کوردی           عربی
بێریڤان محەمەد

یەکێتی لە کوێی شەڕی پارتی دایە‌



ئەوەی دیارە پارتی و تورکیا بە ئامانجی فراوانکردنی شەڕ لە باکوری کوردستان و شەڕ دژ بە ڕۆژئاوایی کوردستان و شەنگال تا قوڵایی باشور، لە جموجۆڵی ئاشکراو و بەردەوام دان، لە ئێستادا لە بادینان هەتا دەڤەری سۆران و لەوێوە بۆ مەخموور و شەنگال، زۆربەی ناوچەکانیان بە سەربازی تورکی و چەکدارەکانی پارتی میلیتاریزەکردووە.

سەیر لەوەدایە یەکێتی نشتیمانی کوردستان، کە خۆی بەهێزی مەزن حساب دەکات، وەک ئەوەیە نە با ببینیت نە بۆران، ئەوەتا سەرقاڵی ڕۆژەڤگەلێکی بەسەرچووە بەناوی نەخشە ڕێگای چارەسەری کە خودی خۆشیان باش دەزانن هەموو ئەو بەناو پرۆژانە جگە لە سەرقاڵکردنی خەڵک هیچ نرخ و بەهایەکی نەلای پارتی کە سەرچاوەی قەیرانە دروستکراوەکانە، نە لەلایەن خەڵک نییە.

مەبەستی پارتی لە دروستکردنی ئەم قەیران و ئەم گێژاوە سیاسیانەیی باشووری تێخستووە، سازکردنی زەمینەی شەڕی ئەمڕۆ بوو، بێدەنگی یەكێتی و گۆشەگیرکردنی گۆڕان، ئەو پیلانەی پارتی بەسەرکەوتن گەیاند و خەڵکی باشوری کوردستانی خستە ناو خراپترین دۆخی ئابووری، دەروونی و کۆمەڵایەتیەوە، پەکخستنی دام و دەزگا شەرعیەکانیش هەمان مەبەستی لەپشت بوو.

یەکێتی و گۆڕان و لایەکانی تریشی بە ڕێکەوتنی ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ لەسەر پرۆژە مەترسیدارەکەی پارتی، قازانج گەیاندن بووە بەو سیاسەتەی پارتی کە توانیویەتی تا ئاستێکی باش مەشخوڵ و بێدەنگیان بکات لە بەرامبەر پیلانگێڕییە ناپاکەکانی خۆی و خواستە هەژمونخواز و مەترسیدارەکانی. 

بێدەنگی و نەبونی هەڵوێستێکی جدی و ڕادیکاڵ و سنوردانەنان بۆ سەرەڕۆییەکانی پارتی، بە پەلکێشکردنی خەڵکی‌ باشوری کوردستان بەرەو لێواری مەرگ و ناوبردنیان، لەلایەن هەرچوار حزبە بەناو باڵادەستەکەی هەرێم، بەتایبەت یەکێتی، مایەیی گومانە بۆ هەموولایەک، بەتایبەت‌ ڕاگەیەندراوەکەی دوێنێی یەکێتی وەک ئەوەی هیچ پیلانێکی مەترسیدار لە ئارادا نەبێت، ئیدیی گومانەکانیش دەڕەوێنێتەوە.
دەبێت یەکێتی ئەوە باش بزانێت کە هەرباڵادەستیەکی تورکیا و پارتی لە ناوچەکەدا بەرلەهەر لایەنێک مەرگی ئەوانی بەدواوە دەبێت.

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك