کوردی           عربی
بێریڤان محەمەد

شه‌نگال له‌ دوعاوه‌ تا ناز ‌

هه‌رچه‌نده‌ شه‌نگال و ئێزیدیه‌كان له‌ مێژووی سه‌دان ساڵه‌یاندا به‌ ده‌یان جار رووبه‌ڕووی قڕكردن و كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانیه‌كان و كوردی خیانه‌تكار و خۆفرۆش بوه‌، ئه‌مجاره‌ش كه‌ بكه‌رانی ئه‌ساسی و به‌ تایبه‌ت رۆڵی پارتی و توركیا به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا ئێستا، هه‌رچه‌نده‌ هێرشكاره‌كان دوباره‌بونه‌ته‌وه‌ و هه‌مان كاراكته‌رن و به‌ هه‌مان زهنیه‌ت هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێرش و قڕكردنی ئه‌مجاره‌ خاڵی ‌ جیاوازیشی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش‌ به‌ ئه‌ساس گرتنی هێرش بۆ سه‌ر ژن و له‌ ناوبردنی ژنه‌ تێیدا كه‌ ده‌توانین بڵێین له‌ دوعا ئه‌و ژنه‌‌ گه‌نجه‌ی به‌ ده‌ستی پیاوه‌ سه‌رده‌سته‌كانی ناوخۆی ئێزیدیه‌كان به‌ هاوكاری پارتی له‌ ناو برا تا كچه‌ گه‌نجی به‌ ناو ناز نایف كه‌ به‌ فیشه‌كی چه‌كدارانی پارتی له‌ پێناو پاراستنی شه‌نگال شه‌هیدكرا درێژكراوه‌ی یه‌كن. پیلانی له‌ناوبردنی ئێزیدیه‌كان و ئێزیدخان و داگیركردنی شه‌نگال هه‌ڵبه‌ت وێرای به‌شداری زۆر هێزی ناوچه‌یی وه‌ك قه‌ته‌ر و سعودیه‌ به‌ چاوپۆشی ئه‌مریكا و زلھێزانی جیهانی، ده‌توانین بڵێین ئه‌ندازیاران و بكه‌رانی سه‌ره‌كی توركیا و پارتیه به‌ روپۆشی داعش كه‌ به‌هێزه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ ئامانجیان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ده‌ستگرتن‌ بوو به‌سه‌ر شه‌نگال كه‌ شوێنێكی ستراتیژیه‌ وه‌ك خاڵێكی به‌ یه‌ك گه‌یاندن و باڵاده‌ست بوون له‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها بۆ له‌ناوبه‌ردنی پرۆژه‌ی خۆبه‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوای كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی پێكهاته‌ی ئێزیدیه‌كان وه‌ك كوردی ره‌سه‌ن كه‌ تا ئێستا هه‌وڵیانداوه‌ رێبگرن له‌ له‌ناوچوونی ناسنامه‌یان. هه‌ڵبه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌یان گه‌شتوون به‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ به‌ بێ له‌ناو‌ بردنی ژن وه‌ك بناغه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌ ناتوانن ئێزیدیه‌كان به‌ ته‌واوی و وه‌ك ده‌یانه‌وێ له‌ناوی ببه‌ن، چونكه‌ به‌ ئه‌زمونی هێرش و شه‌ڕی رابردوو گه‌شتن به‌و باوه‌ره‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵگا زیاتر له‌ هه‌موان ده‌پارێزێت ژنه‌، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه‌ ئیراده‌ به‌ ته‌واوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت هه‌ر ژنه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م هێزه‌ نێرسالاره‌ شه‌رخواز و ده‌سه‌ڵاتدار و پیلاندانه‌رانه‌ زه‌مینه‌سازی شه‌ڕه‌كه‌یان له‌ تیرۆركردنی دوعاوه‌ ده‌ست پی كردو بۆ له‌ناوبردنی ئێزیدیه‌كانیش ده‌سپێك پێویست به‌ تووڕه‌كردنی خه‌ڵكی باشور هه‌بوو لێیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی پییاندا نه‌یه‌ته‌وه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ناكۆكی نێوان ئێزیدی و موسڵمان گه‌وره‌ترین چه‌كه‌، هه‌ر بۆیه‌ خۆشه‌ویستی نێوان كچێكی ئێزیدی و كورێكی موسڵمان و هاندانی شێخان به‌رامبه‌ریان و هه‌روه‌ها راده‌ستكردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی به‌ بكوژه‌كان و كوشتنیشی به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ تراژیدی و گشتاندنی تاوانه‌كه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی ئێزیدیه‌كان و له‌لایه‌ك پارتی له‌ رێگای كوشتنی دوعاوه‌ ئێزیدیه‌كانی وه‌ك دڕنده‌ پیشانی هه‌موو باشور و دونیا داو پاشانیش ئێزیدیه‌كانی وه‌ك دوژمنی ئیسلام پیشاندا كه‌ ئه‌مه وایكرد به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ره‌وایه‌تی به‌ له‌ناوبردنی ئێزیدیه‌كان بدات. پاشان له‌سه‌ر هه‌مان پیلان هه‌ڵمه‌تی دوه‌می له‌ناوبردنی ته‌واوی دوعاكان له‌ 3ی ئابی 2014 له‌ لوتكه‌دا به‌ ڕێوه‌چوو و له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنه‌ چوارقۆڵیه‌كه‌ كه‌ له‌ قه‌ته‌ر ئه‌نجامدرا هه‌موو كۆمه‌ڵگای ئیزیدی به‌ ژن و منداڵ و پیرو گه‌نج ته‌سلیم به‌ دڕنده‌ترین گروپی دژه‌ مرۆیی وه‌ك داعش كران. ژنان قوربانیه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م تاوانه‌ن و چیرۆكه‌كانی كوشتن و له‌ناوبردن و ده‌ستدریژی و بازرگانی پێوه‌كردنیان گوێی هه‌موو دونیای كاس كرد، به‌ ئاستێ وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوه‌ دڕنده‌و ده‌سه‌ڵات په‌رسته‌كان تۆڵه‌ی هه‌موو به‌رخودان و تێكۆشانه‌كانی ژنان و پاراستنی به‌هاكانی مرۆڤایه‌تیان له‌ ژنانی ئێزیدی كردبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ خاڵی گرنگ و هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ركردنه‌ هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی پیلانی پارتی توركیایه‌ به‌سه‌ر خۆیاندا و پاش هێرشی شه‌نگال قسه‌كردنه‌ له‌سه‌ر قۆناغی نوێی ئێزیدیه‌كان و شه‌نگالی نوێ كه‌ به‌هۆی موداخه‌له‌ی په‌كه‌كه رێ به‌ پیلانه‌كان گیرا و هه‌موو حسابه‌كان هه‌ڵگه‌رانه‌وه.‌ پێشگرتن به‌ له‌ناوبردنی ئێزیدیه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان و تێكۆشان بۆ ئاواكردنی شه‌نگالی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری نوێ ده‌ستی پێكرد. ئه‌وه‌ی كه خاڵی هه‌ره‌ گرنگه‌ كه‌ ته‌واوی خه‌ڵكی ئێزیدی و به‌تایبه‌ت ژنانی شه‌نگال ده‌رسیان له‌ رابردویی سته‌ملێكراوی خۆیان بینی و هێڵی ئازادیان له‌ هێڵی خیانه‌تكاری و ته‌سلیمیه‌ت جیاكرده‌وه‌ و بریاریاندا له‌ هێڵی ئازادیدا به‌رامبه‌ر به‌ هێڵێك كه‌ داگیركاری ده‌پارێزێت و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگا له‌ناو ده‌بات و دوژمنایه‌تی خۆی بۆ ژن یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ رابوه‌ستن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆبه‌رێوه‌به‌ریان سازكرد و به‌ هۆی ئه‌و به‌رگری و پاراستنه‌ی له‌ لایه‌ن ژنانی گه‌ریلاوه‌ له‌ به‌رمبه‌ر به‌چه‌ته‌كانی داعش لێیان كرا باوه‌ریان به‌ ژن و ئیراده‌و هێزی ژن پێشكه‌وت و له‌و هۆڵه‌ی پارتی كردی به‌ شوێنی به‌ بازاركردنی ژنانی به‌ كۆمه‌ڵ، ژنانی تێدا به‌شوو ده‌دران هه‌ر له‌و هۆڵه‌دا ژنان یه‌كه‌م كۆنفرانسی دروستكردنی رێكخستنی ژنانی ئێزیدیان تێدا دروست كرد و هاوشێوه‌ی ده‌سته‌ خوشكه‌كانی كۆبانی هێزی له‌شكریان دروست كرد و بوو‌نه‌ پێشه‌نگی ئازاكردنی شه‌نگال. ژنان و كۆمه‌ڵگای ئێستای شه‌نگال له‌سه‌ر پێیه‌كانیان راوه‌ستاون و به‌و ئیراده‌ ئازاده‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا توانیان بنیادی بنێن ده‌ڵێن ئیتر پارتی مافی نیه‌ بێته‌وه‌ شه‌نگال و شه‌نگال جێگای هێزی ته‌سلیمكاری تێدا نابێته‌وه‌ و ژنانی شنگال له‌ نمونه‌ی (ناز نایف) ئه‌و ژنه‌ گه‌نجه‌ی پێشتر پارتی ته‌سلیم به‌ داعشی كردو ئێستا وه‌ك ژنێكی خاوه‌ن رێكخستنی به‌ر فراوان له‌ ژنانی ئازاد تا شه‌هیدبوونی به‌ فیشه‌كی پارتی وتی رێگا ناده‌م پارتی وه‌ك هێزێكی دژ به‌ژن بێته‌ شه‌نگال.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ژماره‌ 158ی گۆڤاری تروسكه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌


كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك