کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادیی وەفادارییە بۆڕێبازی مام‌



ئێمە زۆرجار گوێبیستی ئەو دەربڕینە دەبین ئەویش "وەفاداریی بۆ ڕێبازی مام"ه، هەروەک زۆرجاریش لە پارتی گوێبیستی ئەوە دەربڕینە دەبین"وەفاداری بۆڕێبازی بارزانی نەمر"بەڵام لە ڕاستیدا ئێمە قوربانی ئەم ڕێبازانە ین، دوو ڕێبازی دیکتاتۆر بە دوو شێوازی جیا. دوو ڕێباز کە لەسەربنەمای بەرژەوەندی کەسی و بنەماڵەیی سیاسەت ئەکەن. من هەمیشە ئەڵێم ئەم دوو هێزە"ینک و پدک"یان خۆیان ئاگایان لە وە نییە چیانکردوە، یان کۆمەڵگەی ئێمە لەمێژوو بێ ئێگایە، ئەگینا هەر یەکێک لەو دوهێزە یان جورئەتیان نەدەکرد لەکاتی هەڵبژاردن شتی وابڵێن، یاخود ئەگەر خۆشیان جورئەتیان کردبوایە دەبوو بەڕێژەیەکی وا دەنگەکانیان کەم کردبایە کە بۆ هەمیشە لەبیریانکردبایە خۆیان پاراستبایە لە دروشمی ئاوا، بۆچی؟چونکە بەردەوامبون لەسەر ئەم ڕێبازە بەواتای دوبارە بونەوەی هەموو هەڵەکانی ڕابردو، بەمانای ئەوەی ئیتر کوڕانی باوکە بەناو شۆڕشگێڕەکانیش گەل بەهەمان دەرد دەبەن، بەمانای نوێنەرایەتی کردنی ئێران و تورکیاو دژایەتی هێزەکوردیەکانیتر و حیساب نەکردن بۆگەل لەهیچ مەسەلەیەکدا. ڕاستە مام جەلال لە ژێر پاساوی شەرعیەتی شۆڕش گێڕی هەرچی کردی و وتی کەس نە بو ڕێگەی بگرێت، بەڵام ئایا گەلی باشور هەروا بێدەنگ دەبێت لەبەرامبەر قوبادی کوڕی کە تەنیا شەرعیەتی باوکی هەیە!قوبادی کوڕی مام جەلال بڕیاری داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری داوە، ئەمەش بنەمایەکە لەبنەماکانی ڕێبازی مام جەلال و دەمانگێڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سڕکردنی دیموکرات لە بۆ ڕازیکردنی ئێران، کە لە ساڵی ۱۹۹٥ مام جەلال لەوەڵامی پرسیاریێکی ڕۆژنامەی شیحانی ئەردەنی سەبارەت بە داخستنی ڕادیۆ و سڕکردنی چالاکیەکانی حیزبی دیموکرات دەڵێت:
ئێران پێی ڕاگەیاندین گەربێت و چالاکی کوردەکان 
قەدەغە بکەن ئەوا هەڵوێستمان لەبەرامبەر دەگۆڕن و. ..تاد
بۆیە دەبێت ئەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانیش وەک وەفاداری بۆ ڕێبازی مام لێکبدرێتەوە. ئەگەرچی زۆرجار شانازی بە فرە حیزبیی دەکەن، لێ ئەوە فرەحیزبی نییە، فرەخێڵییە، چونکە هەر حیزبێک خۆیان دروستی نەکەن و بۆجوانکردنی خۆیان نەبێت ڕێگەی لێئەگرن.هەرحیزبێک بە بن سیستەمە خێڵەکی و بنەماڵەییەکەدا تێپەڕ نەبێت خزمەت بە ئەوان ناکات.ئەرکی هەر هاونیشتیمانییەکە ڕێگربێت لە ویستەکانی مامی بچوک، چونکە مامی بچوک دەیهەوێت ببێتە دیکتاتۆرێکی گەورە.

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك