کوردی           عربی
بێریڤان محەمەد

پەرلەمان و زۆربەی پەرلەمانتارەکان‌

 

ئەم پەرلەمانەی ئێمە بۆتە دیوەخانی دەسەڵات و سەکۆی بازرگانەکانی وڵات.

کاری پەرلەمانتاریش تا دوا خول زیادکردنی پارە بۆسەر حسابی بانکیان.

سەیارە و خانوو وەرگرتن سەفەر و سیاحەتکردن بۆ پیاوان ژن هێنانەوە بۆ ژنەکانیش تەجمیلکردن.

ئەمە بێجگە لەوەی زۆرێکیشیان لەلایەن حزبەکانی تر بە پارە یان شتی تر دەمیان بەتەواوی داخراوە.

ئیتر میلەتیش لەژێر ڕەحمی مافیاکانی ناو حزبە دەسەڵاتدارەکان، ڕۆژێ خاکی دەفرۆشرێت و ڕۆژێ سەروەت و سامانی دەدزرێت و ڕۆژێکی تر شەڕی ناوخۆ و شەڕی خۆفرۆشی و گەل فرۆشی، میلەتیش لەهەر دەنگ هەڵبڕینێکیدا بە فیشەک وەڵام دەدرێتەوە.

جا هەر با بۆخۆی برسی بێت و  ڕوعبە موچە ببڕێت و کچ و ژنەکانی داعش بازرگانیان پێوە بکات و گەنجەکانی با هەرسەرهەڵگرن بۆ ئەوروپاو لە دەریاکاندا پۆل پۆل بخنکێن، بە خەکەکەی هەموو لەژێر پۆستاڵی جەندرمەی تورک و ئیستیغباراتی تورک و فارس بێت و نەوتەکەشی هەر بۆ ئەوان بێت هەر ڕۆژنامەوانێک یان گەنجێک دەنگی هەڵبڕی تیرۆر بکرێت ...هتد

پەرلەمانتارە سالارەکانیشمان دوای چوار ساڵ یان هەشت ساڵ لە بەشداریکردن لە سەرخستنی ئەم پەرلەمانە کە بێ هیچ حسابێک بۆیان نزیکەی دووساڵ هەر داخرا ئێستاش کە باسی هەڵبژاردن هاتۆتەوە گۆڕێ، هەر هەموو بونەتە پاڵەوان و هەریەک لە مەیدانێکدا سنگیان دەردەپەڕێنن، ئەو منداڵ و کرێکار و دایکە جەرگ سوتاو و ئەو گەنجە گیرفان بەتاڵانەی پێشتر بە سەیارەی مۆدێل بەرز بە بەردەمیاندا دەڕۆشتن و جار جار قوڕ و خۆڵی جادەکەشیان دەکرد بە سەریاندا، ئێستا سێڵفیان لەگەڵ دەگرن و دەێڵین خۆمان یان حزبەکەمان حزبی دادپەروەریە، حزبی نەتەوەیە، حزبی شەهیدانە، جا بێجگە لەو هەموو پیاهەڵدانەی بۆ خۆیانی دەکەن وەک بڵێی کێوی بێستونیان کونکردووە یان لەشکری مەغۆلیان تێک شکاندووە.

  لە هەموشی خۆشتر دەڵێن دەنگ بدەنەوە بە ئێمە چونکە  ئەزموونمان هەیە!

عەجەبا تۆ بڵێی میلەت لەپای ئەم هەموو ستەمەی لێی کراوە، ئەو هەموو قەیران و گێژاوەی بۆی دروستکراوە مێژووی دووبارە بکاتەوە.


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك