کوردی           عربی

مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌‌

06/05/2019

Sunday‌


به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ :
گه‌رمترین پیرۆزبایی‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌موو موسولمَانانی‌ جیهان به‌ گشتی‌ و موسولمَانانی‌ كوردستان به‌ تایبه‌تی‌ ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م مانگه‌ ببێته‌ مانگی‌ خێرو به‌ره‌كه‌ت .
، مانگی‌ نزیكبونه‌وه‌یه‌ له‌ خودا و  مانگی‌ خۆ په‌روه‌رده‌ كردنه‌  ، تا مرۆڤ له‌ئاست كه‌م وكوڕیه‌كانی‌ خۆی‌ چاك بكات و زیاتر له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌بایی‌ و ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ ژیان به‌بێ‌ جیاوازی‌ كاری‌ بۆ بكات. 
له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا خاڵی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌  نابێ‌  توندوتژی‌ و شه‌ڕ په‌یڕه‌و بكرێت و خوێن ڕشتن هه‌بێت ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا گه‌لی‌ كورد له‌ باكوری‌ كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك توندو تیژی‌ و گرتنی‌ به‌رامبه‌ر كراوه‌ له‌سه‌رووی‌ هه‌موویه‌وه‌ گۆشه‌گیری‌ به‌ڕیز عبدالله‌ ئۆج ئالان , ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ناوی‌ ئاكه‌په‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن. له‌ ڕۆژ هه‌لاَتی‌ كوردستان ئینكاری‌ و كوشتن و ڕاونان و له‌سێداره‌ دان به‌رامبه‌ر به‌ ئازادی‌ خوازان هه‌یه‌ له‌ رۆژ ئاواش پیویسته‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی‌ گه‌لان بپاریزرێ‌ . له‌باشووریش هیشتا داخوازیه‌كانی‌ خه‌لكی‌ به‌ده‌ست نه‌هاتوون زیاد له‌ حه‌وت مانگه‌ حكومه‌ت پێك نه‌هاتوه‌و گرفته‌كانن ڕۆژ به‌ ڕۆژله‌ زیادبووندایه‌ و له‌ ئاستی‌ عێراق  مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌رووی‌ یاسایی‌ و ده‌ستوریه‌وه‌ مسۆگه‌ر نه‌كراون .
لێره‌دا پیویسته‌ بڵین كه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا  تێكۆشانی‌ خۆمان به‌رفره‌ بكه‌ین بۆ یه‌ك ڕیزی‌ و خۆ ڕێكخستن بۆ دروست كردنی‌ یه‌كێه‌تیه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌پێناو گه‌شتن به‌ ئاینده‌یه‌كی‌ باشتر وپێكه‌وه‌ ژیان و ئاشتی‌ و دور له‌ شه‌ر و توند و تیژی‌ .
                                 
ده‌سته‌ی‌ باوه‌ڕمه‌ندیی
ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادیی‌ كۆمه‌ڵَگه‌ی‌ كوردستان
6 /5 /2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك