کوردی           عربی
مه‌حمود عه‌بدوڵڵا

فاشیزم وەک دوا هێڵی بەرگری پارتی‌



ڕوداوەکانی ئەم شەو گوزارشتن لە ناعەقڵانیەت و تێکەڵکردنی ڕق بەسیاسەت. ئاشکرایە لە هەرکوێیەک ڕق تێکەڵ بەسیاسەتکرا فاشیزم چەکەرەدەکات، ئەوەی ڕویدا ڕاگەیاندنی مەرگی عەقڵ بوو، فاشیستەکانی ئیتالیا بە ئاشکرا دەیانگوت:" بژی مەرگ بمرێت عەقڵ" ئەم کەشە فاشیستیەی ئەم شەو، جگە لەهەڵچونی فاشیزم و کۆنە پەرستی بەرامبەر میدیای ئازاد و دەنگی ئازاد و بوێر شتێکیتر نەبووە، بەڵام دەبێت بزانین فاشیزم ڕوداوێک نییه لە چرکەیەک دا هەڵبچێت و پاشان ببێت بەهەڵم، بەڵکو فاشیزم ڕیشەی لە سایکۆلۆژیا و بیرکردنەوەی هێزە کۆنە پەرست دەسەڵات خوازەکاندایە و کاردانەوەیە بەرامبەر ئەو شەپۆلە گۆڕانکاریانەی کە خەریکە ڕەگی قوڵی هێزە کۆنە پەرستەکان هەڵدەکەنێت. ئەو ڕەفتارەی ئەم شەو لەلەیەن هەوادارانی پارتی و بارزانی ئەنجامدران پەیوەندی بە عەقڵییەت و جۆری بیرکردنەوەی پارتی و دونیا بینی پارتییەوە.ئەمە بەرهەمی ئەو پەروەردەیە کە پارتی لە ماوەی بیست و شەش ساڵی ڕابردودا لەناو حیزبەکەیدا پەرەی پێدەدات. بەڵام وەک جۆن وایس دەڵێت ناوەڕۆکی پروەردەی فاشیستی تۆتالیتاریزەیە نەک پەروەردە، کە بریتییە لە ڕەها گەری و  ئیحساساتی جەماوەری و ناسیۆنالیستی بۆ لادانی سەرنج لە سەر هەر ئایتمێکی ئازادیی بیرکردنەوە.
هەمومان دەزانین لایەنگرو ئەندامان و هەوادارانی ئەم پارتە یەک شێوازی بیرکردنەوەیان هەیە 
لەسەر هەموو بابەتێک ئەمەش پەیوەندی بەم شێوازی پەروەردەکردنەوەیەکە جۆن وایس  ناوەڕۆکەکەی بە تۆتالیتاریزە کردن دادەنێت. ئەم چاندنی تۆوی فاشیزمە لەمێشکی تاکی کورد دا لای پارتی  پڕۆژەیەکی درێژ خایەنە و ئەمڕۆ کە خەریکە خۆی نمایش دەکات .چونکە فاشیستەکان نایانەوێت دونیایەک و هێزێکی باشتر ببینن کە لەخۆیان باشتر وڵات بەڕێوە دەبات،بۆیە تابتوانن وێران دەکەن و کەشێکی فاشیستی دروست دەکەن بۆیە ئەمەی ڕودەدات لادانی پەردەی شانۆکەیە و ئەکتەرەفاشیستەکان دەردەکەون.
ئەم هوتاف  کێشانەی هەوادارانی بارزانی ئەم هەموڕق و شەڕەنگێزییە بەرامبەر میدیای ئازاد و پەرلەمان تەنیا و تەنیا لەناو چوارچێوەی فاشیزمدا خوێندنەوەی بۆدەکرێت. لەبەر ئەوە هەرکەسێک ئەم هێزەی ناسیبێت ،دەبێت ئەمڕوداوانەی بە چاوەڕوانکراو زانیبێت،پێویستە هەمیشە ترسمان لە هەڵچونی فاشیزم و وێرانکاری پارتی بێت وەک دواین هێڵی بەرگری پەنای بۆببات.

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك