کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

کاپیتالیزم و دادگایکردنی تاک‌


لە غیابی فەلسەفەدا، کاپیتالیزم وەک سیستەمێکی بێ بەدیل و تەنانەت وەک حەتمیەتێک خۆی سەپاندووە. ئە گەر خۆر ئاوا لە ڕێگەی پڕوپاگەندەو کۆنتڕۆڵ کردنی ئامرازەکانی پرو پاگەندە و بانگەشە کردن بۆ سیستەم و زانست مەرگی فەلسەفەی ڕاگەیاندبێت، ئەوا لە منداڵ دانی ڕۆژهەڵات فەیلە سوفێک لەدایک بووە، کە بانگێکی پێچەوانە ئەدات بە گوێی جیهاندا، و لەدوڕیانی مردن و ژیان، وێرانکردن و بونیاد نان، جەنگ و ئاشتی، تەنانەت لەدوڕیانی خوداو شەیگان بانگی مرۆڤایەتی دەکات،بەرەو ژیانێک کەشایستەی مرۆڤ بێت، مرۆڤێک کە مرۆڤ لەو شێوازی بەڕۆبۆت بونە ئاگادار دەکاتە وە، بۆئەوەی چارەنوسی وەک داینەسۆرەکان نەبێت.

بە دەگمەن لەمێژودا بیرمەندێک دەبینین هێندە بە پرەنسیپ و لەخەمی ژیان بێت، بێگومان ئەم بیرمەندە ئۆجەلانە، کە لە جیاتی مرۆڤایەتی دادگایی دەکرێت ،بەر لەوەی وەک کوردێت، وەک سیاسییەک دادگایی بکرێت ،وەک خودی ژیان و ڕاستی دادگایی دەکرێت ،تە توانین بڵێین خودی ژیان و دۆستایەتی و مرۆ ڤایەتی لەکەسێتی ئەودا دادگایی دەکرێت ،بەڵام ئەو هێشتا وەک خۆی دەڵێت:"بەسەر گەرمی مناڵێک دەژیت و دەست بەرداری مناڵی خۆیی و مرۆڤایەتی نابێت"و، ئاڵای ژینگە خوازی و ئازادی و دیمو کراتی بەرزکردۆتەوە.
هەر چەندە کاپیتالیزم و بورجوازی بەتەنیا لایەنی ئابوری کۆنتڕۆڵ ناکات وەک کەماڵ ڕەوف دەڵێت:" ئەو ئامرازانەش کۆنتڕۆڵ دەکات کە کاری بەرهەم هێنانی هۆش ئەنجام دەدەن."هەر بەم هۆیەشەوە هزرو مەعنەو یاتێکی گەورەی پێ بەخشراوە.
ئەم بێ ڕەحمییە،و ئەم دڕندایەتیەش،لە ئەنجامی داڕنینی تاکە لە کۆمەڵگا کە سیستەم ئەنجامی دەدات،بەرامبەر هەم تاک و هەم ژینگە،دەتوانین بڵێین تاک لەشارستانیەتی ئەوروپادا لە ڕەوشێکدا دەژی، ڕەوشی دادگایکردن و مەحکومکردنە بەتەنیاییەک کە بەسەری داسەپاوە،تا لەبەرامبەردا دەسەڵاتی دەوڵەت ی داڕناو لەپرەنسیپە بنچینە ییەکان گەشەبکات.بەبەر چاوی ئەم تاکە ئازادەوە ژینگەو ژیانی وێران بکرێت،بێ ئەوەی هەست بەبەرپرسیاریەتی بکات ،بەجۆرێکیش لاواز کراوە کەناتوانێت بڵێ ستۆپ.

ئۆجەلان دەڵێت"دوبارە بەدەستەوە گرتنی کۆمەڵگا لەئەنجامی ئەو قوڵاییە فەلسەفییەوەیە کە بەدەستم هێناوە،،لەبەر ئەوە دەبێت لەبواری زانستی کۆمەڵایەتیدا فەلسەفە هەمان ڕۆڵ ببینێت کە لەقۆناغی لەدایک بوندابینیویەتی،لەبەر ئەوەی ئەو زانستە کە ئاوێتەی دەسەڵات بووە. گەڕانەوە بۆ فەلسەفە پرەنسیپی پێ هەڵگرتنی کۆمەڵگای ئازادە".
بەڵێ،ئەو زانستەی کە دەوترێت مناڵی فەلسەفەیە، دواتر بو بەخزمەت کاری دەسەڵات ،و وەک بڵێی ئەم دەسەڵاتەش بەدابڕانێکی ئەبەدی مەحکومی دەکات لە دایک،واتا ژیری،بێگومان ئەمەش بەرەو قۆناغی بە خواوەند بونی زاست مان دەبات،قۆناغێک کە بێ هیچ گومانێک دەبێت باوەڕمان پێ بێت و هەرچی بڵێ دروستە،کە ڕەنگە بەهۆی ئاوێتە بونی لە گەڵ دەسەڵات ئەفسانەی زانستیش دابتاشرێت،و لە کۆتایشدا ببێتە ئامانج ،و وەک خوداوەندێک حوکمی مەرگ بە سەر مرۆڤدا بدات،ئەو زانستەی هێندە پێشکەوت بوو بەخواوەندێکی ئەتۆمی و هەڕەشەی نابود کردنی ژیانمان لێدەکات،نەک هەر ئەوە ئیتر هەر مرۆڤێکی ژیر دەزانێت ،کۆتای ژیان لەدەست کێدایە، لە ڕێگای مەحکوم کردنی تاکیش بە شێوە ژیانێک و لاوازکردنی اخلاقی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر ژیان و ژینگە هەر ڕۆژ زیاتر لە مەترسیەکانی نزیک دەبینەوە.

بەبڕوای ئۆجەلان"ڕەوشی زانایان و دەزگاکانیان لە دۆخی وابەستەیی ڕاهییەکانی دەسەڵاتە پاشاییەکانی میسرو میزۆپۆتامیا پاشکەوتوترە،ناتوانین لێیان ببورین،ڕاستە خەلەلەکە لەپەیرەوکردن و بەکار هێنانی زانستە،بەڵام ئەمە زانایان لەبەرپرسیاریەتی ڕزگارناکات.بۆیە ئۆجەلان  دەڵێت:تا سیستەم حیساباتی ئەوە نەدات لە کوێ گەمەیەکی مەترسیداری پەیرەو کردووە،هەرچەندی تیۆرو پراکتیک پێش  بخەین، وەک ئەوەیە ئاو ببەین بۆ ئاشی سیتەم.
"بە کۆمەڵگا بون هەل و مەرجی هەبونی مرۆڤە. " ئۆ جەلان لەبارەی ناوەڕۆکی شارستانیەتی ئەوروپا دەڵێت : تاک لە کۆمەڵگا دادەبڕێت،ئەمەش پێچەوانەی ڕاستی زانستی کۆمەڵایەتییە،تاکی تەنیا بونی نییە. 
بەپێچەوانەی شارستانیەتی ڕۆژهەڵات ،شارستانیەتی خۆرئاوا تاک بەبنەمادەگرێ، بەڵام تاکێتی شارستانیتی ئەوروپا لەگەڵ لاوازکردنی اخلاق گەشەدەکات.بۆ ئەمەش دەبێت لە کۆمەڵگا داببڕێت،بەبڕوای ئۆجەلان  لاواز کردنی تاک دڕندانە ترین شێوازی کۆیلایتییە،ئەو ئاستەی تەنیاییە کەبەسەریدادەدرێت،لەکاتێکدا بەهێز بونی جۆری مرۆڤ گرێدراوی ئەو پەیوەندیەیە کە لەگەڵ ئاستی کۆمەڵایەتیدا هەیەتی.لێرەدا خاڵێکی سەرنج ڕاکێش هەیە ،بە پێچەوانەی ئەو بانگەشەیەی کە بەتایبەت اسلامیەکان برەوی پێدەدەن کە گوایە ئەم داڕمانە دەرونییە،پەیوەندی با دورکەوتنەوە لە ئاین ەوە هەیە،بەڵکو ڕاستر ئەوەیە بڵێین پەیوەستە بە دورکەوتنەوە لەکۆمەڵگا و داڕنینیەتی لە کۆمەڵگا کە ڕێگەی لە بەردەم لاوازی تاکداکردۆتەوە، کە بەبڕوای ئۆجەلان پێکهاتەیەکی گشتی سیستەمی گۆشە گیرییە،دیارە سەر چاوەی ئەم سیاسەتەش"دەسەڵاتی - بیۆلۆژییە کە پشت بە بەکار هێنانی ئارەزوەکانی مرۆڤ دەبەستێت بۆ دەست بەسەرداگرتنی بەتایبەتیش لایەنی زایەندی ."بەڵام ئۆجەلان دژیەکی تاکیتی تاک دەردەخات بەوەی کە دەڵێت:لەلایەنی ڕوخسارەوە لەدژی کۆمەڵگا وەک بڵێی لە زنجیرەکەی ڕزگاردەبێت و بەسەر بەستی دەگات،بەڵام لەکاتێکدا تاکی دەسەڵاتداری داگیرکەر بۆ پلەی ئیمپراتۆر بەرز دەبێتەوە ،ئەوا تاکی چەوساوە و ژێردەست لەقوڵترین کۆیلایەتیدا داژیت.

دەکرێت بڵێین تاک بە ئارەزووی خۆی ،خۆی خستۆتە ناو هەل و مەرجێکی گۆشەگیری، و دەست بەسەری.بەجۆرێک تاک دە کەوێتە پەەلە قاژێی ڕزگاربوون،خراوەتە ناو پێشبڕکێیەکەوە کە هەر لەسەرەتاوە دۆڕاوە،چونکە ئەوی ژێردەستە لەگەڵ ئەڕبابەکانی خراوەتە پێش بڕکێوە،یاخود تاکی لاواز لەگەڵ تاکی دەسەڵاتدارو بەهێز خراوەتە پێش بڕکێوە کە تاسەر ئێسقان ناعادیلانەیە.و چەندە خێراتر کاربکات خێراتر گیرفانی ئەربابەکانی پڕدەبێت،لەلایەکی تر بەشی دەرونیشی دەکاتە گیرفانییەوە!
بەبڕوای ئۆجەلان و وەک ڕاستییەکی زانستی کۆمەڵناسیش تاکی تەنیا بوونی نییە،تەنانەت تاکێکیش کە کۆمەڵگاکەی نەمابێت و ڕوخابێت ،بەیادەوەری کۆمەڵگاڕوخاوەکەی لەسەر پێ دەوەستێت.بڵێی لەسەر پێ وەستانی تاک لەکۆمەڵگای خۆرئاوا هەر بەخەیاڵی گەیشتنەوە بە کۆمەڵگا ڕوخاوەکەی و ڕزگار بون لەتەنیاییەکەی لەسەپێ نەوەستابێت،یاخود بە خێرایی بەرەودۆخە لەگەڵ سروشت گونجاوەکەی هەنگاو نەنێت؟
لە بەر ئەوە تاک مەحکومە بەتەنیاییەک لەدژی کۆمەڵگا ،واتا لەڕەوشێکدایە ،یاخود کەوتۆتە ناو پیلانێکی سیستەمەوە، وەک چۆن ئۆجەلان لەژێر بێرەحمی ئەم سیستەمە داو لەژێر رەحمەتی تەلەکەبازییدا لە ئیمڕاڵی گۆشەگیر کراوە ،بەکوردی ڕەوشی ژیانی ئۆجەلان پوختەی ڕەوشی ژیانی تاکە لە شارستانیەتی خۆر ئاوا، ئۆجەلان لەسیستەم خۆش نابێت، بەڵام ئایا سیستەم لە ئۆجەلان خۆش دەبێت.


چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك