کوردی           عربی

هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی دیموکراتییه‌‌

26/03/2019

Tuesday‌



دوای‌ تیپەڕبوونی‌ (15) ساڵ بەسەر دامەزراندنی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، هێشتا ئەم دامەزراوەیە رۆڵی‌ خۆی ناگێڕێت‌و بەکار دەهێنرێت، لەکاتێکدا هەر تاکێک هیوای‌ وابوو ئەم دامەزراوەیە ببیتە دامەزراوەیەکی‌ کارا بە پێی‌ پێوان‌و ئەرکی‌ خۆی‌ بۆ بەرەو پێش بردنی‌ کۆمەڵگەکەمان‌و ببێتە پارێزەرێکی‌ سەربەخۆی‌ سەرجەم چین‌و توێژ‌و نەتەوەو، ئاین‌و ئاینزا جیاوازەکان. واتە ببێتە دامەزراوەیەکی‌ نیشتیمانی‌ گەل دوور لە بیرو بڕیارو دەستی‌ حزب کاربکات. ئەم هیوایە بەم دامەزراوەیە کە ئەرکی‌ راستەقینەیەتی‌ لەلای‌ هەموو تاکێک، بەڵام بەداخەوە هەنگاو و کردارەکان وەکو هیواکان نەبوون، بەڵام وەک زۆربەی‌ دامەزراوەکانی‌ تر پیرۆزی‌ و شکۆی‌ ئەم دامەزراوەیەش کە هیوای‌ دەیان هەزار شەهید، و رەنج و تێکۆشانی‌ تەواوی‌ خەمخۆرانی‌ ئەم هەرێمە بوو لەپێناو ویستی‌ دەسەڵات خوازانەی‌ هەندێک لایەن‌و کەس لەسەر بنەماو پڕەنسیپەکانی‌ خۆی‌ لادرا و لەکەدار کرا. بەکارهێنانی‌ ئەم دامەزراوەیە لە پێناوی‌ بەرژەوەندی‌ تەسکی‌ حزبی‌ وایکرد زیاتر وەک دامەزراوەیەکی‌ حزبی‌ بناسرێت نەک دامەزراوەیەکی‌ فەرمی‌‌و یاسایی‌ بۆ خەڵک، ئەم دامەزراوە کرا بە دامەزراوەی‌ پارتە دەسەڵاتدارەکان‌و بە ئەجیندای‌ حیزبی‌ بەڕێوە دەبرا و سەرۆکی‌ هەرێم نەیتوانی‌ لە چوارچێوەی‌ حیزب دەربچێت و ببێت بەسەرۆکی‌ هەرێم! کاتێک بە شێوەیەکی‌ نایاسایی‌ دوو ساڵ پۆستی‌ سەرۆکایەتیان بۆ درێژ کردەوە بەبێ هیچ مەرجێکی‌ یاسایی‌، هەروەها داخستنی‌ پەرلەمان و ئیفلیج بوونی‌ حکومەت‌و ناکۆکیە حزبی‌‌و سیاسیەکان هتد... بەدواداهات. دوای‌ ئەنجامدانی‌ ریفراندۆم و رووداوەکانی‌ (16) ی‌ ئۆکتۆبەر بە فشاری‌ نێو دەوڵەتی‌ ئەم دامەزراوەیە دەسەڵاتەکانی‌ دابەش کرد بەسەر پەرلەمانی‌ هەرێمی‌ کوردستان‌و ئەنجوومەنی‌ وەزیران‌و ئەنجوومەنی‌ دادوەری‌. 
بۆیە ئێمە وەکو تەڤگەری‌ ئازادیی‌ کۆمەڵگای‌ کوردستان داوا دەکەین کە سیستەمی‌ سیاسی‌ هەرێم سیستەمێکی‌ پەرلەمانی‌ بێت. واتە بە فۆڕمی‌ پێشووتر هەموار نەکرێتەوە و هەڵبژێردراوی‌ وەک سەرۆکی‌ هەرێم تەنها مافی‌ یەک خوول سەرۆکایەتی‌ هەبێت‌و لە هیچ باروودۆخێک گۆڕانکاری‌ لەم بنەمایە نەکرێت، ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی‌ کە لە دەست سەرۆکایەتی‌ هەرێم هەبوو بوو بەمایەی‌ زۆرێک لەو نەهامەتیانەی‌ کە بەسەر گەلەکەمان هات ئەنجام دانی‌ ریفراندۆم، کشانەوەی‌ پێشمەرگە لەشنگال‌و ناوچە کێشە لەسەرەکان. بۆیە پێمان وایە کە دەبێت سەرۆکی‌ هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت چونکە پەرلەمان ئیرادەی‌ گەلە و دەبێت بڕیار بگەڕێتەوە بۆ گەل، سەرۆکی‌ هەرێم دەسەڵاتەکانی‌ دیاری‌ کراو بێت و پۆستێکی‌ تەشریفاتی‌ بێت بۆ پڕۆتۆکۆل و بۆنە نیشتیمانی‌ و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، هەمان کات دامەزراوەی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێمی‌ دوور بێت لە بیر و باوەڕی‌ تەسکی‌ حیزبایەتی‌، لەجەوهەری‌ خۆی‌ دیموکراسی‌ و یەکسانی‌ هەڵبگرێت لەبەشداربوونی‌ سەرجەم نەتەوە‌و ئاین، تەواوی‌ پێکهاتە‌و چینەکان ,بە تایبەت ژنان دەبێت بوونێکی‌ کاریگەریان هەبێت لەم دامەزراوەیەدا. 
وەک تەڤگەری‌ ئازادیی‌ کۆمەڵگای‌ کوردستان دژی‌ بیر و زیهنیەتی‌ قۆرخکاری‌ و دەسەڵاتداری‌ ڕەهاین بۆیە لەگەڵ پێک هێنانی‌ هەموو ئەو دامەزراونەین کە لەسەر بنەمایەکی‌ دیموکراتین لە پێناو سەرخستن و بەرەو پێش بردنی‌ دۆزی‌ گەلی‌ کورد، ئەگەرنا چەندە دامەزراوەیش دابمەزرێت کە لە زیهندا دیموکراتی‌ و لە بەرێوەبردندا بە ئیرادەو ئازاد نەبوو وەک رابردوو دەبێتەوە مایەی‌ نەهامەتی‌ بۆ ئەم گەلە نەک خزمەت کردن. 

دەستەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌
تەڤگەری‌ ئازادیی‌ کۆمەڵگه‌ی‌ کوردستان
26/03/2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك