کوردی           عربی

سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین‌

25/03/2019

Wednesday‌


لە دوای شەش ساڵ لە دروستبوونی گروپی تیرۆرستیی داعش لە سوریادا دوێنێ لە سەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ئەو گروپە کە ببوە بەڵایەکی گەورە بۆ جیهان و چەند وڵاتێکی کاول کرد، بە سەدان هەزار کەسی کوشت و ملیۆنان مرۆڤی ئاوارە کرد تێکشکێنرا و لە ناو بران. بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنینە جیهان و گەلی سوریاو بە تایبەتیش هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ‌و ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی‌ سەردەمیان لێ پیرۆز دەکەین.  بۆمان دەرکەوت کە لە سوریا و ناوچەکە مۆدێلی دیموکراتیک‌و یەکێتی‌ گەلان‌و تێکۆشان بۆ سیستەمێکی‌ دیموکرات‌و خۆبەرێبەر سەرکەوت بەسەر تاریک پەرستیدا، کە دەکرێ ئەم تەجروبەیە بۆ گەلێک ناوچەی تری ڕۆژ هەڵاتی ناوین سودی لێ وەربگیردرێت.
ئێمە دڵنیاین وەک چۆن لە ڕابردودا کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دا توانیویەتی نمونەیەکی جوان نیشانی جیهان بدات بەوەی کە دور لە عەقڵیەتی نەژاد پەرستی تێکۆشانی کرد‌ووە، ئەوا دڵنیاین لە داهاتوشدا ئەم سەرکەوتنە مەزنە دەکەنە دەسکەوتێکی سیاسی زۆر گەورە و دەبێت لە داڕشتنەوەی دەستوری سوریاو لە بنیاد نانەوەی ئەو وڵاتەدا سەرجەم پێکهاتەکانی سوریاو بە تایبەتیش گەلی کورد نەک هەر پەراوێز نەخرێ، بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەی هەبێت.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی خۆمان دەگەیەنینە گشت جیهان و ڕایدەگەیەنین کە ئەو سەرکەوتنە لە ڕۆژی نەورۆزدا سەرکەوتنێکی گەورەیە بە سەر زوحاکەکانی سەردەم دا .
 
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢٤/٣/٢٠١٩
 

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك