کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

جەنگی سێهەم ودەرفەتی سێهەم‌


خەلکی جیهان لەسەدەی بیستەمدا شاهیدی دوو جەنگی بێوێنە بوون، چ لەڕووی فراوانی،  چ لە ڕووی ژمارەی سەربازان، هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم،  کەدەرفەتێکیان بۆکورد ڕەخساند، کە بتوانێت قەوارەیەک بۆخۆی بنیاد بنێت . لەشەڕی جیهانی یەکەم کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی هەڵوەشایەوە و لە هەردوو بەشی کوردستان دەرفەتەکان هاتنە پێشەوە،  لەباشوری کوردستان- شێخ محمود- بوو بەحوکمداری کوردستان، لەباکوری کوردستانیش،  لە ڕێککەوتن نامەی سیڤەر بۆ یەکەم جار داننرا بەمافی ئۆتۆنۆمی بۆکوردەکان،  کە دواتر ڕێککەوتن نامەی لۆزان بەتاڵیکردەوە. لەوەتەی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی لەسەر خاکی کوردستان تەراتێن یاندەکرد، ئەوە یەکەم جار بوو دەرفە تێکی وا بۆکورد بڕەخسێت، بەڵام دواجار خەونی کورد لە بار برا، کە بێگومان کورد خۆی یەکێکە لەهۆکارەکان.

وێڵسنی سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی :تاکوردەکان لەنێوخۆیاندا ڕێک نەکەون نابن بە خاوەنی قەوارەیەکی سەر بەخۆ .  بێگومان قەوارەیەکی سەر بەخۆ لە ڕووی ئابوری و سیاسییەوە.  کە بە بێ سەر بەخۆیی ئابوری،سەر بەخۆیی نەتەوەیی نایەتەدی.

لەجەنگی جیهانی دووم،  کە کوورد توانی کۆمارێکی کوردی دابمە زرێنێت، کە نزیکەی ساڵیک تەمەنی بوو، دیسان کورد نەیتوانی پارێزگاری لەسەر بەخۆیی خۆیبکات و کۆماری کوردستانیش بوو بە بەشێک لەمێژووی پر تراژیدیای ئێمە.  ئەگەر چی جەنگە گەورەکان بۆگەلی کورد،  دوو دەرفەتیان رەخساند،  لەهەمانکاتیشدا کۆتایی جەنگەکان تراژیدیبوون، چونکە لە باکوری کوردستان لە ژێر خۆڵەمێشی خەلافەتدا -کە بەشێک لەکوردەکان زۆر پەرۆشی پیاوەنەخۆشەکە بوون کەتازە گیانی سپارد بوو-دەوڵەت نەتەوەی تورک دامەزراو -بەشێکیش لەکوردەکان دیسان خەریکی پێخستنەوەی پارچەکانی تورکیا بوون کەسیڤەر پارچە پارچەی کردبوو-یەک لەدوای یەک شۆڕشەکانی کوردیان لە ناوبرد، ولەعێراقیش بە هەمان شێوە دەوڵەتی پاشایەتی دامەزرا و ویلایەتی موصڵ خرایەسەر عیڕاق. ئەوەی کە گرنگە ئێمە دەرس لە مێژووی خۆمان وەربگرین و دەرفەتی سێهەم-زێڕین- لەدەست نەدەین و یەکگرتوو بین،  پێویستە کوردەکان نە بنە دوبەرە و دژ بە بەرژەوەندی زلهێزەکان، یاخودپارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی تورکیاو ئێران.  ئێستا ئێمە چاوەروانی ئەوەین ئاخۆ ئەمدەرفەتە چی بۆکورد پێیە،  دەوڵەتی سەر بەخۆ، یان ئەوەی هەشمانە لەدەست دەچێت و وەک جاری جاران دە بینەوە داردەستی تورک و فارس. وادیارە ئەودەرفەتەی لەجەنگەکاند بۆ کورد دەرەخسێت،  هەرگیز لە کاتی ئاشتیدا ناره‌خسێت.

بەڵام بەداخەوە، عەقڵی بەشێک لەسەرکردایەتی سیاسی کورد، هێشتا لەسەردەمی چاڵدێراندایەو و هەریەک لە ئێران و تورکیاش گەراونەتەوە.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك