کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

توركیا له‌نێوان عه‌لمانییه‌ت ‌و ئیسلام ‌و دیموكراسی‌


هه‌ر قۆناغێك له‌توركیادا به‌ململانێی نێوان هێزه‌كان ده‌ناسرێته‌وه‌، سروشت‌و پێكهاته‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ وابووه‌، به‌رده‌وام ململانێی تیادابووه‌، له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌م وڵاته‌، ململانێی نێوان چه‌پ‌و راست له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ساردداو پاش هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیش ململانێی سه‌ختی نێوان عه‌لمانییه‌ت و ئیسلام، ئه‌وه‌ تایبه‌ت مه‌ندی توركییا بووه‌ له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م دا،ئێستا له‌چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته ویەکەم ململانێی نێوان دیكتاتۆریه‌ت و دیموكراتییه‌ ،به‌واتایه‌كی تر ململانێی دیكتاتۆریه‌ت به‌سه‌ركردایه‌تی (ئه‌ردۆگان و پارته‌كه‌ی)و دیموكراسی به‌سه‌ركردایه‌تی (پارتی دیموكراتی گه‌لان ) به‌سه‌ر كردایه‌تی ده‌میرتاش و فیگه‌ن یۆكسه‌داغ. دیاره‌ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رگیز دیموكرات نه‌بووه‌،جیاله‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می تاك حیزبیدا و ،دروست له‌سه‌رده‌می ئه‌تاتوركدا شۆڕشه‌كانی كورد له‌ناوبران به‌زه‌بری هێز و،شۆڤێنیه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌ كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسیم دا گه‌یشته‌ لوتكه‌و بۆماوه‌یه‌ك ده‌نگی كورد و كوردایه‌تی كپ كرا ،به‌ڵام له‌سه‌رده‌می فره‌حیزبیشدا هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌دۆزی كورد نه‌گۆڕاوه‌و ،هه‌میشه‌ باس كردن له‌ مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك خیانه‌ت له‌نیشتیمان سه‌یركراوه‌،،جائه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی باسی دۆزی كورد ده‌كات سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد بێت،یاتورك ،یاخود نوسه‌رێكی گه‌وره‌ ،ئه‌وا مه‌سه‌له‌ی كورد و جیا بونه‌وه‌ی وه‌ك سیڤه‌رێكی تر سه‌یركراوه‌ كه‌ توركیا پارچه‌ پارچه‌ده‌كات. به‌ ڵام ئه‌مڕۆ دنیایه‌كی جیاوازه‌ ،توركیا ناتوانێت ئه‌وره‌فتارانه‌ی له‌سه‌ده‌ی بیست دا ده‌رهه‌ق گه‌لیكورد كردی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا دوباره‌ی بكاته‌وه‌،خۆ ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت ئه‌وكاره‌ش بكات ئه‌واڕای گشتی و ڕای جیهانی ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێنادات،هه‌روه‌ها له‌لایه‌ك هێزی كورد هێزی كوردی سه‌ده‌ی بیست نییه‌ ،له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ ئه‌مڕۆ توركیا پایه‌گایه‌كی ئه‌تڵه‌سی نییه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی سۆڤیه‌ت،تاخۆرئاواو ئه‌وروپا چاو له‌ دیموكراسییه‌كه‌ی توركیا بپۆشن! له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچۆنێك بێت مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌. به‌ بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد،ئیتر توركیا سه‌قامگیر نابێت. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورد به‌ملیاران دۆلار زیانی به‌توركیا گه‌یاندووه‌ و له‌مه‌ودوا شه‌ر زیانی گه‌وره‌تر له‌توركیاده‌دات. ته‌نها له‌م ئاڵۆزیانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به‌ملیار دۆلار سه‌ر مایه‌ی بیانی چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌وته‌ی پرۆفیسۆر محمد ئالتان .ساڵی ١٩٩٣ شه‌ر له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا ده‌ستی پێكرد،سه‌رۆكی ئه‌ركان دۆغان غوری به‌ڵێنی دابوو “قاچییان بشكێنێت”گه‌رچی ده‌بوو خانه‌نشین بێت،به‌ڵام حكومه‌ت ساڵێكی بۆدرێژ ده‌كاته‌وه‌، تاقاچیان بشكێنێ،هی په‌كه‌كه‌.تانسوچیلله‌ریش گلۆپی سه‌وز بۆ سوپا پێده‌كات وده‌ڵێت: كۆتایی به‌مه‌ بهێنن”به‌رامبه‌ر به‌مه‌ ئۆج ئالان شه‌ڕی سه‌رتا سه‌ری ڕاده‌گه‌یه‌نێت.سوپا به‌ (١١٥) هه‌لیكۆپته‌رو ١٤٠٠٠٠هه‌زار سه‌رباز ڕوبه‌ڕووی په‌كه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌.به‌ڵام بێ سود بوو،دواجار سوپایه‌كی تایبه‌ت پێك دێنن له‌كاسانیك كه‌ شاره‌زایییان هه‌ بێت له‌ شه‌ری گه‌ریلایی ،پاشان دۆغان غوری ده‌ڵیت: ده‌ریا كه‌ وشك ئه‌كه‌ین و ماسییه‌كه‌ ده‌گرین”به‌ڵام نه‌یانتوانی قاچیان بشكێنن،بڵكو په‌كه‌كه‌ خه‌ریكه‌ پشتی توركیاده‌شكێنێت.یه‌شاركه‌مالیش له‌وتارێكدا ره‌خنه‌ له‌سیاسه‌تی توركیاده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌وڵه‌ت له‌كورده‌كان وسه‌باره‌ت به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانیش ده‌ڵێت:ڕه‌نگه‌ بتوانن ده‌ریاكه‌ وشك بكه‌ن،به‌ڵام ناتوانن ماسییه‌كه‌ بگرن. هه‌میشه‌ ئاشتی له‌توركیا ده‌بێته‌ هۆی بوژانه‌وه‌ی توركیا و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ راسته‌.
ئۆزال ،كه‌هاوشێوه‌ی ئه‌ردۆگان ببوبه‌پیاوی یه‌كه‌میتوركیاو خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌بوو توركیا بكاته‌ وڵاتێك له‌ده‌ریای ئه‌دریاتیكه‌وه‌ تا شوره‌ی چین ڕٶڵ ببینبیت، یه‌كه‌م كه‌س بوو داوای وتووێژی كرد له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی فیدرالیزم بۆكورد ئه‌وكات احمد تورك سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی HEpوتویه‌تی:”ئۆزال نه‌ریتی حه‌فتاساڵه‌ی به‌زاند” هه‌رچه‌نده‌ له‌ژێر گوشاری سوپادا ره‌قی ده‌نواند له‌روبه‌روبونه‌وه‌یی سه‌ربازی له‌گه‌ل په‌كه‌كه‌.به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ڵوێستی ئیجابی ده‌نواند سه‌باره‌ت به‌كورد،ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه‌ داواده‌كرێت له‌خه‌ته‌ر ناكی هه‌لوێسته‌كانی ئاگاداركرایه‌وه‌ بۆ سه‌ر یه‌كێتی ده‌وڵه‌ت. بۆیه‌ كاتێك ئۆزال ده‌مرێت،هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئۆجه‌لان و احمد تورك ،مام جه‌لال هاوخه‌می ده‌رده‌بڕن بۆمه‌رگی ئۆزال ، مام جه‌لال ده‌ڵێت: “مه‌رگی ئۆزال ده‌بێته‌ موسیبه‌ت “ئێستا موسیبه‌تی گه‌وره‌تر له‌داعش ئه‌و ئه‌ردۆگانه‌یه‌ بۆكورد،چونكه‌ چۆن ئۆزال حاڵه‌تێكی ئۆزالیانه‌ی بۆتوركیا دروستكردبوو،،ئه‌ردۆغانیش حاڵه‌تێكی ئه‌ردۆگانیانه‌ی بۆتوركیادادروستكردبوو،به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یران!به‌ڵام ئیتر ئه‌ردۆغان ناتوانێت پیاوی یه‌كه‌می توركیا بێت ،رەنگە غروری ئەردۆغان لەکۆتایدا بەقازانجی کورد ومەسەلەی کورد بشکێتەوە.ئه‌و تاسه‌ر ئێسقان دژه‌كورده‌،سه‌ركه‌وتنیشی ده‌بێتە موسیبه‌تێكی گه‌وره‌تر .بەڵام  شكستی ئه‌ردۆگان له‌كۆتایدا زیان به‌دۆسته‌كانیشی ده‌گه‌یه‌نێت،به‌تایبه‌ت دۆسته‌ كورده‌كانی. 


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك