کوردی           عربی

سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی ئازادیخوازان و گەلانی باکوری سوریا‌

18/07/2019

Tuesday‌

.
ئەوشۆرشە دیموکراتی و ئازادیخوازەی حەوت ساڵ لەمەوبەر بەپێشەنگایەتی شۆرشگێرانی گەلی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان لەسەر رێرەوی فەلسەفەی رێبەری ئازادی گەلان و لەسەربنەمای  سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دەستی پێکرد بەپێداگری لەسەر هێزی خۆیی و ژیانی ئازاد و پێکەوەژیانی گەلان  بەرەوسەرکەوتنی مەزن و شکۆدارو هەنگاو ناو بووە چاوگی تێکۆشانی ئازادیخوازان ، ئەمڕو لەهەرکاتێک زیاتر هێزی  یەپەگەو یەپەژەو هێزەکانی سوریایی دێموکرات وەک دەسکەتێکی  ئەوشۆرشە بەپشتیوانی هێزی جەوهەری گەل توانیو یەتی دەتوانێت گەلی ڕۆژئاوا لە کۆبانێ و جزیرو حەسکەوە تا منبج و شەهباو تەبقاو رەقەو دێرالزورو تەواوی باکوری سوریا لەداگیرکاری دەولەتی شۆڤێنی تورکیاو چەتەتیرۆریستەکان و هێزە مەزهەبی و تائیفیەکان و شۆڤێنی عەرەبی و دەوڵەتی سوریا بپاریزێت ، لەماوەی ئەو حەت ساڵەدا شۆرش بووەتە فریادرەسی گەلانی ناوچەکە لەدۆزەخی شەرو تیرۆرو کاولکاری هێزە بەرژەوەندخوازو هەرێمی و دیکتاتۆریەکان.سەرەرای هەموو پیلانگێری و گەلەکۆمەو هێرش و تیرۆر و گەمارۆدانێک گەلی کوردو گەلانی ئازادیخوازی باکوری سوریا بە ئیرادەو هێزی خۆیی دەسکەوتەکانی دەپارێزێت و بێ تەسلیم بوون و سازشکردن شۆرشی ۱۹ ی تەموز ئیرادەی ئازادی خوازانەو پێکەوەژیانی گەلان لەسەربنەمای نەتەوەی دێموکراتی و خۆ بەرێوەبەری بۆتەواوی گەل و پێکهاتە جیاوازەکان وەک تاکە پرۆژەی چارەسەری پێشخستوەو لەهەمانکاتدا بەجیهانی ئاشناکردووە و سەلماندویەتی گەلانی باکوری سوریا بەکوردوعەرە ب و تەواوی دین ونەتەوە و پێکهاتەکانیەوە  دەتوانن خۆیان لەسەربنەماو پێوەرەکانی ئازادی و دیموکراتی و ژیانێکی ئازاد بەرێوەبەرن و شکست بە پڕۆژە ی داگیرکاریانەی هێزە شۆڤێنی و تیرۆریستیەکان بهێنن.
پیرۆزو سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ی تەموز لەتەوای شەهیدان لەگەلی خۆراگری کوردستان و گەلانی باکوری سوریا.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان
19/7/2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدا...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

‌هێرش بۆ سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ حسابنه‌كردنه‌ بۆسه‌روه‌ری یاسا و به‌كارهێنانی...

‌بەشێک دەبین لە تێکۆشانی کرێکاران و ڕەنجدەران لە پێناو ژیانێکی شایستە و...

‌جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ سوور و سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز ب...

‌ئەنفال مەترسیەکی بەردەوامە پێویستی بە تێکۆشانێکی نوێ هەیە...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك