کوردی           عربی

ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن‌

28/06/2019

Thursday‌



هێرش‌و داگیركاریه‌كانی‌ فاشیستی‌ تورك‌و بێ ده‌نگی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هاوكاری‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان شه‌رمه‌زار‌و رسوا ده‌كه‌ین، له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و پیلان‌و هێرشانه‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركی‌ فاشیست دایڕشتووه‌ بۆ داگیركردنی‌ ته‌واوه‌وه‌تی‌ باشوری‌ كوردستان جارێكی‌ تر چه‌ندین رۆڵه‌ی‌ گه‌له‌كه‌مانی‌ كرده‌ قوربانی‌، لێره‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی‌ شه‌هیدانی‌ دوێنێی‌ كۆرته‌ك، خواكورك، كه‌ركوك كه‌ بونه‌ قوربانی‌ هێرشی‌ داگیركاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ تورك سه‌ری‌ رێزو نه‌وازش له‌ به‌رده‌م گلكۆی پیرۆزی‌ ته‌واوی‌ شه‌هیدان داده‌نه‌وێن، هه‌رچی‌ زووه‌ هیوای‌ چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ سه‌ربه‌رزو خۆڕاگره‌كانیان ده‌كه‌ین.

پیلانی‌ داگیركاری‌ ده‌وڵه‌تی‌ تورك كه‌ له‌ سالاَنی‌ 1990 كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌‌و ئه‌مڕۆ پێی‌ ناوه‌ته‌ قۆناخێكی‌ مه‌ترسیدار‌و هه‌ر ده‌چێت زیاتر ده‌بێت، فاشیزمی‌ ئاكه‌په‌‌و مه‌هه‌په‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌و بێ چاره‌یی‌و دۆڕان‌و شكست‌و هه‌ڵوه‌شانه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ له‌ رۆژئاوا، باكور (هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانیه‌كان) رووبه‌ڕووی‌ بویه‌وه‌ وه‌ك سه‌نگه‌ری‌ دوا نه‌فه‌سی‌ بۆردومان‌و داگیركاریه‌كان‌و سنوربه‌زاندنه‌كانی‌ بۆ ئێراق‌و باشوری‌ كوردستان چڕتر كردۆته‌وه‌. وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باشوری‌ كوردستانی‌ له‌ رووی‌ ئابوری‌، سیاسی‌، كلتوری‌‌و به‌شێكی‌ زۆریشی‌ له‌ رووی‌ سه‌ربازی‌‌و جوگرافیه‌وه‌ داگیر كردووه‌، رۆژانه‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌‌و گوندنشینانی‌ هه‌رێمه‌كانی‌ بناری‌ قه‌ندیل، برادۆست‌و بادینان بۆردومان ده‌كات‌و گه‌له‌كه‌مان له‌م هێرشانه‌دا ده‌بنه‌ قوربانی‌، هه‌ر كه‌س‌و لایه‌ك ده‌زانێت ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌م هێرشانه‌ چۆڵكردنی‌ ئه‌و ناوچانه‌‌و داگیركردن‌و په‌رده‌پۆشكردنی‌ ئه‌و هه‌ڵوه‌شان‌و شكستانه‌یه‌ كه‌ ئاكه‌په‌ رووبه‌رووی‌ بۆته‌وه‌.

بێ ده‌نگی‌ حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان‌و ئاسته‌نگكردنی‌ چالاكی‌ شه‌رمه‌زاری‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گه‌وره‌ترین هاوكاریه‌ بۆ داگیركاری‌:

هاوكاری‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان‌و كه‌ڕولاڵ بونی‌ به‌شێكی‌ تری‌ لایه‌نه‌كان‌و حكومه‌تی‌ به‌ ناو هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌وره‌ترین پاڵپشتی‌‌و هاوكاری‌ هێرش‌و داگیركاریه‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ فاشیستی‌ توركه‌ بۆ سه‌ر خاكی‌ باشوری‌ كوردستان‌و كۆمه‌ڵكوژكردنی‌ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌‌و بێ دیفاع‌و وێرانكردنی‌ گونده‌كان. بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر لایه‌ن‌و كه‌سێكی‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست چیتر له‌‌و بێ ده‌نگیه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم باش تێبگه‌ین‌و هه‌ڵوێستێكی‌ جددیمان هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر زه‌نگی‌ مه‌ترسی‌ داگیركاری‌.

كات كاتی‌ رۆڵی‌ جه‌ماوه‌ر‌و خه‌ڵكی‌ ولاَتپارێز‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌:

بانگه‌وازی‌ له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ پرسه‌دان له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه‌ خۆڕاگرانه‌ی‌ دوێنێ له‌ كۆرته‌ك رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه‌ی‌ نارازین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ ده‌نگی‌و بێ هه‌ڵوێسیته‌ی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌‌و داگیركاریه‌ چیتر زوو نییه‌‌و كاتیه‌تی‌ به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست‌و یه‌ك ده‌نگ له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌‌و شه‌قامه‌كان ده‌نگی‌ ناره‌زایه‌تی‌ بڵند بكه‌ین‌و كۆتایی‌ به‌ داگیركاری‌‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان بێنین‌و مێژوێكی‌ شانازی‌ تۆمار بكه‌ین.

وه‌ك ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان وێرای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێرش‌و داگیركاریه‌كانی‌ ئاكه‌په‌‌و بێ ده‌نگی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و هاوكاری‌ لایه‌نه‌كان شه‌رمه‌زار‌و رسوا ده‌كه‌ین، جارێكی‌ تر پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی‌ خۆمان ئاراسته‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ربه‌رزی‌ شه‌هیدانی‌ كۆرته‌ك ده‌كه‌ین‌و ده‌ڵێین درێژه‌ پێده‌ری‌ رێگای‌ شه‌هیدانین.

ده‌سته‌ی‌ هاوسه‌رۆكایه‌تی
‌ ته‌ڤگه‌ری‌ ئازادی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردستان
28/06/2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌عێراق له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری یان نائارمی وبۆشایی سیاسی و ئیداری...

‌ڕوونكردنه‌وه‌...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك