کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

تکایە لە ستۆدیۆکە وەرنە دەرەوە‌



بۆچی ئێمە جیاواز ڕوداوەکان،شتەکان و واقیعەتە کان دەبینین؟ شوێن و پێگەی ئێمە تاچەند کاریگەری لەسەر چواچێوە ی بیرکردنەوە و کورت بینی ئێمە هەیە.
هەندێک ڕوداو هەن ئێمە زۆر پێیان کاریگەر دەبین،لەکاتێکدا کەسانێکی تر بە شێوەیەکی ئاسایی دەیان بینن.
لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە شوێنگە و پێگەی کۆمەڵایەتی،چینی کۆمەڵایەتی  کاریگەری لەسەر چوار چێوەو شێوەی بیرکردنەوەی ئێمە هەیە ،بەواتایەکیتر ئەوە پێگەی کۆمەڵایەتییه کە جۆری بیرکردنەوە مان دادەڕێژێت.
ڕەنگە کەسێک لە چینێکی بەرز"لەڕوی تواتانای بەدەستهێنانی پێداویستییەکان" زۆر بە ناعەدالەتی و نایەکسانی کاریگەر نەبێت،بەڵام کەسێک لە چینێکی خوارو تر زۆر کاریگەر بێت ،هەروەها کە سێک کە لە پێگەیەکی بەرزدایە نایەکسانی وەک  بابەتێکی سروشتی کۆمەڵگا دەبینێت لەکاتێکدا کە سێکیتر بە پێچەوانەوە بیردەکاتەوە،لەکاتێکدا ئەمیان بە و پەڕی توندی دژایەتی جیاوازی چینایەتی دەکات و نەفرەتی لێدەکات،ئەویتر بە سروشتی و هۆکاری پێشکەوتنی دادەنێت و ....
زۆر جار ئێمە پەنا بۆ لۆژیک و بەڵگە دەبەین بۆ سەلماندنی بۆ چونەکانمان بەڵام ڕەنگە بەڵگە کانمان پەیوەندییان بەشوێنی ئێمەوە بێت، نەک بەڕاستی و دروستی بۆ هەڵسەنگاندنی واقیع،ڕەنگە ئەوەی ئێمە بەحەقیەتی دادەنێین وێنەی هەڵگەڕاوەی حەقیقەت بێت.هەندێک جار ئەوەی ئێمە بە واقیعی و لۆژیکی دادەنێین لای کەسانێکیتر کە لەناو واقیعەکەدان بە بێ بنەما دادەنرێت ... چونکە ئێمە بەستراوینەوە بەشوێنگە مان لە کۆمەڵگەدا.
بانمونەیەک بێنمەوە یەکێک باسی لە بومەلەرزەکەی شەوی :ڕابردودەکرد،لەستۆدیۆکەوە دەیوت بەم شێوەیە نییە کە خەڵک بیری لێدەکاتەوە،ئەوەندەش مەترسیدار نیە ئە و وتی"ئەوەتا ستۆدیۆکە هیچ عەیبی نییە،تەنانەت هیچ شتێک لەناو ستۆدیۆکە نەکەوتووە یان بەر نەبۆتەوە"  ئەمە ڕەنگە بەلای ئەم کەسەوە زۆر مەنتیقی بێت،بەڵام لەدەرەوەی ستۆدیۆ شتیتر هەیە جیاواز لە شوێنی ئەو،لەدەرەوەی ستۆدیۆ خانوی ڕوخاو هەیە، قوربانی هەیە چەندین بریندار هەهەیە،ناکرێت دۆخی ناو ستۆدیۆکە بگشتێنین بەسەر دەرەوەدا،  چونکە ئەوکات بەهەڵەدادەچین ڕەنگە لەجیاتی ئەوەی وەک کەسێکی لۆژیکی ببیندرێین زۆر گەمژانە بێینە پێشچاو،کەواتا با لەستۆدیۆکە بێینە .دەر بزانین لەدەرەوە چی دەگوزەرێت لە شوێنی خۆمانەوە بڕیار لەسەر کەسانی تر نەدەین ئێمە ناتوانین لەوانیتر تێبگەین گەر خۆمان لەشوێنی ئەوانیتر دانەنێین.
دەکرێت ئەم نمونەی ستۆدیۆکە، ئەم ڕوانگە کۆمەڵناسییە پشتڕاست بکاتەوە کە پێی وایە شوێن و پێگە جۆری ژیانی ئێمە کاریگەری لە سەر بیرکردنەوەکامان هەیه. دەکرێت ئەم نمونەیە بۆ هەموو ئەو کەسانەش ڕاست بێت کە بەهۆی سودمەندیان لەدەسەڵات بەرگری لێدەکەن و دەیانەوێت خەڵکیتریش وەک ئەوان بیربکاتەوە و قوربانیبونیان بە پیرۆز بزانن!  ئەوەی کە زۆر جار دەربارەکانی دەسەڵات لە دەربارەوە"ناوستۆدیۆکە"،ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە خۆڕاگربن  قەیرانە کە بەم شێوەیە نییە کە خەڵک باسی دەکات و خەڵک بێ تەحەمولن "بە تاوانبارزانینی قوربانیه " بیرکردنەوەیەکە پەیوەندی بەواقیعەوە نییە،پەیوەندی بەوەوە هەیە ئەوکەسانە حەزیەت ناکێشن کەمێک خۆیان لەجێگەی قوربانی دابنێن و لەستۆدیۆکە بێنە دەر.
ئێمە دەبینین و دەبیستین، کەسانێک کە بندیوارن ئامۆژگاری فەرمان بەران دەکەن کە موچە هیچ نییە ،پێویستە خۆڕاگربن ،ئەمڕوانینە پەیوەندی بەدڵسۆزییان بۆ وڵات نییە،  پەیوەندی بە شوێنەکەیانەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەوان لەبندیوارن !بەڵام لەم دیو دیوارەکە کەسانێک هەن قوربانین،هەرچەندە بەبڕوای من ئەمانەش قوربانین چونکە وەک ئۆجەلان دەڵێت: هیچ شتێک هێندەی بێکار کردن مرۆڤ سوکناکات،بێکار کردنێک کە سەرچاوەی ژیانی ئەمکەسانە پێک دێنێت.
بۆیە بالەستۆدیۆکە بێینە دەرەوە  بۆناو واقیع،ئەگەرنا واقیع خۆی دەکات بەناو ستۆدیۆکەدا!


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك