کوردی           عربی
ئامانج هەرتەلی

عیراق و خۆپیشاندانەکانی‌

 

 

گەلی عیراق دوای روخانی رژێمی بەعس و رۆیشتنی سەدام، چاوەڕوانی هاتنی ئەو بەختە باشەبوون کە لە سەرکردەی ئەو هێزە سیاسیانە پێش و پاش سەدام، بەڵێنی قەبە قەبەیان بە گەلانی عێراق دەدا، بەڵام دوای رۆیشتنی زیاتر لە ١٥ ساڵ بەسەر روخانی سەدامداو هاتنی فریشتە سیاسیەکان بۆ سەر دەستەڵاتی عێراق کەتیایدا چەندین سەرۆک گۆڕانیان بەسەردا هات. خەونی هیچ تاکێکی عێراقیان نەکرد بەراستی. بەڵکو ئەوەی بوو بەراستی خەونی راستەقینەی سەرکردە سیاسیەکان بوو، ئەوانەی وەک مەڕ خۆیان نمایش دەکەن بۆ راکێشانی سەرنجی خەڵک ، بەڵام وەک گورگ دەخۆن، وەک نۆکەری  بەردەرگای وڵاتانی ناوچەکە لەجێ بەجێکردنی ئەجێندای دووژمنانی عێراق رۆڵ دەگێڕن.  

 بەڵام دوای ١٥ ساڵ لە حوکمڕانی ئەم دەسەڵاتە خەڵکی عێراق هاتە شەقام، بۆ داوایەکی ڕەوا، ئەوداوایەی کە هاواری نادادی تێدایە، لە برسیەتی و نەهامەتی و نەبونی خزمەت گوزاری، بەڵام دەسەڵاتی عێراق لە بری بە هانەواچونی داوای خەڵک، هاتون تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەبڕن، ئەم برینی تۆڕانە لە ترسی شۆرشێکی گەورەیە، لە ترسی لەدەستدانی ئەو بەهەشتەی کە سیاسیەکان بۆ خۆیان دروسیان کردوە، لەترسی هاتنی هێزێکی نوێ کە هەمویان دادگای بکات و چ داهاتی رەشەنەوتی عێراق هەیە دزیویانە بیگێرنەوە بۆ خەڵکی رەش و رووت. 

خۆپیشاندانەکانی ئێستای عێراق، خۆپیشاندانی ئاساینین، بەڵکوو خۆپیشاندانی ڕەشوو رووتی زۆرینەی  خەڵکی عێراقە، دژی ئەو ڕەشە نەوتەی بۆ تە سەرچاوەی نەهامەتی و دەر و نەگبەتی بۆیان، ئەو رەشە نەوتەی بۆتە سەرچاوەی خۆش گووزەرانی بۆ سەرکردەکانی عێراق، بۆ ئەوانەی لە پێناوی زیاتر دەوڵەمەند بوونی خۆیان ئامادەی باشیان تیدایە بۆ ئەوەی هەموو ڕێگاکان بگرنە بەر لە پێناو سەپاندنی هەژموونی خۆیان، بەڵام پڕی خەڵک لە نادای و پڕی سەرکردەکانی عێراق گەیشتۆتە چڵە پۆپە، ئەمەش وادەکات دەرگای گەورە لەبەردەم  داڕێژەرانی سیاسەتی پشتی پەردە لە عێراق بکاتەوە، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق ساختەکاریەکانی سەر هەڵبژاردنی سەلماند. 

ئێستا گەلانی عێراق بە هەموو بیروبچونی جیاوە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی، کە چیتر ئەوانە ناتوانن حوکمی گەلانی عێراق بکەن، بەڵکو ئەم سیاسیانە بونەتە بارێکی گەورە و گران بەسەرشانیانەوە، بۆیە کاتی ئەوەیە ماڵ ئاوای بکەن و برۆن، لە هەمان کاتیشدا داردەستی وڵاتانن لەسەر خوێنی گەلانی عێراق، لەبری ئەوەی رەمزی ئارامی خۆشگوزەرانی بن، رەمزی وێرانکارین، رەمزی ملهۆری وڵاتانی ناوچەکە و خەڵکانێکی دۆشداماون لە ئاست خواستی خەڵک، بۆیە گەلانی عێراق دەیانەوێت رزگاریان بێت و دەسەڵاتێکی بەهێزی خاوەن سیادە حوکمیان بکات. چیتر رەشەنەوتی عێراق نەبێتە هۆی وێرانی بۆ خەڵکی رەش و رووت. 

هەروەها خۆپیشاندانەکان  خۆپیشاندانی  شۆرشی برسی و خەڵکی رەش و ڕووتە، بەڵام دەرفەتێکی ترە بۆ یەکلای کردنەوەی ململانێی نێوان وەڵاتان خاوەن هەژموون بەسەر عێراق، بەتەیبەتیش بۆ  ئەمریکا، کاتێک دوای هەڵبژاردنی عێراق چەندین کوتلە بوونە زۆرینەو دوای دەرکەوتنی ئاماژەکانی تەزویر، چەندین کوتلە یەکییان گرت لە پێناوی پێکهێنانی حکومەتدا، ئەم کوتلانەش هەموویان نزیک و سەر بەئێرانن، بۆیە بۆ ئەمریکا دەرفەتی گرنگە تاکو رزگاری بێت لە هەژموونی ئێران بەسەر بریارەکانی بەغدادەوە، ئەمە وادەکات ئەگەر هەژموونی ئێران بەرەو لاوازی هەنگاو بنێت و ئەمریکا جارێکیتر لە رێگای دەرکەوتنی هێزی نوێ خۆی سازبدات و مەسافەی ئێران کەم بکاتەوە ، ئەوە بۆی هەیە لەرێگای کاری خۆکوژیەوە، ئێران  درێژە بەسیاسەتی خۆی بدات، کێشە بۆ ئەمریکا و هێزەکانی تر بخوڵقێنێ، هەر ئەوەشە وای کردوە کەوا تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دابخرێن و خەڵکی لە هۆشیاری و کار و چالاکیەکانی یەکتر ئاگادار نەبن، ئەم خۆپیشاندانانە لە خۆپێشاندانەوە بگۆرێن بۆ راپەرین، سەرنجام دۆخەکە لە دەست دەربچێت. 

سەرەرای ئەوەی هەژموونی تەواوی هێزە هەرێمی  لە ناو عێراق بۆ بەتاڵان بردنی دڵۆپێکی زیاتری نەوتی عێراقە، خۆسەپێنی و پاوانخوازی سەرکردەکانی تری عێراقیش بۆ زیاتر کۆکردنەوەی مڵک و ماڵی زیاترە، تەپ و تۆزی خەڵكی نارازیش بۆ یەک خولەک ئارامی و کامەرانی خۆیانە، لەکاتێکدا چەندین ساڵە خوێن لە لاشەیان دەچۆرێت،  ئەوەی یەک خولەک ئارامی نابینێ خەڵک رەش و روتی ئەم وڵاتەیە، ئەوەی بەختەوەریشە سیاسەکان و ئەوەی ئاسودەشە ئەو وڵاتەیە یەک  دڵۆپ نەوتی زیاتر دەبات، ئەوەی ئێستا دەمێنێتەوە ئەوەی کە خەڵکی رەش و ڕوتی عێراق تا رۆژێکی نوێتر دادێت، بەختەوەری لە هی ئەمرۆ کەمتر و خزمەت گوزاری وێرانتر و نیشتمانێکی کاولتر بەدوادا دێت. ئەوەی لە  نێوان رەشە نەوت و خەڵکی رەشوو روتی عێراقدا دەیباتەوە ئەو کەسەیە کە دەنگی دروشمەکانی بەرامبەر بە هاوڵتیان گەورەترە ئاوێتەیە بە دژایەتی حکومەت بەرزترە ، بۆ زیاتر بردنی رەشە نەوت.  برسی کردنی زیاتری خەڵکی رەش و رووت. 

چەند وتارێکی تر

كه‌ش و هه‌وا

فەیسبووك