کوردی           عربی

‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌وه‌

19/03/2019

Wednesday‌

له‌مێژووی ڕابردوودا 74 جار فه‌رمان و كۆمه‌ڵكوژیی له‌سه‌ر شه‌نگال به‌ڕێوه‌ براوه‌، دواهه‌مینیشیان له‌3/8/ 2014 و به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش و به‌پیلانی هه‌ندێ هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی و به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌ چوو. له‌و فه‌رمانه‌دا زیاتر له‌5000 كه‌س له‌ خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری كۆمه‌ڵكوژكران، ئه‌و كاره‌ساته‌ش ویژدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خسته ژێر به‌رپرسیارێتی و تاكو ئاوڕێكی لێبده‌نه‌وه‌، له‌وه‌ش گرنگتر خه‌ڵكی ئێمه‌ی ئێزدی و به‌پاڵپشتی هه‌ندێ هێزی كوردی توانیان بپارێزرێن و خاوه‌ندارێتی له‌باوه‌ڕ و خاك و خه‌ڵكی خۆیان بكه‌ن. له‌ئێستاشدا خاوه‌ن هێزی پاراستنی خۆیانن و له‌خۆبه‌ڕێكخستن كردنیاندا ئێستا بوونه‌ته‌ خاوه‌ن ئیداره‌یه‌كی خۆماڵی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر.

 به‌ڵام دیاره‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌یانویستووه‌ خاوه‌ندارێتی له‌خۆیان بكه‌ن، به‌م كاره‌ی ئێزدیه‌كان ناره‌حه‌تن و له‌هه‌وڵی ئه‌ودان جارێكی تر ئه‌و ئیراده‌یه‌ تێكبشكێنن، ئێمه‌ پێمان وایه‌ جێگه‌ی ره‌خنه‌یه و شه‌رمه‌زارییه‌ له‌ئێستا هیچ هێزێك ماف به‌خۆی بدات هێرشی سه‌ر گه‌لی ئێمه‌ی كورد له‌شه‌نگال بكات. مێژووی رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ هیچ هێزێك نه‌یتوانیوه‌ پارێزگاری له‌ خه‌ڵكی ئێمه‌ی ئێزدی بكات، به‌هێزه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، مافێكی ڕه‌واشه‌ هه‌ر پێكهاته و باوه‌ڕمه‌ندیه‌كیش له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی خۆیدا هێزی پاراستنی خۆی هه‌بێت، به‌تایبه‌تیش له‌ئێستادا ناوچه‌كه‌ له‌نائارامی دایه‌ و به‌دۆخێكی شه‌ڕ و ئاڵۆزیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتاش برینه‌كانی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی شه‌نگال ساڕێژ نه‌بووه‌ و دیله‌كانی ده‌ستی داعش رزگاریان نه‌بووه‌ و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه‌، هێشتاش ئاواره‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ شوێنی خۆیان. به‌ڵام هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر شه‌نگال.

 ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ كاریگه‌ری ده‌ستی ده‌ره‌كییه و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌بێت خۆیان له‌و كاریگه‌رییه‌یان رزگاربكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گشت عێراق و شه‌نگالیشیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و كاره‌ستانه‌ كرده‌وه‌، ده‌بێت له‌ئێستادا ڕه‌وایی بدرێت به‌خۆپاراستنی ئێزدیه‌كان و ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ئێستادا بكرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و ئه‌و ناوچانه‌یه‌، ڕزگاركردنی دیل و گه‌ڕان به‌دوای ونبووه‌كاندا، نه‌ك هێرش كردن بۆسه‌ر شه‌نگال. 

بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌موو هێزه‌ ئازادیخواز و دیموكراتی خوازه‌كان هه‌رچی زووه‌ ڕۆڵی خویان ببینن له‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌دا، گرنگیشه‌ هه‌ر هێزێك له‌وه‌ تێبگات ئه‌وان توانیان خۆیان ڕزگاربكه‌ن و ده‌بێت ئه‌و هێزه‌ش به‌فه‌رمی بناسێنرێت، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی گرنتی پاراستنی ئێزدیه‌كان ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش قه‌بوڵ بكرێت كه‌ ئه‌و ئیداره‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ی له‌شه‌نگال و ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌رهه‌می ڕه‌نج و تێكۆشانی خۆیانه و ده‌بێت په‌سه‌ند بكرێت.

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان

دەستەی هاوسەرۆكایەتی

١٩/٠٣/٢٠١٩

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك