کوردی           عربی

جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز بێت‌

16/04/2019

Sunday‌


 
مرۆڤ هه‌بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و بۆ به‌رده‌وامی به‌ ژیانێكی حه‌قێقی و به‌ گوێره‌ی لۆژیكی بوونی خۆی هه‌میشه‌ له‌ ڕێگه‌ی فیكر و ڕامانه‌وه‌ و پیًَویستیه‌كانی ژیانی خۆی له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ڕێكخستووه‌. بۆیه‌ كۆمه‌ڵگای كوردستانیش یه‌كێك له‌ كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌ پێشه‌نگایه‌تی كاروانی مرۆڤایه‌تی و میزۆپۆتامیایه‌، كوردستان ژینگه‌ی شارستانیه‌ت و پێكه‌وه‌ ژیانی گه‌لان، ئایین و باوه‌ڕییه‌ جیا جیاكان بووه‌.
بۆیه‌ یه‌كێك له‌ باوه‌ڕییه‌ دێرین و ره‌سه‌نانه‌ی كوردستان، باوه‌ڕی ئێزدایه‌تیه‌ كه‌وا له‌ تێكه‌ڵی و هاوسه‌نگییه‌كی چڕ و پڕه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و سروشت و په‌روه‌درگاردا و له‌ ئه‌م باوه‌ڕییه‌ ره‌سه‌ندا هیچ شتێك به‌ كه‌م نابینرێت و مرۆڤیش به‌شێكه‌ له‌ گه‌ردوون و خۆی به‌ ناوه‌ند نازانێت. هه‌روه‌ها له‌ بۆنه‌ و یاده‌كانیدا میكانیزمێكی سروشتی و لۆژیكی یه‌كتر ته‌واوكردن به‌ بنه‌ما ده‌گرێت و هیچ كات باوه‌ڕی خۆی به‌ سه‌ر ئایین و باوه‌ڕییه‌كانیتردا نه‌سه‌پاندووه‌.
ئه‌گه‌ر به‌ مێژووی گه‌لی كورد و ئێزدیدا بچین به‌ هه‌زاران جار له‌ ژێر ناوی فه‌رمان  كۆمه‌ڵكوژی و تراژیدیای جه‌رگبڕ به‌ سه‌ریدا سه‌پاوه‌ بێ ئه‌وه‌ی هێرشی كردبێته‌ سه‌ر هیچ  گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بێ پاساو خۆێنی حه‌ڵال كراوه‌ و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به‌ پاساوی ئایینی فه‌رمانی خوا و خه‌لیفه‌ جێ به‌ جێ كراوه‌ و نمونه‌ی دوای فه‌رمانی 73هه‌م بوو له‌ كه‌سایه‌تی چه‌ته‌ خوێن مژه‌كانی داعش له‌ شنگال هاته‌ ئاراوه‌.
بۆیه‌ له‌ ڕۆژێكی پیرۆز وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌ بریتیه‌ له‌ جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی ئێزدی له‌ كاتێكدا پیرۆز ده‌كه‌ین كه‌وا تێكه‌ڵه‌ به‌ مزگێنی له‌ ناو چوونی چه‌ته‌ خۆێن مژه‌كانی داعش و ئه‌م جه‌ژنه‌ ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ دیهێنانی ژیانێكی نوێ و به‌ دوور له‌ زێهنیه‌تی چه‌ته‌گه‌ری و خوێن رشتن و كۆمه‌ڵكوژی به‌ بنه‌ما وه‌ربگیردرێت.
به‌مبۆنه‌وه‌ خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تێكشكانی خه‌لافه‌تی چه‌ته‌كانی داعشی خۆێن ڕێژله‌ كۆبانی و ره‌قا و باخۆز به‌ گیانبازی و خۆنه‌ویستی ڕۆڵه‌ قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه‌ و سه‌رتاسه‌ر جیهان و به‌تایبه‌ت ئیراده‌ی كچان و كوڕانی ئێزدی هاته‌ ئاراوه‌ و قۆناخێكی نوێ بۆ ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه‌ ژیان ده‌سته‌به‌ر كرد.
له‌ هه‌مانكاتدا وه‌ك ده‌زانرێت له‌ باكووری كوردستان له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕكردن و نكۆڵی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا و به‌ سه‌ركێشی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی داعش، به‌ هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و گه‌نج و ژن و كه‌سایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌ڵانی ئازادیخوازی توركیا له‌ زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ندكراون و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ چه‌په‌ڵ و قێزه‌ونه‌دا به‌ پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ له‌یلا گۆڤه‌ن و ناسریاغز و هه‌زاران گیراوی سیاسی و چالاكوانی كورد له‌ چوارپارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتنی بێ سنوور و ژیانی خۆیان و جه‌سته‌یان كردووه‌ته‌ قه‌ڵغان بۆ به‌رگری كردن له‌ گۆشه‌گیری له‌ سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان و گه‌لی كورد. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موان خاوه‌نداری له‌ بانگه‌وازییه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مانگرتووان بكه‌ین و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیه‌كه‌مان خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كردار ببین و پشتگیری ده‌نگی مانگرتووان بكه‌ین و هاواریان بێ وڵام نه‌هێڵینه‌وه‌.
 بۆیه‌له‌ كۆتایدا ئێمه‌ وه‌ك ده‌سته‌ی ئایین و باوه‌ڕییه‌كانی ته‌ڤگه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ری ساڵی نوێ و جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور له‌ گه‌لی ئێزدیمان و هه‌موو گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتن خواز پیرۆز ده‌كه‌ین و دووباره‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌ڵێین: پێویسته‌ به‌ وه‌فاداری به‌ خۆێنی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی له‌م قۆناخه‌ هه‌ستیاردا هه‌مووان له‌ حزبه‌ كوردییه‌كان، كه‌سایه‌تی، ڕۆشنبیران و ژنان و گه‌نجان و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستان و گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه‌ به‌ یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌به‌رامبه‌ر دووباره‌ بوونه‌وه‌ی هێرش و مه‌ترسیه‌كان وه‌ك باشترین ڕێگا تێكۆشانی دیموكراتیمان پێش بخه‌ین و ئه‌زموونی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی وه‌ك ئه‌ڵته‌رنانتیڤ كرداری بكه‌ین.
 
ده‌سته‌ی ئایین و باوه‌ڕییه‌كانی
ته‌ڤگه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان
16/4/2019
 
 

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك