کوردی           عربی

هاتنه‌كه‌ی مه‌ولود ئۆغلو گوماناوییه‌‌

30/04/2019

Sunday‌


                             ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له‌كاتێكدا فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی كودستان ئه‌كات و ئاڵای توركمان ئێلی له‌ كه‌ركوك ئه‌شه‌كێته‌وه‌و توركمانه‌كانی به‌ره‌ی توركی عێراق وه‌ك به‌عسییه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌ڵێن هه‌ریمی سه‌رووی عێراق ( اقلیم شمال العراق) مه‌ولود ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر.
له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی كوردستان: مه‌سرور بارزانی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان و راسپارده‌ی پارتی بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازییه‌كی‌ گه‌رم له‌ ئۆغلو كراو له‌ هه‌موو لایه‌ك فرشی سووریان بۆ راخست.
هاوكات له‌ گه‌ڵ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئۆغلو بۆ هه‌ولێر، وه‌زیری ناوخوی توركیا سلێمان سۆیڵو رایگه‌یاند قه‌ندیل پارویه‌كی ئاسانه‌ بۆ سوپای وڵاته‌كه‌ی و، لێره‌دا روون و ئاشكرایه‌ و، به‌ بێشك ئۆغلو ئه‌یه‌وێت به‌م هاتنه‌ی چه‌ندین پرس بپێكێت و،  قه‌ندیل پرسی سه‌ره‌كییه‌ و، نه‌وت و ، دۆزینه‌وه‌ی بازار بۆ ساغكردنه‌وی كالاكانی و، به‌ تابه‌ت به‌ بۆنه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا به‌های لێره‌ی توركی چروكه و، ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ به‌رپرسانی كوردستان ئه‌ڵێن ئیمه‌ له‌ گه‌ڵ ئۆغلو هاوراین.
مه‌ولود ئۆغلو بێشه‌رمانه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ركوك شارێكی توركمانییه‌‌و، به‌رپرسانی كوردستان له‌ پاش خیانه‌ته‌كه‌ی 16 ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 و، له‌ پاش ‌ هه‌ڵاتنی پارێزگار نجم الدین كه‌ریم تا ئێستا شه‌ریان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كێ ئه‌بێته‌ پارێزگارو، له‌ ناو خۆیاندا ته‌با نین و، پاشقول له‌ یه‌كتر ئه‌گرن.
توركیا خاوه‌ن زیاتر له‌ 19 پیگه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و، هه‌ر پیگه‌یه‌كی توركیا خاوه‌نی باشترین و مۆدیرنترین كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگییه‌  وه‌ك تۆپ و هلێكۆپته‌رو و جۆره‌ها تۆپ و، لێره‌دا ئه‌بێ پرسیار بكه‌ێن : ئایا به‌رپرسه‌كانی كوردستان داوایان كردووه‌ توركیا له‌ خاكی باشوری كوردستان بكشێته‌وه‌ و، چیتر وڵاته‌كه‌مان داگیر نه‌كات یان به‌رپرسان له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی توركیا ترسنۆكن و، زمانیان لاڵه‌.

بەهۆی بۆردومانی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هاوڵاتییان و گوندنشینانی ناوچەکان ترس و دڵەڕاوکێیان لێ نیشتووه‌و، له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوونه‌ته‌ قوربانی و، تا ئێستا حكومه‌تی كوردستان بێده‌نگه‌و، ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی جه‌نده‌رمه‌كانی ئه‌ردوگان ریسوا ناكات و، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ راگه‌یاندنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ خزمه‌تی توركیایه‌.
ئۆغلو سه‌ردانی باره‌گای حزبه‌ توركمانه‌كانی هه‌رێمی كردو، له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و حزبانه‌ كۆ بووه‌و، جێی ئاماژه‌یه توركمانه‌كان دژی خواستی گه‌لی كوردستانن و، له‌ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆم به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌خشه‌كێشراو له‌ لایه‌ن توركیاوه‌‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان ئه‌كردو، له‌ كاتی گرتنی شاری عفرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌  ئایدن مه‌عروف په‌رله‌مانتاری توركمان راشكاوانه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری له‌ داگیركردنی شاره‌كه‌ كردو، ئه‌وه‌ش ئه‌و په‌ری بێرێزی بوو به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مان.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌ گه‌ڵ مولود ئۆغلوو شاندی یاوه‌ری بۆ گۆرینه‌وه‌ی راو بۆچوون بووه‌، به‌ تایبه‌ت پرسه‌كانی هه‌واڵگیری و، باشتروایه‌ ئه‌و گفتوگۆ ئاخافتنه‌ بخرێته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی گومان نه‌مێنێت و، نابێت كورد په‌لكێش بكرێت بۆ شه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و، قه‌ندیل پارویه‌كی ئاسان نییه‌و خه‌یاڵیان خاوه‌و، كورد واته‌نی: نه‌یخۆن تاڵه‌.
توركیا تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه‌ته‌وه‌و، ئه‌یه‌وێت زیاتر جێپێی خۆی قایم بكات و، نابێت حكومه‌تی كوردستان رێگا بدات سوپای توركیا سنوری باشوری كوردستان ببه‌زێنێت و، نابێ رێگا بدرێت به‌ جه‌ندرمه‌كانی رژێمی توركیا بۆ خواردنی خوان له‌ گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردستان وه‌ك ساڵی پێشوو له‌ مانگی ره‌مه‌زان، به‌ تایبه‌ت وا ره‌مه‌زان نزیك بووه‌ته‌وه‌
 

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌خواکورک هه‌نگاوێکی تره‌ به‌ره‌و داگیرکردنی کوردستان...

‌لوت به‌رزی و بێ مێشكی جه‌نگی سییه‌می جیهانی هه‌ڵئه‌گرسێنی...

‌خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و سۆشیاڵ میدیای ساخته (فه‌یك) ...

‌له‌ ساڵیادی نووسه‌رو رۆشنبیری تیكوشه‌ر دانا جه‌لال...

‌هەولێر ناوندێک بۆ داڵدەدانی تاوانباران...

‌" دیدارێکی ئاسایی نەبوو..." ...

‌( بەڕای من پەکەکە یەکێکە لە دواکەوتوترین ئەحزابی ناسیۆنالیستی ناوچەکە…...

‌مانگرتنی بێسنوور وه‌كوو چالاكییه‌كی ده‌گمه‌ن...

‌پەکەکە دوای کشانەوەی ئەمریکا چی دەکات؟...

‌3ی ئاب خاڵی وەچەرخان لە عەقڵی تاكی كورد...

‌ئه‌رته‌شی ئازاد یان ئه‌رته‌شی تیرۆریست؟...

‌ده‌نگدانه‌، ده‌نگدانه‌...

په‌ڕه‌یله‌ 7
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك