کوردی           عربی

گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور شەرمەزارییەکی گەوەرەیە بۆ دەسەڵاتدارانی هه‌رێم‌

01/08/2019

Wednesday‌

 
ماوەی دووهەفتەیە هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، گەمارۆیەکی زاڵمانەی دوور لەهەرپێوەرێکی ئینسانی و یاساییان خستۆتە سەر هەزاران هاوڵاتی و خێزانی کەمپی شەهید رۆستەم جودی، لەنزیک شارۆچکەی مەخمور. رێگەنادەن بەئازادانە هاتوچۆبکەن و رێگری لە نەخۆش و چونەسەرکاری هاوڵاتیان و هێنان و بردنی پێداویستیە رۆژانەییەکانیان دەکەن، گەمارۆدان و قەدەغەی سەر هاوڵاتیانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەژێر هیچ پاساوێکدا نابێت قبووڵبکرێت و دوورە لەنەریت و ئەخلاقی مرۆڤایەتی و کوردەواری، ئەرکی ئەخلاقیانە و یاساییانەی پەرلەمان و حکومەت و دەستەی مافی مرۆڤە، ئەو شەرمەزارییە بووەستێنێت.

به‌ناوی ته‌واوی هه‌ڤاڵانمانه‌وه‌، لێرەوە بانگەوازی لە هاوڵاتیانی دڵسۆز و کەسایەتیە نیشتیمانی ئاینیەکان و حزبەسیاسیەکان و رێکخراوەمەدەنی و دیموکراتیەکان دەکەین، با هه‌ڵوێستمان هەبێت و بەئەرکی نیشتیمانی و ئاینی وئەخلاقیانەمان هەستین و رێگه‌نەدەین مەرام و داواکاری داگیرکەران بێتەدی و لەدژی ئەو کردەوە قێزەون و نابەرپرسیارانەیە هەڵوێست نیشان بدەین و ئەو گەمارۆیە شەرمەزاربکەین، ئەوەلەکاتێکدایە ئەوهاوڵاتیانە تەنها لەبەر هەڵوێستی نەتەوەییانە و کوردبوون لە زێدی خۆیان لەگوند و شارۆچکەکانی باکووری کوردستانەوە ئاوارەبوون لەسەرتایی ساڵی ١٩٩٣و ١٩٩٤ وە لەناوچەی ئەتروش نزیک پارێزگه‌ی دهۆک نیشتەجێ بوون و دواتر بەهۆی فشارەکانی دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتدارانی پارتی بە هەرەشە و گرتن و کوشتن و گەمارۆدان ناچارکران جارێکی تر کۆچبەرببنەوە لە نزیک مەخمور بگیرسێنەوە، دەیان ساڵە ئەو خەڵکە وڵاتپارێزە بەرەنج و زەحمەتیەکی زۆرەوە خۆیان لەبەرامبەر هێرش وپەلامارە تیرۆرستیەکان و هێرشی داعش و بۆمبارانی دەوڵەتی فاشستی تورکیا راگرتووە و بەردەوامی بەژیانی سەربەرزانە ئەدەن و سەر بۆ داگیرکەران و هاوکارانیان نەوی ناکەن. پەنابەرانی کەمپی مەخمور نمونەی خۆراگری و وڵات پارێزین ئازایەتی و ئیرادەی ئەوان بوو هێرشی داعشی بۆسەر هەولێر تێکشکاند نابێت خەڵکی هەولێر بەتایبەتی باشووری کوردستان لەبیریان بکات.
 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان 
01/08/2019

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌١٦ی ئۆكتۆبەر وەك دەرئەنجامی ریفراندۆم...

‌هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی ده‌زگا جاسوسی و سیخوڕییه‌كان...

‌ئەنجامنامەی کۆبونەوەی رێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادی...

‌جه‌ژنی قوربانتان پیرۆزبێت...

‌سەرکەوتوبێت شۆرشی ۱۹ تەموز لەگەلی بەرخۆدێری ڕۆژئاوای کوردستان و تەواوی...

‌ته‌قینه‌وه‌‌و بۆردومانه‌كان هێرشی‌ یه‌ك پیلانن...

‌جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆزبێت...

‌هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ داگیركردنی باشووری كوردستان جێگه‌ی قبوو...

‌هەڵبژاردنێکی‌ نادیموکرات، قەیرانەکان قوڵتر ده‌کاتەوە...

‌یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، لەپێناو پێشخستنی تاکڕەوێتی و سەرکوتکردنی کۆمەڵ...

‌مانگی‌ ره‌مه‌زان مانگی‌ قوڵبونه‌وه‌و به‌خۆدا چونه‌وه‌یه‌...

په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك