماوەتەوە و سەربەرزانە ژیانی کردوەو سەری بۆ هیچ ستەمکارێک نەوی نەکردووەئەویش بەگەشاندنەوەی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراتیانە ی گەلی کوردو راستاندنی هێزو ئیرادەی خۆفەرمانی گەل ئەنجامگیردەبێت، کە لەئەمرۆدائەو روحیەت و ئیرادەیە لەرۆژئاوای کوردستان لەهەمووئاستەکانی بەرێوەبردن و پاراستنیدا بەپێشەنگایەتی ژن ومێری ئازاد لەبەرخۆدانێکی سەردەمیانەدا یە لەبەرامبەر تاریکترین هێزی تیرۆرستی و داگیرکاری فاشیزمی دەوڵەتی تورک، وەرن باهەموومان لەهەڵبجەی شەهیدان و نەورۆزی قەندیلەو ە بانگی یەکیەتی نەتەوەیی بدەین و هێزو توانای مادی مەعنەویەکانی گەل بەبێ جیاوازی بخەینە خزمەت کۆمەڵگا خۆیەوە بەوەش هەم شەهیدانمان ئاسودە دەبن و هەم گەلەکەشمان سەربڵند وسەرفرازانەهەموو ئەو قەیران وکێشانە تێدەپەرێنیت کەبێهیوایی و نائومێدیان چاندووە و گەلیان رووبەروی قەدەری نادیارو کۆمەڵکوژی کردۆتەوە.هەموودەزانن دۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە پرلە سەختی و گۆرانکاری یە چەندە هەرەشەی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان هەیە هەمانکات دەرفەت و زەمینەی زێرینیش بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانجەکانمان هەیە ئەوەی پێویستە درکی پێبکرێت ئەوەیەکەتەنیا بەیەکیەتی نەتەوەیی و یەکریزیەکی هەمەلایەن دەتوانرێت ئەو پێشهات و دەرفەتانە بەقازانجی سەرکەوتن و ئازادیی و گەلەکەمان ئاراستەگیر بکرێت.  
لەئاستی شەهیدانی هەڵەبجەو سەرجەم شەهیدان سەری رێزو وەفاداری دائەنەوێنین و پەیمان ئەدەین بەردەوامی بدەین بەتێکۆشان تاگەل دەگات بەئازادیی و خۆبەریوەبەری و ژیانێکی ئازاد. 
 
 
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەرێوەبەرایەتی
/١٦/٣/٢٠١٩
 

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك