کوردی           عربی

سەرەكیترین بوونی كێشە كۆمەڵایەتیەكان باوكە‌

11/05/2015

Tuesday‌

ن/ عەدنان رۆژبەیانی

زۆر جار چاودێرێكردنی رەفتاری باوككان بۆ كوڕ و كچەكانیان دەبێتە هۆی ئەوەی كە بێزاری لای منداڵەكانیان دروست بكات، راستە باوك یان دایك زەرە و زیانی منداڵی خۆی ناوێت، بەڵام دەستڕەوی زۆری باوكان زۆر جار وا لەمنداڵەكانیان دەكات كە سەری خۆیان هەڵبگرن، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە منداڵەكان لەژیانێكی كابووسی خەست و خنكاودا بژێن كە ژیانی دێنێتە لەرزە و ئاڵۆزی دەكات. باوكانیش دەبێت باش بزانن كە ئێستا لەچی چەرخێكدا دەژین و نابێت ئەو مامەڵەیە لەگەڵ منداڵانیاندا بكەن كە جاری جاران ئەوان باوك و دایكیان بەسەریاندا دەیانسەپاند و دەیانهێنا؛ چونكە لە كۆمەڵگای ئێمە زۆر جار دەبینیت، باوك دەبێتە هۆی ئەوەی كێشەی گەورەتر روو بدات؛ لەبەر ئەوەی كە باوك خۆی بەدەسەڵاتدار دەزانێت و بەتایبەتی دیكتاتۆرئاسا مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیدا دەكات، بۆیە كێشە كۆمەڵایەتیەكان لێرەوە سەرهەڵدێنێ و كێشە لەم كۆمەڵگایە دروست دەبێت و چارەسەركردنی كێشەكانیش كەسەرچاوەكەی باوكە، زۆر زۆر ئەستەم دەبن. هەر بۆیەش بەزۆری كێشەكان دێنە ئاراوە و لەبەر ئەوەش كە باوك خۆی بەهەموو شتێ دەزانێت و بەتایبەتیش لەهەموو روویەكی ژیانی كۆمەڵگاوە خۆی بە راست دادەنێت كە پێچەوانەی هەموو راستیەكانە، لەبەر ئەوەش منداڵان و باوك بەیەكدی نامۆ دەبن و لەزۆر بواری ژیانیدا وەكو دووسەری مگناتیسیان لێدێت و زۆرتر یەكتر پاڵدەنن بەوی تریانەوە بۆ دووركەوتنەوە؛ لەكاتێكدا ئەگەر هەڵەش بوو دەبێت دان بنێت بەهەڵەكەی خۆیدا و بەرەخنەدان نزیكی هەڵسوكەوتەكانی خۆی لەبەرامبەر بەمنداڵەكانی ببێتەوە. لەهەمانكاتیشدا دەبێت كارێكی وا بكرێت كە چیتر ئەم كۆمەڵگای ئێمە بەدەست دیكتاتۆری باوك رزگاریان بێت و بۆ ئەوێ ئیتر رێگە نەدەین، نە باوك و نە بەكەسی تر چارەنوسی ئێمە دیاری بكەن، بەڵكو دەبێت ئێمە خۆمان بڕیار لەسەر مافی چارەنوسی خۆمان بدەین. باوك لەناو ماڵدا هاوشێوەی دەسەڵاتی دەوڵەتە بەسەر ژن و منداڵانەوە. ئەمەش مایەی پەسەند نییە، دەبێتە ئەو دەسەڵاتەی باوك هێدی هێدی لەرێگەی دیموكراتیزەكردنی خێزانەوە بچووك بكرێتەوە هەتاكو منداڵ و باوك وەكو دوو هاوڕێ ژیانی بن، نەك یەكیان كۆێلەبچووكەكەی بەردەست كۆێخا بچووكەی ماڵەوە بێت. ئەگەر ئەم هاوسەنگیە نەگۆڕدرێت، ئیمكانی چارەسەركردنی كێشەكان كە سەرچاوەكەی باوك و پیاوە رۆژبەرۆژ لەتەشنەسەندن و گەورەبووندا دەبن و چارەسەریان زۆر زۆریش ئەستەم دەبن.

چه‌ند هه‌واڵكی تر

‌پشتگوێخستنی کەرتی پەروەردە لە ھەرێمی کوردستان...

‌دیدی قیزەونترین و بێ ئابڕووترین سیستەم کە بێ ویستی خۆمان زۆربەمان ئاڕا...

‌پانێلێك بۆ پێکه‌وه‌ژیانکردنی ئایینه‌ جیاوازه‌کان به‌ڕێوه‌چوو...

‌دراما توركیەكان كۆمەڵگەی باشووریان داگیركردوە...

‌كاریگەری دراما توركیەكان لەسەر كۆمەڵگای كوردی...

‌سلێمانی؛ به‌پێی ئامارێك رێژه‌ی توندووتیژی دژبه‌ژنان چه‌ن قات زیادی كرد...

‌هه‌ولێر، كه‌سێك خه‌سووه‌كه‌ی و دراوسێیه‌كی خۆی كوشت...

‌زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زیانەکانی...

‌40%ی دانیشتوانی هەرێم جگەرە دەكێشن و ساڵانە 70ملیۆن دۆلار دەده‌نه‌ جگە...

‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ له‌ساڵێكدا 65 پیاو 54 ژن خۆیان كوشتوه‌...

‌نیوه‌ی دانشتوانی هه‌رێم ناتوانن سێ ژه‌مه‌ خواردن دابین بكه‌ن...

‌(63)له‌سه‌دی ژنانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌...

12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك