کوردی           عربی

‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدان و ئازادی پیرۆز بکەین‌

20/03/2019

Wednesday‌

‌           
نەورۆزی ئەمساڵ بۆ گەلی کورد نەورۆزێکی نوێیە،  تێکۆشانی گەلەکەمان لە هەرچوار بەشی کوردستان رێگای ئازادی بۆ هەموو گەلانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتی ناوەراست روناک دەکاتەوە، کاوەکانی گەلەکەمان لە ئەمرۆشدا  لە دژی ستەمکاران و داگیرکار و فاشیستەکان کە بونەتە زوحاکەکانی  ئەم سەردەمە لە ئاستی هەرە بڵندا بەرخودانی دەکەن و تێکیان دەشکێنن، چالاکی و تێکۆشانی مەزنی مانگرتوان کە بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ لەیلا گۆڤەن  نزیک دەبێتەوە لە چوار مانگ و نیو لە پێناو شکاندنی گۆشەگیری سەر  رێبەری گەلانی ئازادیخواز عەبدوڵا ئۆجەلان ، لە لایەکی تر تێکشکاندنی  گروپی تیرۆرستی جیهانی (داعش)  بە دەستی شەرڤانەکانمان ، هەروەها راپەرینی شکۆداری گەلەکەمان لە شیلادزی لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکی فاشیست کە لە لەگەل نزیکبونەوەمان لە بەرەبەیانی ساڵی نوێ پرشنگیان دەرکەوت، مزگێنی نەورۆزی ئازادی و جەژنی  سەرکەوتنی لەناو خۆدا هەڵگرتوە.
پێویستە گەلەکەمان ئەمرۆ لە هەر کات زیاتر هۆشیارانە نزیکبونەوەی لە نەورۆز جەوهەری بێت و وەک رۆژی راپەرین و بەرخودان و گورکردنی تێکۆشانی ئازادی لەدەستی بگرێت، بیکاتە وەلا نانی زهنیەتی پارچە کردن و سرینەوە و پێشخستنی رۆحی یەکێتی نەتەوەیی گەلەکەمان و یەکێتی گەلانی ئازادیخواز لە  رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و لە کوردستان بە تایبەتی.
 لەکاتێکدا دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی تەڤگەری ئازادیخواز  رۆژ بە رۆژ لە بڵندبوون دایە، لە هەمانکاتدا پلانگێری تاریک پەرست و هیزە داگیرکار و فاشیستەکان لە هەرێمەکە بە هاوکاری هێزە هەژمونگەراکانی جیهان لە بەرامبەر دۆزی رەوای گەلەکەمان لە پەرەسەندندایە، بە توندکردنی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئۆجەلان، دەخوازن تێکۆشانی ئازادی  و پرۆژەی پێکەوە ژیان لە  رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ناو ببەن، دەخوازن داگیرکاری و پارچەکردنی کوردستان قوڵتر بکەنەوە، دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەبەین ببەن، مەخابن بۆ جێبەجێ کردنی ئەم پلانگێریانەش هێزە وابەستەکانی ناوخۆش هاوکارن، دژایەتی کردنی خۆبەرێوەبەری شەنگال و خۆسەری دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان،  هەروەها ، بەرتەسک کردنەوەی مەوداکانی تێکۆشانی ئازادی لە باشوری کوردستان هێرش بۆ سەر رێکخستنە ئازادیخوازەکان و بەتایبەت هێرشەکانی دەسەڵآت بۆسەر  تەڤگەری ئازادی لەسەر دەستی دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان، لەپاڵ کۆی پلانگێریەکانی تر لەسەر گەلەکەمان و تێکۆشانە ئازادیخوازەکەی بەرێوە دەچێت ناچارمان دەکات کە ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ بەگورتر بکەین و بە رۆحیەتی سەرهەڵدانی سەرتاسەری لە دەوری کۆببینەوە و وەڵام بە داگیرکار و فاشیستەکان بدەینەوە .

لەم نەورۆزی بەرخودانی ئازادیەشدا پیرۆزبایی لە رێبەر ئاپۆ ، لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان ، لە سەرجەم مانگرتوان و تێکۆشەرانی ئازادی و لە  گەلەکەمان لە هەرچواربەشی کوردستان دەکەین،بەڵێنی خۆمان دوپات دەکەینەوە کە لە پیناو چارەسەری دیموکراتیانە و پێکەوە ژیانی گەلان و یەکێتی نەتەوەکەمان بەربەستەکان تێک بشکێنین و تێکۆشان بە گورتر بکەین،   بۆ بنیادنانی ژیانیکی ئازاد و بەرومەتدا لە باشوری کوردستان و عێراق ،سیستەمی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیانە و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ئاوا بکەین، بانگەوازیش لە گەلەمان دەکەین کە بەرۆحی مازلوم و سەماکان ئەم نەورۆزە پیرۆز بکەین و لە  دژی ستەمکاری و داگیرکاری ، تەسلیمیەت و بەکرێگیراوی رابوەستین و ژیانی ئازاد لە کوردستانێکی ئازادا بنیاد بنێین.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٠-٣-٢٠١٩

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

‌به‌یاننامه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی‌ به‌بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵ یادی راپه‌رینه‌مه...

‌بکوژانى 17ى شوبات دیارن کە کێن، بۆیە دەبێت بدرێنە دادگا...

‌لە دوزخورماتوو سیمینارێک لەسەر پیلانگێڕیی بەڕێوەچوو...

‌بە بەرخۆدان و تێکۆشان سیستەمی‌ ئیمراڵی‌ تێک دەشکێنین...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك