کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

بایکۆت چۆن و بۆچی؟‌

چەند جارێکە مامۆستایان بایکۆتدەکەن و بەبێ ئەنجام دەگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن !

بەبێ ئەوەی هیچ یەک لەداواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت ،دەوترێت ئەمە لەدڵسۆزی مامۆستایانە بۆ پرۆسەی پەروەردە لەم وڵاتی بێ ساحێبە،بەشێک لەمامۆستایان و خوێندەواران  دەڵیێن مادام حکومەت هەست بەبەر پرسیاریەتی ناکات با مامۆستایان خۆیان هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن،مادام  ئەم وڵاتە بێ ساحێبە با ئێمە ببینە ساحێبی   و کەسانێکیش  ئەگەرچی بەناو ڕۆشنبیرن   بەڵام لەژێر پەردەی دڵسۆزی  و کوردایەتیدا گوێڕایەڵی بۆدەسەڵات و بەرژەوەندییە تایبەتیەکانیان دەشارنەوە و پشتگیری دەسەڵات دەکەن،هەندێکیش  دەمامکی کوردایەتییان کردووە بۆ ئەوەی کۆیلایەتییان بۆ دەسەڵات بشارنەوە و داوادەکەن مامۆستایان بێ دەنگ بن.

لەڕاستیدا هیچ پاساوێک نییە بۆ بێ دەنگ بون لەبەرامبەر شکاندنی شکۆی مرۆڤ،نیشتیمان و پەروەردە و کوردایەتی،دەبێت هۆکارێک بن بۆ پاراستنی شکۆی انسان.خەڵکی کوردستان زۆر سەبری گرت،بەڵام   سەبر کە لەسنوری خۆی دەرچوو هی بێ دەسەڵاتییە و کلیلی نەفرەتە نەک ڕەحمەت.

بەڵێ  منیش ئەڵێم وڵات بێ خاوەنە و،با ئێمە ببینە خاوەنی،بەڵام بەسەرکەوتن بەسەر ئەودەسەڵاتەدا دەبینە خاوەنی وڵات کە کوردستانیان بەمڕۆژە گەیاند.لە کاتێکدا ئەوان خاوەنی تەواوی سمانی ئەم وڵاتەن ساویلەکەییە ئێمە پێما وابێت بە گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن وڵات بەخاوەن دەکەین،ئێمە بەگڕانەومان بۆ هۆڵەکانی خوێندن جگە  لە  ڕوخسارێکی نائومێد چیتر پیشانی نەوەکانی داهاتوو بدەین،چ وانەیەکی پەروەردەیی   فێری نەوەکانی داهاتو ئەکەین ؟ئایا  ڕەوایە نەوەیەک  مامۆستایانێک بکەنە  نمونە بۆ کەسایەتی خۆیان کە ناتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن؟ئایا ڕەوایەبەقوتابییەکانمان بڵێین ئیرادەی بنەماڵە و خێڵ و بازرگانانی دەسەڵات لە ئیرادەی ئێمە گەورەترە؟

نەخێر تکایایە گەرنەوەکانی داها تو فێری سەرکەوتن ناکەن،فێری شکستیان مەکەن،یان بایکۆت مەکەن یان نه مامی سەرکەون لە هزری خۆتان دا بڕوێنن بۆ ئەوەی  کەس نەتوانێت وشکی بکات.

نیچە دەڵێت:تۆ دەتوانی چونکە ئەتەوێت،مامۆسایان دەتوانن مافەکانیان بەدەست بێنن ئەگەر بیانهەوێت.بەڵام خواستنی شتێک بەتەنیا بەس نییە دەبێت بە ئەندازەی خواستە گەورەکان کاری گەورەش بکەین.

بەر لەهەر شت پێویستە مامۆستایان لە پێناو پاراستنی شکۆیاندا واز لە  ویستی حیزبی و تایبەتی بهێنن لە پێناو داهاتوی نەوەکاندا  دەستبەرداری بەرژەوەندی ئێستایان ببن.

هیچ سەر کەوتنێک لەسەر ئەرز ڕونادات تا لەهزری خۆماندا تۆماری نەکەین ،کاتێک بڕیاری سەرکەون ددەین بە ئیرادەیەکی پۆڵاین  ئەوا هیچ شکستێک ڕونادات لەسەر ئەرز.هەر سەرکەوتنێک سەرکەوتنی تری  لە دوایە.

ئێمە هێشتا بڕیارمان نەداوە بگەینە ئەوشوێنەی کە نهێنی سەرکەوتن و شکستی تێدایە ئەو شوێنەی کە  هەنگاوێک پێش کۆتایی ڕێگەکەیە.

مامۆستایان بەسەرکەو تنیان وانەی سەرکەوتن نەک فێری قوابیان،بەڵکو وانەیەک فێری تەواوی کۆمەڵگا دەکەن،ئەودەسەڵاتەی کە چەندین ساڵە درۆ و فێڵ و ساحتەکاری دەرخواردی کۆمەڵگە دەدات  دە چێتە قوڕگی شۆڕشێکی مەدەنی.

ئەگەر مامۆستایان هۆشیاربن  سەردەکەون،شکستیش هیچ نییە جگە لە دەرنەچونی مامۆستایان لەتاقیکردنوەی هۆشیاری!

پێویستە مامۆستایان بێنە پێشەوە و پێشەنگی شۆڕشی مدەنی بن.

ئێستا کاتی ئەوەیە سەرجەم مامۆستایان چالاک بن،بایکۆت بکەن،و لەهەر قوتابخانەیک نوێنەرێک هەڵبژێردرێت و ئەنجومەنی مامۆسایان لەهەموو شارێک هەبێت و هەموو بڕیارێک بە  زۆرینەی دەنگی نوێنەرەکان بدرێت،و کۆبونەوو گفتوگۆش لەسر شکاندن و نەشکاندنی بایکۆت نەکرێت!ئەوەی ڕۆژانە  گفتوگۆی لەبارەوە دکرێت   شێوازی چالاکییەکانە.هەروەها دەبێت مامۆستایان ڕێکخراوێکی نوێ دروست بکەن کە نوێنەری مامۆسایان بێت نەک  خەوێنه ر،وشکۆیان بۆبگێڕێتەوە نەک سیمکارتیان بۆ دابین بکات! لە ڕێگەی هڵبژاردنەوە ئەندامانی ئم مڕێکخراوە دیاری بکرێن بەشێوەی دەوری.ئەگینا هڵتۆقینی چەند مامۆسایەک  لەهەرشارێک و خۆکردن بنوێنەری مامۆستایان ئەنجامەکەی هەر ئوەدەبێت کە تائێستا بینیومانە.

ئەگەر ئامجارە مامۆستایان بایکۆت بکەنن و بیشکێنن،بە بە بێ ئەنجام دەیسلمێنن کە هۆشیارنین ،و باوەڕیان بەسەرکوتن نییە،و تەنیا بۆگێڕانەوەی موچەیەک دێنەسەر شەقام نەک شکۆیان.

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك