کوردی           عربی

یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵگه‌ دایە‌

11/05/2019

Wednesday‌



ئاشکرایە؛ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 08/05/2019 لە کۆبونەوەیەکدا یاسای کاراکردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی لە ئەنجامی ڕێکەوتنێکی پێشوەختی چەند لایەنێک و دەنگی پەرلەمانتارانی سەربەو لایەنانە پەسەند کرد، کە بەهۆی ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا هاتووە مەترسی گەورە لەسەر ئایندەی کۆمەڵگەکەمان دروست دەکات .

وێڕای ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرا، بەڵام بەهۆی مانەوەی ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی دراوە بە سەرۆکی هەرێم، لەبەرامبەردا پەرلەمان مافی لێپرسیەنەوەی لە سەرۆکی هەرێم نەبێت، هەروەها لە یەک کاتدا مومارەسەکردنی پێگەی حزبی لەگەڵ پۆستی سەرۆکی هەرێم و حسابنەکردن بۆ بڕوانامە و چەندین بڕگەی دیکەی هاوشێوە، لە لایەکی تریش بەم رێگه‌یە دەیانەوێ دەستوور لە ڕۆژەڤی کۆمەڵگه‌ دەربخەن و چەندین ساڵی تریش بێ دەستوور و سنوورێک دەسەڵاتیان درێژ بکەنەوە.

به‌تێڕوانینی ئێمه‌؛ ئەم یاسایە دەسەڵاتی تاکڕەویی زیاتر دەکات و مەترسی جددیە لەم قۆناغەدا و پێچەوانەی پێوانەکانی دیموکراتیی و بەرژەوەندیەکانی خەڵک و کۆمەڵگه‌ی مەدەنین.

ئەم کۆبونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی کاراکردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم لە کاتێکدایە کە ٧ مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تێدەپەرێ، نە حکومەت پێکهاتوە و نە پەرلەمان کارا بوە تا ئاوڕێک لەو بارودۆخە خراپەی هاوڵاتیان بداتەوە، کە لە ئەنجامی ئەو قەیرانە ئابووری و سیاسیانەی ئەم دەسەڵاتدارانە بەسەریدا هاتووە، کەمێکیشبێ ژیان و بارودۆخی خراپی هاوڵتیان باش بکات. بەڵام بەدەرکردنی ئەم یاسایە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر بە دەسەڵات زیاترکرد و گەلەکەمانی زیاتر نائومێدکرد، دوورکەوتنەوەیە لەکارکردن بەپێوانەکانی دیموکراتیی، کە ئەمەش خزمەت بە گەلەکەمان ناکات، ئەزموونی ڕابردووی حکومڕانی ئەم شێواز و مۆدێلە لەسەرۆکایەتیی هەرێم و حزبایەتی و بەبنەماڵەیی کردنی دەسەڵات و حکومڕان دۆخی گەلەکەمانی بەم ڕۆژە گەیاند. دەبێت جارێکی تر ڕێگە بەدووبارەکردنەوەی نەدرایەته‌وه‌.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی وەک چۆن لە ڕابردوودا پرۆژەی خۆمان لە پێناو چەسپاندنی سیستەمی دیموکراتیی و بەدیموکراتی بوونی تەواوی دەزگاکانی نیشتیمانی هەبووە، ئێستاش وەها یاسایەک کە وڵاتەکەمان بەرەو تاکڕەوی و دیکتاتۆریی و حوکمی بنەماڵەیی دەبات و چارەنوسی گەلەکەمان دەخاتە مەترسیەوە ڕەتی دەکەینەوە. لامانوایە ئەم دەسەڵاتەی بە پارتە دەسەڵات دارەکانەوە شکستیان هێناوە لە حوکمڕانیدا و دەیانەوێ بە رێگه‌ی بەهێزکردنی دەسەڵاتیان بەسەر گەلەکەماندا کۆمەڵگه‌ بێدەنگ بکەن و ناڕەزایەتی سەرکوت بکەن.

ڕاشیدەگەیەنین تەنها سیستەمێکی سیاسی دیموکراتیی و کە زۆرترین هاوڵاتی لە بەڕێوەبردن بەشدار بن دەتوانێ خزمەت بە گەلەکەمان بکات، تەنها ئەو یاسایانەی بە پێوانەکانی ئازادیی، یەکسانیی و دیموکراتی دەنوسرێنەوە دەتوانێ ژیانێکی شایستە بۆ گەلەمان دابین بکات، بە ئەرکی لایەنەکانی دەرەوەی ئەو ڕێکەوتنە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگه‌ی مەدەنی و ڕۆشنبیران و تەواوی گەلەکەمان دەبینین کە خاوەن هەڵوێستی جدی بن و یەکگرتووبن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم جۆرە حکومڕانییە.


تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
11/05/2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

‌پیرۆزبێت سەرکەوتنی ماناداری هەدەپە...

‌هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، پێویستی به‌ زیهنیه‌تێکی د...

‌سەرکەوتنی سەردەم لە گشت جیهان پیرۆز دەکەین...

‌‎تەڤگەری ئازادی: وەرن لە دژی داگیرکاری و تەسلیمکاری نەورۆزی سەرهەڵدا...

‌‎شه‌نگال ده‌بێت برینه‌كانی ساڕێژ بكرێت، نه‌ك جارێكی تر شه‌هید بكرێته‌و...

‌کۆمه‌ڵکوژی نیوزلاند ئیدانه‌وشه‌رمه‌زار ده‌که‌ین...

‌بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی بەبۆنەی ٣١ مین ساڵی کیمابارانی هەڵەبجەی شەه...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك