کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

پیلانگێڕی 15ـی شوبات چی بوو؟ ‌


پیلانگێڕی،  پیلانێک نەبو دژی شەخسێک بەناوی ئۆجالان وەک سەرۆکی پارتێک، بەڵکو دژی ئۆجالان بو وەک نوێنەری بەکۆمەڵگابون، کە هێزەکانی تاکڕەوێتی لەدژی گێڕایان، هەروەک پیلانیش نەبو تەنیا دژی نەتەوەیەک بەناوی کورد، نەخێر پیلانگێڕی زۆر لەوە گەورەتربو، مخابن! تائێستاش زۆرکەس لەپیلانگێڕی تێنەگەیشتون. وەک چۆن لەسەرەتاوە  هیچ یەک لەلایەنەکان لێی تێنەگەیشتبون، چ لە تورکیاو، چ لەدەرەوەی تورکیا.ئۆجەلان دەڵێت:"پیلانگێڕی هێندە گەورەبو، کە بۆ   پوچەڵکردنەوەی پێویستی بە پێهەڵگرتنێکی مرۆڤانەی وەهابو ، کە لە ئاستی معجیزە دابێت" ئەم مرۆڤە لەبەر ئەوەی خۆی ناسیوە ، پیلانگێڕان و سیناریۆنوس و ئەکتە رەکانی پشت پەردەی شانۆکەی ناسیوە، کە خواوەندەکانی شارستانیەتی هاوچەرخن.بێگومان لە دابەشکردنی ڕۆڵی ئەکتەرەکان تورکیا ڕۆڵی مقاشێکی بینیوە.بۆ تێگەیشتن لەو ڕاستییە پێویستە ئۆجەلان بناسین، ئەگەرنا ناتوانین لەپیلانگێڕی تێبگەین.
ئەگەر پیلانگێڕی ئەوەندە گەورە نییە، بۆچی تەواوی هێزەکانی شارستانیەت لەبەرەی دژ ئەوەستن؟ ئەگەر پیلانگێڕی گەورەنییە، بۆچی ڕوسیا گەمەیەکی چەپەڵانە ئەنجامدەدات، بۆچی یۆنان خیانەت بەرامبەردۆستایەتی ئەنجام دەدات،  ڕۆماش دەبێتە مەیدانی ئارانای سەردەم و لەوێ نێچیر دەرخواردی شێر دەدرێت؟

بێگومان ئۆجەلان باش دەرکی بەو ڕاستییە کردووە ، کە پیلانگێڕی یەکێ لە ئامانجەکانی پەرەسەندنی توندوتیژییە
 ئەو دەڵێت:"پیلانگێڕی لە ئاسمانەوە وەک دیاری پێشکەشی ئەو شۆڤینیزمە کرابو ، کە گەیشتبووە ئاستی هستریا، بڵام ئەو بەپێچەوانەی چاوەڕوانی لایەنە لۆژیکی و بەرپرسیارەکانی تورکیاو، سەر جەم لایەنە ڕاست و چەپەکان و تەنانەت بە پێچەوانەی نزیکترین هەڤاڵانیشی، لە جیاتی هەڵوێستی سیاسی، بژاری ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوەژیانی گەلان دەکاتە ئامانجێکی ستراتیژی ، پیلانگێڕی پوچەڵدەکاتەوە، ئیتر نەریتی پێغەمبەران دەبێتە چارە نوسی کەلەلایەن هێزەکانی قەدەر بۆی دیاریکراوە.بەڵام ئەم لە ئیمڕالییەوە لەجیاتی کاردانەوەی کوێرانە ،  کە وەک خۆی دەڵێت تەنیا قازانجی بازرگانەکانی جەنگ بو، بژاری پێکەوەژیان دەکاتە ئامانج وبە بەرپرسیاریەتێکی مێژوی گەورە هەڵدەستێت و ، لەمێژودا بەدوای ئەم بێ هەستی و بێ ڕەحمی و نالۆژیکیەی شارستانیەت دەگەڕێت و، دەبێت بە ڕێبەری گەلان، و لاەیەنە تاریکەکانی مێژو کە بە گوێرەی بەرژەوەندی خواوەندەکان نییە ڕۆشن دەکاتەوە.ئەو دەبێتە پرۆمیتۆس و لە گاشە بەردەکانی ئیمڕاڵی وەک خۆی دەڵێت  چاوەڕوانی مردنم دەکرد، بەڵام هەوڵمدا تا دواترپەکانی دڵم تەواوی هۆشیاریم لەخزمەت مرۆڤایتی بەکاربێنم و زۆر دڵنیاش بوم کە ئەم هیومانیزمە لەقوڵایی گەوهەری خۆم سەرچاوەیگرتووە بۆیە جگە لە  لادانی دەمامکەکانی خواوەندەکانی شارستانی هیچ بژارێکی دیکە نەبو.
دەتوانم بڵێم پیلانگێڕی پیلانی تەواوی هێزەکانی شارستانیەت بو، کەنەیان توانی بو، وەک هە مو زاناو مێژونوس و کۆمەڵناس و فەیلەسوفانی تر بیکەنە کۆیلەی خۆیان، پیلانگێڕی تە واوی ئەو هێز و دەوڵەتانە بو کە بەنیازن ژیان بکەن بەدۆزەخ بۆ ئەوەی چەرخی سەردەم هەڵبسوڕێنن، بۆئەوەی ڕێگەلەهۆشیاری و ئیرادەی مرۆڤ بگرن..
  لە بنەڕەتەوە پیلانگێڕی ڕوبەڕو بونەوەی
بەکۆمەڵگابون و تاکە کەسێتی بونە
ئەم سیستەمەی ئۆجالان بانگەوازی بۆدەکات، ئەگەر سەربکەوێت قەڵەمبازێکی گەورەیە بۆمرۆڤایەتی، هاوتای یەکەمین شۆڕشی بەکۆمەڵگابون، وەک چۆن ئەگەر یەکەمین شۆڕشی بەکۆمڵگابون نەبوایە ئێمەش بونما ن نەدەبو، ئەوا بە بێ ئەم قەڵەمبازە فیکریەی ئۆجالان ، کە بانگەوازی بۆدەکات مرۆڤایەتی ئایندەیەکی نییە، وەک خۆی دەڵێە لەهەر  دەرفەتێکدا ئەگەری ئە وە هەیە ژیان ببێتە دۆزەخێک لەلایەن خواوەند و دەوڵەمەندەکانی شارستانیەت، بۆ خۆلادان لەم دۆزەخە، پێویستە دوبارە ڕێگای جیهانی بەهەشت کە ڕێگای پڕ ئێش و زەحمەتی بە کۆمەڵگا بونە بگیرێتە بەر. ئۆجەلان لەدوڕیانی ئەم بەدۆزەخ بون و جیهانی بەهەشتە بانگەوازی دەکات، بەڵام ئاخۆ نەمرودەکانی سەردەم ڕێگا ئەدەن؟
سەرەڕای ئەمانەش، دۆزی کورد و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بەشێک بو لە ئامانجی پیلانگێڕان."چونکە چارەنوسی دیموکراسی لە تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوین گرێدراوی کێشەی کوردە"، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە چوار چێوەی ئەو چارەسەرانەی ڕۆژ ئاوا پێشکەشی دەکات چارەسەرێکی تەواو نییە و کۆتایی بەم توندوتیژی و کلتوری بێڕەحمییە ناهێنێت کە لەناوچەکەددا هەیە .ئۆجەلان لەم بارەیەوە دەڵێت:"کێشەی کورد کە گرێداوی دۆزەکەی منە، بەدرێژایی مێژو بێ شمار دوچاری پەرتەوازە کردن هاتووە، هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی ئەم کێشەیە گرێدراوی پێشکەوتنەکانی ڕاستەڕێی شارستانیەت و پەیوەندی و ناکۆکیەکانیەتی". لەبەر ئەوەیە کە ئەمڕۆ کورد لەدەرگای ئەوروپادەدات. عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت:"کوردان دایکی ئام شارستانیەتەن، نوێنەری هەڵبژارد و هەرە باڵای شارستانیەتی هاو چەرخیش بەگوێرەی بەهاکانی شارستانیەتی ئەوروپا دیاری دکرێت"ئاخۆ نە وەکانی ئەم دایکە پیرەی شارستانیەت دایکی خۆیان دەناسنە وە و داد پەروەر دەبن. ئۆجەلان لەبەرگرینامەکانیدا بۆدادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ، شارستانیەتی ئەوروپا تاقیدەکاتەوە، ئاخۆ ئەتوانن دیموکرات و دادپەروەر بن سەبارت بەدۆزی گەلێک ئەگەر بەگوێرەی بەرژوەندییان نەبێت، چونکە وەک ئۆجەلان دەڵێت مەسە لەکە ڕوبەڕوبونە وەی
بەکۆمەڵگابون و تاکڕەوێتییە. بەواتایەکیتر ڕوبە ڕو بونەوەی دوشارستانیەتە، کە هزری ئۆجەلان نوێنەری یەکێکیانە و تەاوی خواوەند و دەوڵەمەندەکانی نیگەران کردووە.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك