کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

ڕفاندنی بەهاکانی ژن لە ئەنکییەوە تا ئەردۆغان‌




مێژوو ئەگەر نهێنییەک ئاشکرانەکات نهێنییەک دەشارێتەوە، ئەگەر مێژوو گرێکوێرەیەک نەکاتەوە ئەوا بابەتێک دەکات بەگرێکوێرەی گەردون، بەڵام هیچ ڕاستییەک تا کۆتایی ناشاردرێتەوە، بەدرێژایی مێژوو ژن کێشەیەک بووە، کە نەک هەر بیرمەندو فەیلەسوفان پێوەی خەریک بوون، بەڵکو هەرسێ ئاینە ئاسمانییەکەش لەدەوری چارەسەرکردن، یاخود شاردنەوەی سوڕاونەتەوە، مەسەلەی ئازادیی ژن، ئەوەی کەدەبێت ژن گوێڕایەڵی پیاو بێت، بابەتی چێژو لەزەتی پیاوبێت یان ژنیش وەک پیاو دەشێت بیربکاتەوە و بڕیار لەسەرژیانی خۆی بدات مەسەلەیەکە تا ئێستا لەنێوان ئاین و فەلسەفە و تەنانەت کۆمەڵناسیشدا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، هەڵبەت لەڕووی تیۆرییەوە نەک پراکتیکی،پێویستە ئەوە لەیاد نەکەین ئەو ئازادییەی ژن هەیەتی لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری ،پەیوەندی بە حەقیقەت و سروشتی ژنەوە نییە،یاخود ئەو پێگەیە نییە کە ژن دەبێت هەیبێت،یاخود شایەنییەتی ،چونکە ئەوستاتۆیەی ژن هەیەتی پێگەیەکە بەگوێرەی بیرکردنەوەی پیاو،یاخود بەرژوەندی سیستەم داڕێژراوە،زۆر لەم لای ڕاستینەی ژنەوەیە،ژن بە گوێرەی ئایدیۆلۆژیای سەرمایەداری سوکایەتی پێدەکرێت،وەک چۆن ئاینەکانیش کورتیان نەهێناوە لە هێرشکردن بۆسەر بەهاکانی ژن، ئەم بابەتە شیکردنەوەی زۆری دەوێت، لێرەدا مەبەستمە لێکچواندنێک بکەم لەنێوان ئەنکی خواوەندی نێرینە و ئەردۆگان کە نوێنەرایەتی هەمان کلتوری نێرسالاری و فێڵبازی دەکات، هەڵبەت لێرە دا ئاماژە بە ئەردۆگان دەکەم، بەڵام دەکرێت بڵێین ئیسلامی سیاسی بە گشتی نوێنەرایەتی ئەو کلتورە دەکات، کە لەسەردمی بابلی و سۆمەریەکانەوە درێژەی هەیە.
ئەوەی زۆر بەڕوونی ئەفسانەی پیاوی بەهێز و ژنی لاواز تێک دەشکێنێت و بەشێوەیەکی پراکتیکی و لەسەر ئەرز هه موان دەیبینن، شۆڕشی ژنە لەڕۆژ ئاوای کوردستان کە تەنانەت هێندەی زاڕەیەک گومان ناهێڵێتە وە بۆئەوەی پیاو تێبگات کە ژن ئەو بونە نییە یاخود ئەوبون نییە کە بەگوێره ی ئاینەکان و ئیسلامی سیاسی داوەری لەسەردەکرێت، ڕۆژ ئاوای کوردستان و بەرخۆدانی ژنان و داستانی"ئاڤێستا و باران " سەلمێنەری ئە و ڕاستییەن، ئیتر ئەو پیاوانەی کە وەک نەعامە سەر دەخەنە ژێر خۆڵەوە با هە ر نەیبینن خۆ جیهان دەیبینێت ،
بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییە بە شێوەیەکی پراکتیکی، جیهان قەرزاری هزری ئۆجلانە، ئەو نەک لە چوارچێوەی تیۆریدا بەڵکو بەشێوەیکی پراکتیکی سەردمی دایکسالاری و خوداوندە ژنی بیر جیهان خستەوە،
ئێستا کە نەعرەتەی ئازادی ژن زراوی نوێنەرانی ئەنکی فێڵبازی بردووە و ئەزانن سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ژێرکەوتنی خەلیفە مێشک ژەنگگرتووەکانە، پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە وەک چۆن فرۆید لە ڕێگەی ئەفسانەی ئۆدیبەوە جیهانە شاراوەکەی مرۆڤی دۆزییەوە کە بزوێنەری سەرکی ڕەفتاری مرۆڤە، بەهەمان شێوە ئۆجالان لایەنێکی تاریکی ژیانی مرۆڤایەتی دۆزییەوە و پەردەی لەسەر مێژوویەک هەڵدایەوە که پیاو دەینوسێتەوە، مێژویەکی خوڵقاند، مێژوی خوداوەندە ژن و دایک سالاری، لە ئەدەبیاتی بابلی سۆمەریدا خواوەندی پیاو ئەنکی بەهاکانی خوداوەندە ژن، ئینانا، دەدزێت، ئەنکی وەک یەکەمین خوداوەندی نێرینە 99 بەهاکەی ژن، یاخود داهێنانەکانی دەدزێت و دەیبات بۆ شاری ئەریدۆ، سەرەڕای ململانێیەکی زۆر ئەنکی سەردەکە وێت و ژن بۆ ماوەی پێنج هه زار ساڵ بێ کاریگەر دەکات و کلتوری خوداوەندی نێرینە زاڵدەبێت وئاینەکانیش درێژە بەم کلتورە ئەدەن، بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوا کە شۆڕشی گەلان و شۆڕشی ژنە، جارێکیتر بەهاکانی کلتوری دایکسالاری لە پیاوی فێڵباز و ەرگرتەوە، ئێستا ئەردۆگان وەک نوێنەری کلتوری پیاو سالاری هێرش دەکاتە سەر بەهاکانی ژن و کلتوری خواوەندەژن، دەیهەوێت جارێکیتر ببێت بەئەنکی و بەهاکانی ژن و ئەو ستاتۆیەی هەیەتی بۆخۆی ببات، بەڵام ئیتر ناتوانێت چونکە ئیتر ژن بەرگرییەکی ئازایانە دەکات و بەگیانی خۆی بەرگری لەو ڕاستییە مێژووییە دەکات کە پێی گەیشتووە و جارێکیتر دەستبەرداری بەهاکانی نابێت.
ئیتربەشێوەیەکی پراکتیکی سەلمێندرا کە ئەم کلتوری دژە ژنە لە ئەنکییە وە دەستپێدەکات و ئاینەکان تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ لە ڕێگەی قوتابیەکانی وەک بغدادی و ئەردۆگان و قەراداغی درێژەی پێدەدەن.
بۆیە دەکرێت بەشێکی ئەو هێرشانە و ئە وهاربونەی ئەردۆگان سەرڕای دژایەتی ئازادی گەلان و ستاتۆی کوردا هێرش بێت بۆسەر کلتوری ئینانا، بە ڕاستەوخۆ یان نا ڕاستەوخۆ.


بۆ نوسینی ئەم وتارە سود لەم سەر چاوەیه ورگیراوە
ژنۆلۆژی ـ عبداللە ئۆجالان


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك