کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

کۆتایی دەسەڵات‌

 

 

هەردەسەڵاتێک لەڕووی بەڕێوەبردن و ئایدیۆلۆژییەوە افلاس بکات دەگەڕێتەوە سەر سروشتە دڕندانەکەی،کە  بریتییە لە بەکارهێنانی  توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانی مەدەنی.

دەسەڵاتە خۆسەپێن و  خێڵەکییەکەی هەرێم  لەهەمو ڕویەکەوە فەشلی هێناوە و لە کۆتایی نزیکە، وهیچ دەسەڵاێکیش ناتوانێت ڕەوایەتی لەهێز وەربگرێت  تەنانەت ناتوانێت تەمەنیخۆشی درێژ بکاتەوە . دەسەڵاتی کوردی کە  نمونەی وەحشیگەرانەترین دەسەڵاتە  هیچ ڕاوایەتییەکی  نەماوە و دەبێت پێکی شۆڕش  نۆشبکات .هیچ هیوایەک نەماوە بۆگەڕانەوەی شکۆی انسان لەژێر سایەی ئەم هێزە بنماڵەیەە کۆنەپەرستانەدا،تەنیا لە ڕێگەی یاخی بونی مەدەنی نەبێت،وە ئەوەی  ئەم دەسڵاتەش دەڕوخێنێت تەنیا بەردەوامی خۆپیشاندان و سوربونی خەڵکی کوردستانە لەسەر دورخستنەوەی هێزە کۆنەپەرستەکان .دەسەڵاتی کوردی کە تا ئامڕۆ پێیان وابوو شەرعیەتی شۆڕشگێڕییان هەیە ئامڕۆ بۆ هاموو خەڵک ڕون بۆتەوە  کە بزوتنەوەی کوردایەتی بنەماڵەکۆنەپەرستەکان دژە شۆڕش بون،خوێنی شەهیدانیان بەفیڕۆدا .

مێژوو پێمان ئەڵێت هیچ کۆمەڵگایەک پێشناکەوێت تاکو هێزە کۆنەپەرستەکان نەکاتە  معیدەی  شۆڕشەوە ،دەبێت  ئەم هێزە کۆنەپەرستانە  بخرێنە زبڵدانی مێژوو،بۆئەوەی هێزە نوێوازو ئازادیخوازەکان بێنە پێشەوەو کۆمەڵگا برەو پێشەوە ببەن.

ئاشکرایە ئام هێزە کۆنە پەرستانە،کە لەناو فیزی هێزدا نغرۆ بوون،هەر گیز نابن بەهێزێکی دیموکراسی، چەمکی دیموکراسی تەنیا دێتە سەر زمانیان و هەرگیز ناچێتە مێشکیانە وەو و نابێتە بەشێک لەباوەڕیان.

ئە مەی ئێستا ڕودادات،افلاسی بزوتنەوەی کوردایەییه بەتاواوی مانا، لادانی دەمامکە کانیەتی،ڕوتبونەوەیەتی، بەجۆرێک کە هیچ مرۆڤێکی بە ویژدان و ژیر  ناتوانێک یەک وشەش لەسەر ڕەوایەتی ئە م دەسەڵاتە بڵێت.

ئەمڕۆ خەڵکی کوردستان لەوە تێگەیشتن کە جیاوازی دەسڵاتەکان لەوە دانییە ئاخۆ دەسڵاتی دەرەکییە یان خۆماڵی، خەڵکی تێگەیشتن جیاوازی دەسەڵاتەکان لە دیموکراسیدایە، هەموو دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر خوێنڕێژو بێگانەیە بەکۆمەڵگا.

ئێستا بۆخەڵک ئاشکرابوو، کە دیموکراسی وەهمێک بوو هیچی تر، دیماگۆجیەت و وڕێنەی پیاوە شاخاویەکان بوو، ئەگینا کاتێک  دەسڵاتیان بکەوێتە مەترسییەوە فاشییەکی ڕوتن.

دوای بیست وشەش ساڵ   سیاسەتی چەوت، خەڵە تاندن، پە رتکردنی کۆمڵگا،تاڵانکردنی سامانی وڵات،گاڵتەکردن بە خەونی ها وڵاتیان، دوای بیست و شەش ساڵبەڵێنی درۆ و باشترکردنی ژیانی خەڵک،دوای زیاد لە دوو دەیە بەکۆیلەکردن و بەبندوارکردن و وە هماندن، هاوڵاتیانی کوردستان هاتونە سەرشەقام و پێیان دڵێن بڕۆن مافیاکانی  نەوت، بڕۆن  باچیتر لەژێر سایەی دەسەڵاتی مافیایدا  گۆمەڵگە وێران نەبێت بڕۆن بێکەسێتییەکان،بڕۆن دزانی ڕۆژ، بێ  گوێکان.

دەبێت خەڵکی کوردسان بزانێت، ئێمە دوا میللەتین کە پێشکەوتن و دیموکراسیمان لەناو شۆڕشێکی مەدەن دا شاراوەیە، کەرامەت  و ڕێزی  انسان کاتێک پارێز راودەبێت کە هێزە کۆنە پەرستەکان نەمێن، گەل مزنەکان بەشۆڕشە مەزنەکان دەناسرێنەوە.

بەڵێ بۆ شۆڕشی مەدەنی و  لە گۆڕنانی هێزە کۆنە پەرستەکا.بژی کۆمەڵگای ئازادو دیموکراتخواز، بمرت هێزی بندیوار و کۆیلە پروەر.

بەکۆتایی ئەم دەسەڵاتە ژیانی ئێمە دەست پێدەکات،بە بێ کۆنایی هاتنی هێزە کۆنە پەرستە انسان کوژەکان دبێت لە چاوەڕوانی ژیاندا بمرین.

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك