کوردی           عربی

ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە‌

14/04/2019

Wednesday‌




ئەمڕۆ٣١ ساڵ تێدەپەرێت  بەسەر تاوانی گەورەی ئەنفالدا ، کە ڕژێمی  فاشیستی بەعس بە ئامانجی سرینەوە و قڕکردنی گەلەکەمان بە دڕندانە ترین شێوە لە ساڵی ١٩٨٨ ئەنجامی دا، لە پرۆسەی ئەنفال دا کە یەکێکە لە گەورەتری تاوان و جینۆسایدەکان لە مێژووی گەلی کورد و مرۆڤایەتیدا دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدرا   ١٨٢ هەزار مرۆڤی بێتاوان لە منداڵ و ژن و گەنج و پیر زیندە بەچاڵ و کۆمەڵکوژ کران و زیاتر لە ٥ هەزار گوند وێران کرا.

ڕژێمەکەی سەدام حسێن کە دەیخواست بە رێگای سەرکوت و کۆمەڵکوژی ئیرادەی گەلەکەمان تێک بشکێنێ و گەلی کورد لەناوبەرێت، بەڵام گەلەکەمان نیشانی رژێمی بەعس و دیکتاتۆرەکانی تری ناوچەکە و جیهانیشی دا کە سەرکوت و ترس و تۆقاندن و ستەم ناتوانێ گەلی ئێمە لەناو ببات، بەڵکو ئەوە ستەمکارانن دەبێت عیبرەت وەرگرن و کۆتایی بە زهنیەتی فاشیستیانە و داگیر کارانە بهێنن، دەنا بە دەردی ڕژێمەکەی سەردام دەچن. 

هەرچەندە جێگەی داخە کە هەتا ئێستا زهنیەتی ئەنفال کردن لە باشوری کوردستان و عێراق دا بەردەوامی هەیە ، ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ لە شەنگال روی دا ئەنفالێکی تر بوو، ئەوەی لە دوزخورماتوو رویدا  لە چوارچێوەی هەمان زهنیەت دابوو، بۆیە هەتا زهنیەتی نەتەوەگەرایی و مەزهەبگەرایی، زهنیەتی فاشیستیانە بۆ سرینەوە و لەناوبردن بەردەوام بێت و پەرەی پێ بدرێت مەترسی ئەنفال بەردەوامە.

لە دوای ٣١ ساڵ لە ئەنفال ڕاشکاوانە دەتوانین بڵین حکومەتی و دەسەڵاتدارانی هەرێم کەمتەرخەمی جدین و شکستیان هێنا لە  لە مامەڵە کردنێکی تەندروستانە لەگەڵ پرسی ئەنفال، ئەنفال وەک برینێک بە جەستەی گەلەکەمانەوە هەموو رۆژێک خوێنی لێ دەچۆڕێت، زهنیەتی ئەنفال چی و ئەنفال کراو لە هەرێم و عێراق بەردەوامی پێ دەدرێت،  ئەنفال لە جێگەی ئەوەی بکرێتە پرسێکی نەتەوەیی کرا بە بابەتێکی ناوچەیی، لە ئاستی جیهانی بۆ بەجینۆساید ناساندن کەمتەرخەمی جدی هەیە ، هەووەها کەسوکاری ئەنفال و قوربانیان لە گوزەرانی هەرە سەختدا دەژین، تاوانبارو  تۆمەتباران کە دەستیان هەبوە لە ئەنفال دا، تا ئێستا لە جێگەی دادگایی کردن لەوپەری رەفاهیەتدا ئازادانە دەژین.

 ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی لە کاتێکدا لەم یادەدا سەری رێز لە بەردەم یەکە بە یەکەی ئەو شەهیدانە و  سەرجەم شەهیدانی کوردستان و کەسوکاری ئەنفال کراوان دەنەوێنین، لە هەمانکاتدا رایدەگەیەنین پێویستە لە پێناو ساڕێژ کردنی برینی ئەنفال و هەموو برینەکانی تری گەلەکەمان و کۆتایی هێنان بە مەترسی ئەنفال لەسەر ئایندەی گەلەکەمان، دەبێت هەموان بە رۆحیەتی یەکێتی نەتەوەیی و یەکێتی گەلانی ئازادیخواز تێکۆشانی دیموکراتیانە پێش بخەین ، لە پێناوی کۆتایی هێنان بە شەر و کۆمەڵکوژی و جینۆساید و هەروەها بۆ پێکەوە ژیانی دیموکراتی و ئاشتیانە  و دابین کردن ژیانی شایستە بۆ هەموان.


تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان 

١٤-٤-٢٠١٩


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك