کوردی           عربی

پەکەکە ئەبێت چی بکات؟‌

15/07/2019

Thursday‌


 د. شوان عەبدوڵا حەمەد 

هەموومان باش باش ئەزانین کە لە ئێستادا فشارێکی زۆر قورس لەسەر پەکەکە و قەندیل هەیە، چ لەلایەن تورکیا و چ لەلایەن پرۆکسیەکانی وەکو پارتی. ئەم فشارە دەرهاویشتەی ئەو بەرفراوان بوونە بەرچاوەی نفوز و پشتیوانی کوردەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە بۆ پەکەکە و ئایدیۆلۆجیا و سیستمەکەی. سەرکەوتن و پێشکەوتنەکانی هەدەپە لە باکور و تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە تورکیا ئەمانە هەمووی بە پلان و تێکۆشانی پەکەکە کرا. بەهێزبوونی پێگەی سەربەخۆی رۆژئاڤا و باکوری سوریا و دانپێدانانی لەلایەن جیهانەوە. فراوان بوون و گرتنە دەستی کۆنترۆڵی بەرەی تێکۆشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەلایەن پەژاک و کۆدارەوە... وە لە هەمووی گرنگتر زیادبوون و فراوانبوونی پشتیوانی نێو دەوڵەتی بەتایبەتی لە نێو مرۆڤە ئازادیخوازەکانی ئەوروپا و ئەمەریکا و ووڵاتانیتر بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و سیستم و ئایدیۆلۆجیای ئینکلوسڤی (هەمەلایەنە و گشتگیر) پەکەکە. ئەمانە هەموو هۆکارن کە دەوڵەتی تورکیا و پرۆکسیەکانی (پارتی) ترسیان لێ بنیشێت و بکەونە خۆ بۆ بەرگرتن بەم فراوان بوونە بەرچاوەی پەکەکە، و فشار خستنەسەری. بەڵام پەکەکە لەم کات و ساتە مێژووییەدا ئەبێت چی بکات؟ 

بۆ خۆی: لەگەڵ نەیارەکانی تورکیا (ئێران و سوریا و عێراق و یەکێتی نیشتیمانی) دژی تورکیا و پارتی رێک بکەوێت، بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارەی لە ئێستادا تورکیا بە هاوکاری پارتی خستویەتە سەری. 

بۆ باکور: بەردەوام بێت لەو سیاسەتەی ئێستای، هەوڵ بدات لە رێگەی هەدەپەوە زیاتر بچێتە ناو میللەتی تورکەوە (چەپ و سۆسیالیست و ئەنارشیستەکان، ژنان و گەنجان). رێکەوتنی تەواوی لەگەڵ جەهەپە بکات بۆ بە تەواوی داروخاندنی ئاکەپە و مەهەپە، لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا  لەشارە گەورەکاندا دەنگ بدەن بە جەهەپە.

رۆژئاوا: درێژە بدات بە کوالیسۆن (هاوپەیمانی) ئەمەریکا و فەرەنسا، هەوڵی زیاتر بدات لەرێگەی پەیوەندیەکانی لەو ووڵاتە خۆی لە بەریتانیا زیاتر نزیک بکاتەوە. بە تایبەت لەگەڵ پارتی کرێکاران و چەپەکان و پارتە ژینگەپارێزیەکانی وەکو سەوز. پەیوەندی توندوتۆڵ لەگەڵ حکومەتی سوریا و روسیا دروست بکات. بەڵانسی (هاوسەنگی) پەیوەندی رابگرێت لەگەڵ روسیا و ئەمەریکا، وەکو پێشتریش هێڵی سێهەم بەردەوامی پێ بدات و نە شیش بسوتێنێت و نە کەباب. 

رۆژهەڵات: سیاسەتی دیموکراتیزەکردنی ئێران و پێکەوەژیانی گەلانی ئێران لەرێگەی پەژاک و کۆدارەوە بەبەردەوامی بدات بە گوێی دەسەڵاتدارانی ئێراندا. نەکەوێتە ناو گێژاوی شەڕی ئێران و ئەمەریکاوە، بەڵکو لێرەش هێڵی سێهەم بەردەوامی پێ بدات. کۆمەڵگەی ئێرانی پەروەردەبکات بە سیاسەتێکی نەتەوەی دیموکرات و هاوسەنگی رەگەزی و ژینگەپارێزی، ئێرانیەکان خۆیان زۆر ئامادەن بۆ ئەم سێ شتە. هەموو هێزە کوردی و ناکوردیە دیموکراتی و ئازادیخوازەکان لەیەکتری کۆبکاتەوە. کۆمەڵەکان خۆیان ئامادەیی یەکبونیان تێدایە، حدک دەتوانرێت ئیشی لەگەڵ بکرێت، ئەگەر حدکاش ویستی هەبوو لە باوەشی پارتی (عێراق) بێتە دەرەوە و بێتە ریزی کوردە ئازادەکان، ئەویش ئەتوانرێت سازبکرێت. 

باشوور: ئیتر بە جدی پەکەکە ئەبێت ئاوڕ لە باشوور بداتەوە، نابێت بیەڵێت لەم نێوانەدا بە گورگ خوراوبین. ۳٠ ساڵە باشوور بۆتە سووتەمەنی پارچەکانی تر بە تایبەت باکور. ئەگەر پەکەکە نەبوایە نە رۆژئاوا و نە باکور و نە رۆژهەڵات نەدەبوو. کەواتە پەکەکە نابێت بڵێت کۆمەڵگەی باشوور ئەبێت خۆی خۆی بەرێکخستن بکات و خۆی بکەوێتە ناو تێکۆشانی ئازادی (قسەی خودی رێزدار جەمیل بایک دووبارە ئەکەمەوە). راستە کۆمەڵگە ئەبێت خۆی خۆی ساز و ئامادەبکات بەڵام بە تەنیا ناتوانێت، پێویستی بە کاتەلیست (کارای یاریدەدەر) هەیە. وەک چۆن لە پارچەکانی تر پەکەکە بوو بەو کاتەلیستە، لە باشووریش هەر پەکەکە ئەبێت ئەو ئیشە بکات. دواجار مرۆڤی نەخۆشیش بۆ چاک بوونەوە پێویستی بە دەرمان و هاوکاری پزیشکی هەیە، دواتر بۆ پێشکەوتن و بە تەندروستکردنی زیاتری خۆی پێویستی بە ئیرادەی خۆی هەیە. بە جدی ئیتر کاتی ئەوە هاتووە کە پەکەکە شتێکی جدی بۆ باشوور بکات. ئەتوانێت هاوکاری کۆمەڵگەی باشوور بکات بۆ خۆ بەرێکخستن کردن و پەروەردەکردن. هێزێکی خۆپاراستنی بۆ دروست بکات، گروپ و رێکخراو و حیزبی جدی بۆ دروست بکات، جگە لەو پرۆکسیانەی (وەکیل) کە ۳٠ ساڵە بێهودە دروستیان ئەکات و ئەنجام ناپێکن. ئەم پلانە دەبێت زۆر بە جدی و لێبڕاوانە وەکو پارچەکانی تر جێبەجێی بکات.

تێبینی: ئەگەری زۆرە پەکەکەش زۆر بە جدی بیری لەمانە کردبێتەوە و لەم ساتەدا سەرقاڵی جێبەجێکردنی بێت. قسەکانی من تەنها بیرو بۆچوونی خۆمە و ئامۆژگاریکردنی پەکەکە و کەسی تریش نیە.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌تا كه‌ی بازرگانی به‌ { كه‌ركوك} ئه‌كه‌ن ؟...

‌با تێبکۆشین له‌ پێناو ده‌رکردنی تورکیای داگیرکه‌ر...

‌كه‌ركوك و داگیركردنی خاكی كوردستان...

‌داعش ودوو سه‌رۆكی درۆزن...

‌ناکرێت و نابێت، کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەمە لەبیربکات!...

‌سیستەمی سەرۆکایەتی و گۆڕینی بۆ پەڕڵەمانی، لەڕوانگەی (نەوشیروان مستەفا)...

‌تكایه‌ ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ راگرن...

‌ تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و ئازادی رۆژنامەگەری...

‌ئیرهابی فیکری و شەڕی کۆنە قین...

‌ئایا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێویسته‌؟...

‌١٤ى تەمووز و ٨ى تشرینى دووەم دوو مێژووى بەرەنگاربوونەوەى فاشیزم...

‌ئایا قوباد چی لەنێچیر ئەچێت؟...

په‌ڕه‌یله‌ 11
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك