کوردی           عربی

هەولێر ناوندێک بۆ داڵدەدانی تاوانباران‌

30/03/2019

Tuesday‌

ئا: ڕێباز حەسەن


 لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق لە کابینە جێاوازەکانی عێراق چەندین کە سایەتی عێراقی  کە بە تۆمەتی گەندڵی یاخود تێرۆر  دادگای عێراق تۆمەتباری کردون خۆیان ڕادەست نەکردوە بەرو شاری هەوڵیر ڕایانکردوە لە لایان دەسەڵادرانی ئەو هەرێمە داڵدەدران و دواتر ڕەوانەی دەوڵەتی تورکیا کراوان وەک ناوەندیكی داڵدەدانە تێرۆر.

١-تارق هاشمی

مانگی ئایاری 2012 پۆلیسی ئینته‌رپول لەسەر داوای عێراق بە تۆمەتی تاوان و تێرۆر ناوی  تارق هاشمی سەرکردەی ئیسلامی ئیخوانی هاوکات جیگری سەرۆک کۆماری عێراقی کردە لیستی سوری داوەکراوەکانی  داوای راده‌ستکردنی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆکی ئه‌و کاتی عێراقی کرد،‌ به‌تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی تیرۆریستان تۆمه‌تبارکرابوو، به‌ڵام ناوبراو خۆی گه‌یانده‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره‌وه‌ داڵده‌درا، دواتریش هەر لەری هەوڵیرەوە خۆی گەیاندەی دەوڵەتی تورکیا، ئەوە دەوڵەتەش وەک ناوندیك بۆ داڵدەدانی تێرۆر تاکو ئیستا تاریق هاشمی داڵدەداوە.

٢-ئەسیل نوجیفی

ئوسیل نەجوجیفی پارێزگاری پێشوی پارێزگای نەینیوا کە لە سەردەمی ئەو لە ١٠-٦ ی ساڵی ٢٠١٤ لە سەردمی ئەودا پارێزگای موسڵ لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش)  داگیر کرا،   دواتر ئەو پارێزگارە  لە ١٨-١٠-٢٠١٦ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سیخوری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەلایەن دادگای تاوەناکانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام ناوبراو لە شاری هەولێر خۆێ حەشاردا لەلایان دەستڵادارانی ئەو هەرێمە داڵدەدراو ڕادەستیان نەکرد.

٣-نەوافل عاکوب

رۆژی (یەكشەممە)ی رابردوو لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لەشاری موسڵ و گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی لەو رووداوەدا، نەوفەل عاكوب و هەردوو جێگرەكەی لە پۆستەكەیان دوورخرانەوە.

چوارشەممە  ڕابردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسڵ فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەكردنی گەشتكردنی بۆ نەوفل عاكووب پارێزگاری شاری موسڵ و حەوت بەرپرسی دیكەی شارەكە، دەركرد. 
لەنووسراوەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی موسڵ كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بازگە و خاڵە سنورییەكان و سەرجەمی فڕۆكەخانەكان كراوە داوایان لێدەكات كە رێگری بكەن لەگەشتكردنی نەوفل عاكووب پارێزگاری موسڵ و حەوت بەرپرسی دیكەی دیوانی پارێزگای موسڵ.
بەپێی نووسراوەكانی دادگای موسڵ زۆرینەی ئەو بەرپرسانەی كە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەئێستادا لەشاری هەولێر نیشتەجێن.
ته‌واوی ئه‌وانه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ركراوه‌ له‌ موسڵ له‌ نێویاندا پارێزگاری پێشوو به‌ مادده‌ی 340 له‌ یاسای سزادانی عیراقی له‌لایه‌ن دادگاوه‌ تۆمه‌تباركراون.
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ یاساییه‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌ ئه‌نقه‌ست زیان بگه‌یه‌نێت به‌ سامانی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی ئیشی تێدا ده‌كات سزاده‌درێت به‌ زیندانی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت.
لیستی دواکراوەکانی دادگای موسڵ لە ڕوداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەی موسڵ بەم شیوەیەی خوارەوەیە 

١-نوفڵ حمادی سوڵتان 
٢- عبدولکریم علی فازڵ 
٣- منی عبدولکرم عبدولمجید
٤- واجد جعفر حەبیب
٥- کفاح محمد شهاب
٦- باسل محمود محسن
٧- نازک سالح محمد 











چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌خواکورک هه‌نگاوێکی تره‌ به‌ره‌و داگیرکردنی کوردستان...

‌لوت به‌رزی و بێ مێشكی جه‌نگی سییه‌می جیهانی هه‌ڵئه‌گرسێنی...

‌خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و سۆشیاڵ میدیای ساخته (فه‌یك) ...

‌هاتنه‌كه‌ی مه‌ولود ئۆغلو گوماناوییه‌...

‌له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال...

‌" دیدارێکی ئاسایی نەبوو..." ...

‌( بەڕای من پەکەکە یەکێکە لە دواکەوتوترین ئەحزابی ناسیۆنالیستی ناوچەکە…...

‌مانگرتنی بێسنوور وه‌كوو چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن...

‌پەکەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا چی دەکات؟...

‌3ی ئاب خاڵی وەچەرخان لە عەقڵی تاكی كورد...

‌ئه‌رته‌شی ئازاد یان ئه‌رته‌شی تیرۆریست؟...

‌ده‌نگدانه‌، ده‌نگدانه‌...

په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك