کوردی           عربی

کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین‌

17/03/2019

Thursday‌


له‌سایه‌ی سیسته‌می قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داریدا که‌له‌دامێنیدا فیکری شۆفێنیزم و ڕاسیزم وتوند ڕه‌وی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دینگه‌رایی پێشخستووه‌، ژیان و ڕۆژگاری ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژ و ڕووداوی ناخ هه‌ژێن ڕه‌ش کردووه‌، ئه‌و کرده‌وه‌ ڕه‌شه‌کوژی ودڕنده‌ییه‌ی که‌سێکی دڕنده‌و وه‌حشیگه‌ری که‌له‌ نیوزلاند به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خاوه‌ن باوه‌ڕمه‌ندی ئیسلام  ئه‌نجامیدا کارێکی قێزه‌وونه‌و دژبه‌ هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقیه‌کانی مرۆڤایه‌تی و دینه‌ ئاسمانیه‌کانه‌،ئه‌وه‌ به‌رهه‌می ئه‌و سیسته‌مه‌یه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌که‌ له‌و تاوان و تیرۆرو ڕه‌شه‌کوژیانه‌ی به‌ده‌ستی گروپه‌ تیرۆریستیه‌کانی وه‌ک داعه‌ش و ده‌وڵه‌ته‌ تیرۆریسته‌کانی خاوه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه‌و یه‌ک ئاڵاو یه‌ک ووڵات و یه‌ک دین و یه‌ک زمان، لێره‌دا ئه‌وه‌ جێی پرسیاره‌ کێ له‌و کاره‌ سودمه‌نده‌و بۆچی له‌کاتێکی وادا، گومانیشی تیدا نیه‌ ئه‌و کاره‌ به‌ڕێکخستنی کراوه‌و ده‌بێت هۆکارێک یان ده‌ستێکی له‌پشته‌وه‌ بێت، یان بۆچی ده‌بێت له‌نامه‌ی تیرۆریسته‌که‌دا ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌هێنێت وبه‌رله‌هه‌رکه‌سیش ئاردۆغان دێته‌ قسه‌کردن، هه‌موو ئه‌وانه‌ جێگه‌ی گومانن له‌کاتێکدائاردۆغان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌پشتی زۆربه‌ی تیرۆره‌کانه‌وه‌ن،  ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ڕه‌شه‌کوژییه‌ له‌کاتێکدایه‌ گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین هێزی تیرۆریستی وه‌ک داعش له‌سه‌ره‌ مه‌رگ و دوا هه‌ناسه‌یدایه‌و به‌وشێوازه‌ ده‌خوازن پشتگیری بۆ ئه‌و گروپه‌ به‌ده‌ست بهێننه‌وه‌، یان بڵێن ئه‌وه‌ ته‌نها داعش و تورکیا نییه‌ ده‌ستیان له‌تیرۆردا سووره‌، به‌ڵکو دینه‌کانی تریش تیرۆر ده‌که‌ن،  له‌گشتیشدا ئیتر سیسته‌مێک ده‌خوازێت به‌شێوازی به‌رهه‌مێنانی تیرۆر ته‌مه‌نی خۆی درێژبکاته‌وه‌ نیشانه‌ی له‌ناوچوون و ئاوابونیتی و ناتوانێت چیدی درێژه‌ به‌درێژکردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌که‌ی بدات، ئیتر ده‌رده‌که‌وێت ئه‌وه‌ دین و ئایدۆلۆژیاکانی نییه‌ به‌ڵکو زهنیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ ده‌خوازیت ئاین و باوه‌ڕییه‌کان به‌کار بهینێت  بۆشه‌ڕی نیوان کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و قوڵکردنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان، ده‌بێت هه‌رکه‌س ئه‌وه‌بزانیت ئه‌وی ده‌که‌وێته‌ بن کاریگه‌ری ئه‌و سیسته‌مه‌ ئیتر‌ ده‌بێته‌ ئامڕازیکی شه‌ڕه‌نگێزی ده‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مه‌ و ده‌بێت سڵ نه‌کاته‌وه‌ له‌تیرۆرو کۆمه‌ڵکوژی. جارێکی تر ئه‌و کاره‌ تیرۆریستیه‌ شه‌رمه‌زارو مه‌حکوم ده‌که‌ین.

ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
17 / 3 / 20119

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌عێراق له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری یان نائارمی وبۆشایی سیاسی و ئیداری...

‌ڕوونكردنه‌وه‌...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك