کوردی           عربی

هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنه‌ به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕازی‌

06/05/2019

Sunday‌

جارێكی تر هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ  له‌سلێمانی وچه‌ند خۆبه‌خشێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به‌رامبه‌ر به‌هه‌رده‌نگێكی ناڕازی سیاسه‌تی سه‌ركوتكردن و كپكردنی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌كارده‌هێنێت كه‌ڕه‌خنه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن،  به‌ئاشكرا ده‌ڵێن قبوڵی ڕه‌خنه‌ ناكه‌ین و ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزو لایه‌نێك به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێستی هه‌بێت، له‌شوێنێكدا ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن كپ بكرێت واتا ئیترله‌و شوێنه‌دا ئازادی و دیموكراتی وجودی نابێت،  له‌ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ركێشه‌یه‌ك ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی یاساوه‌ ئه‌و كێشانه‌ سه‌رڕاست بكرێته‌وه‌ نه‌ك  به‌كارهێنانی  هێزی تایبه‌ت،  له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ ڕانه‌گیرێن  زه‌نگێكی ترسناكه‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ په‌یوه‌ندیدار ده‌كات،  ئه‌و هێرشه‌ جگه‌ له‌ڕقێكی سیاسی پێشێلكردنی ئه‌و یاسایه‌نه‌شه‌ كه‌خۆیان دایانناوه‌و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن. له‌كاتێكدا جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕێژه‌یه‌كی ده‌نگده‌ری هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی  ڕه‌خه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌نگیان به‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ داوه‌،  بۆیه‌ هه‌ر هێرشێك  بێ گه‌ڕانه‌وه‌بۆ یاسا پێشێلكردنی ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ كه‌ده‌نگیان به‌جوڵانه‌وه‌كه‌ داوه‌،  ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان هه‌موو كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ مه‌حكوم شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، به‌كارێكی نایاسایی و نادیموكراتی ده‌بێنین، چیتر ده‌بێت ده‌سه‌ڵات ده‌سبه‌رداری ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ت ببێت كه‌هێزی نیشتیمانی بۆ ململانێی حزبی و ڕقی سیاسی به‌كاربهێنێت و بێ بڕیاری دادگا هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر باره‌گای حزب و ڕێكخراوه‌كان.

ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
06/05/2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك