کوردی           عربی

هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە‌

29/05/2019

Tuesday‌


پرۆسەی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ پەرلەمانی‌ هەرێمی‌ کوردستان، هەر لە هەنگاوی‌ یەکەم بە شێوەیەکی‌ نادیموکرات، پڕ لە ساختەکاریی‌ دەستیپێکرد، بەو شێوەیەش بەردەوام بوو، تا بە ئەمڕۆ دەگات، کە سەرۆکی‌ هەرێمی‌ تێدا هەڵبژێردرا. لە سەرەتاوە بە ڕوون ‌و ئاشکرا دیار بوو، لە ئەنجامێکی‌ بەو شێوەیە، لە قەدەغەکردنی‌ تەڤگەری‌ ئازادیی بە بڕیارێکی‌ سیاسی‌ ‌و دوور لە یاسا‌یه‌كی دیموکراتیی، نەچوونە سەر سندوقی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ ڕێژەیەکی‌ زۆری‌ خەڵک، تا هەڕەشەکردن لە خەڵک ‌و ئاستەنگی‌ دروستکردن لە کاتی‌ هەڵمەتی‌ پڕوپاگەندەی‌ هەڵبژاردن...هتد نیشانەی‌ ئەوەبوو کە ئەنجامەکانی‌ بە ڕۆژێکی‌ وەک ئەمڕۆ دەگات. 
بێگومان؛ ئەم شێوازه‌ی‌ هەڵبژاردن، ئیدارەکردن، پەرلەمان، حکومەت، بەتایبەت دەزگای‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم‌ و تەواوی‌ دام‌ و دەزگاکان متمانەی‌ خەڵک بەدەست ناهێنێت ‌و لە ئەمەش مەترسیدارتر، لە دووبارەکردنەوەی‌ هەڵە‌و کارەساتەکانی‌ ڕابردوو کە بەم چەمک‌و شێوازی‌ بەرێوەبردنە بەسەر گەلەکەماندا سەپێنراوە رزگارمان ناکات، وە ناشتوانێت ببێتە وەڵام، بۆ ئەم قۆناغە دژوارەی‌ کە ناوچەکە بە تایبەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان ‌و عێراقی‌ پێدا تێپەڕ دەبێت. لە کاتێکدا وێڕای‌ هەموو ئەو ناڕەزایەتیانەی‌ کە نیشان دران لە لایەن زۆربەی‌ هێزەکان لە ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان، دواجار لە دانیشتە چەند قۆڵیەکانیان ‌و بەڕێککەوتنی‌ ژێربەژێر، هەمان ئەقڵیەتی‌ بەرژەوەندی‌ حزبی‌ زاڵ بوو بەسەر بەرژەوەندیە گشتیەکانی‌ گەل. بێگومان بە قەدەغەکردنمان ‌و بێ دەنگی‌ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەکان لە بەرامبەر ئەم قەدەغەکارییە، لەلایەکی‌ تر، بێ دەنگی‌ زۆربەی‌ هەرە زۆری‌ لایەنەکان و بایکۆتی‌ هەڵبژاردنەکان لەلایەن ڕێژەی‌ زۆری‌ گەلەکەمان کۆی‌ پرۆسەکە بە کۆمسیۆنەوە، کەوتە ژێر گومانەوە.

وەک تەڤگەری‌ ئازادیی لامان وایە هەموو ئەو کێشە‌و قەیرانەی‌ کە کەڵەکە بوون، ناتوانرێت بە هەڵبژاردنێکی‌ بەو شێوەیە، بە ڕێککەوتنی‌ سیاسی‌ و بەرژەوەندیخواز چارەسەربکرێت، بۆ هەنگاو نان بەرەو چارەسەری‌ دیموکراتیانەی‌ ئەم قۆناغ ‌و قەیرانانە، پێویست دەبینین بە بەشداری‌ تەواوی‌ لایەنەسیاسەکان، ڕێکخراوەکانی‌ کۆمەڵی‌ مەدەنی‌، ژنان، کەسایەتییە ئاینی‌، بە ئەزمون ‌و پەرۆشه‌كان بۆگه‌یشتن به‌ چارەسەریی، لە کۆنگرەیەکی‌ دیموکراتی‌ لەسەر ئاستی‌ باشووری‌ کوردستان بێیینە لایی‌ یەکتری‌، بۆ ئەوەی‌ بتوانین ئەو پرۆسە سیاسیە‌ و ئه‌و قۆناغە گفتوگۆ بکەین ‌و بگەینە ڕێگەچارەیه‌ك. بە تایبەت لەو کۆنگرەیەدا بتوانین بە پڕۆژە بەشداربین ‌و پرسەکانی‌ وەک سیستەمی‌ سیاسی‌ هەرێم، دەستوور، دادوەریی، داهاتی‌ ئابووریی‌ و هێزی‌ ئەمنی‌ گفتوگۆ بکرێت ‌و تەواوی‌ ئەو جومگانە سەرەڕاست بکرێنەوە‌ و بە شێوەیەک دابڕێژرێنەوە کە متمانەی‌ گەل بەدەست بێننەوە.

لە کۆتاییدا لامانوایە؛ کە لەوە زیاتر لە بەرامبەر هەموو ئەو مەترسیانەی‌ کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە پێویستە چاوەڕوانی‌ کۆتایی‌ پێبێنین ‌و لە کاتێکدا ئەگەر بەشێک لە لایەنەکانیش ئامادەی‌ بەستنی‌ ئەو کۆنگرەیە نەبوون، پێویستە خەڵک ‌و هێزە ناڕازیەکان، دیموکراتخوازان‌ و خەمخۆران، بێینە لای‌ یەکتر ‌و ببینە خاوەن نەخشە ڕێیەکی‌ سیاسی‌ دیموکراتی‌ بۆ دروستکردنی‌ فشار بە شێوەی‌ جۆرا‌وجۆر بۆ تێپەڕاندنی‌ ئەم قۆناخە.


دەستەی‌ هاوسەرۆکایەتی‌
تەڤگەری‌ ئازادیی کۆمەڵگەی‌ کوردستان
29/05/2019


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك