کوردی           عربی

هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبووڵكردن نییه‌

01/06/2019

Wednesday‌



له‌ ڕۆژی 28ی مایسه‌وه‌ له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خواكورك و برادۆست له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ به‌چڕی ده‌ستی پێكردووه ‌و له‌ئاسمانیشه‌وه‌ به‌رده‌وام فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ده‌یان ساڵه‌ بنكه ‌و باره‌گاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌باشووری كوردستان جێگیركراوه‌، هه‌رساڵ و هه‌ر ڕۆژ ئه‌م هێزانه‌ زیاد ده‌كرێن و باڵه‌فڕه‌كانی توركیاش به‌رده‌وامن له‌بۆردومان كردن، كه‌ده‌یان شه‌هید و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ‌و چه‌ندین شوێنیش خاپور بوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌كاتێكدایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان لێی بێده‌نگن و پاساوی بێ بنه‌ماش بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا دێننه‌وه‌، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش تاكو ئێستا هه‌ڵوێستێكی ڕوونی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ڕوو ده‌ده‌ن كه‌سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌سه‌ردانی فه‌رمی له‌توركیایه‌ و ئه‌وه‌ش تاكو دواڕاده‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه ‌و جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریشه‌، ئێمه ‌پێمان وایه‌ بێده‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی ده‌ستی توركیای كراوه‌تركردووه‌ بۆ داگیركاری و له‌شكركێشی، ئێمه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و بێده‌نگییه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌عێراقیشه‌وه‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین و داوا له‌ڕای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌سنورێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك دابنرێت كه‌هۆكاری زۆرینه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ خودی ده‌سه‌ڵاتی ئاردۆغان و فاشیزمی ئاكه‌په‌یه‌، ده‌بێت ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق و هێزه‌ سیاسییه‌كان ئه‌و ڕاستییه‌ بزانن ده‌وڵه‌تی توركیا به‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی له‌عێراق بووه‌ته‌ به‌شێك له‌ئاڵۆزییه‌كانی گشتی عێراق، ده‌بێت ڕێگری له‌و كارانه‌ بكرێت، چونكه‌ بوونی كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت جگه‌له‌ قوڵ بونه‌وه‌ی كێشه ‌و پێشخستنی شه‌ڕ، هه‌روه‌ك چۆن پاڵپشتی هێزه‌ تیرۆریسته‌كانی داعش بوو به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی داعشه‌وه‌ بۆی نه‌كرا به‌شێوازی داگیركاری باشووری كوردستان درێژه‌ی پێبدات.

 هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا ڕوو ئه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر پله‌ و پۆسته‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ململانێیه‌كی قوڵدان به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر له‌شكركێشی و داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا بێده‌نگن، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان دابه‌شی جه‌مسه‌ره‌كانی هێزه ‌شه‌ڕكه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ بوون و سیاسه‌تیك له‌م هه‌رێمه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد به‌ڕیوه‌ ناچێت به‌ڵكو بووه‌ته‌ به‌شێك له‌پیلانی داگیركه‌رانی كوردستان، كه‌ئێمه‌ لامان وایه‌ ته‌نها یه‌كێتی و یه‌كڕزی گه‌له‌كه‌مان ده‌‌توانێت ڕێگری بكات و وه‌ڵامه‌ بۆ ئه‌و هێرش و داگیركاریان. 

ئێمه‌ داخوازی له‌ته‌واوی هێزه ‌كوردی و عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن و سنورێك بۆ سنوربه‌زاندنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا دابنرێت، هه‌روه‌ها داوا له‌ته‌واوی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین بێهه‌ڵوێست نه‌مێنن تاكو بتوانین ببینه ‌هێزێكی فشار له‌سه‌ر ڕای گشتی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ كه‌كۆتایی به‌ داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بهێنرێت.


ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
01 / 06 / 2019 ‌‌


چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك